🌙لەژێر سێبەری مانگدا🌙
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاسمانی شین و لەنجە و لاری چۆلەکەی بە جیڕەو چوڕە
هەوای پاک و ئاوی سازگار و خۆری گەرمی هێلکەیی
منداڵەکان و گەورەکان و پیرەکان
ئاژەڵەکان و زیندەوەرەکانگوڵە جوانەکان خەریکە دەپشکوێن و گژوگیا سەوز دەبێت
منداڵەکان خەریکی یاری کردنن لەنێو گوڵەکان و تاجی گوڵینە دروست دەکەن بە دیاری دەیدەن بە یەکتری
پیرەکان سەیریان ئەکەن و منداڵی خۆیان بیردێتەوە
گەورەکان نیوەیان خەریکی کاری دەرەوەن
نیوەشیان خەریکی کاری ماڵەوەنبۆنی و گوڵەکان و بۆنی خواردنەکان و هەوای پاک سازگار
هەموو ئەم شتانە لە لادێیەکی بچوکدا هەیە
کە تەواوی خەڵکەکە وەک و خێزانێکیان لێهاتووە
کە بە هەموویانەوە جوانی سروشتیان جوانتر کردووە
خۆشەویستی هاوڕێیەتی وەفایی دڵپاکی و دڵباشی
وەک ئەوەی بە هەموویانەوە یەک دڵیان هەبێلە ماڵێکدا کە بۆنی خواردن نەک تەنها ژوورەوە لادێکەشی پڕ کردووە لە بۆنە خۆشەکەی
ماڵێکی بچوکی خنجیلانەی دوو نهۆمی
کە لە خوارەوە چێشتخانەیەک و هۆڵێک و ژورێک
لە سەرەوە دوو ژوور و دوو گەرماوی بچوک
بۆ دوو مرۆڤی دڵ گەرمئەو پیرێژنەی کە بە خۆشەویستییەوە خواردنەکەی ئامادە دەرکرد
بە هەنگاوە بچوکەکانی و ئەو دارەی لە دەستی بوو
ڕێی دەکرد بۆ دەرەوە بۆ ئەوەی بانگی نەوەکەی بکا
بۆ خواردنی خوانی ئێوارە شاهانەکەی
دەرگای دەرەوەی کردەوە و ڕۆشتە دواوەی خانووەکەیان کە نەوەکەی لەوێ دانیشتبوو و خەریکی
نووسینی یادەوەرییەکانییەتی لە دەفتەری یاداشتەکەیبیۆل: کوڕە شیرینەکەم جونگکوک دەی وەرە ژوورەوە خوانی ئێوارە ئامادەیە
جونگکوک: باشە داپیرە گیان هەر ئێستا دێم تۆ بڕۆ ژوورەوە
داپیرە بیۆل ڕۆشتە ژوورەوە
جونگکوک کۆتا وشەی لە دەفتەری یاداشتەکەی نوسی و دەفتەرەکەی داخست و ڕۆشتە ژوورەوە
YOU ARE READING
||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekook
Random«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی و لەژێر سێبەری جیهاندا من و تۆ لە ئەشقدا ون بووین و کەوتینە ژێر سێبەری دونیا» Top tae Bottom kook