🌙under the shadow of the moon🌙
_
_
_
_
_
_
_
_
__
_
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای ئەوەی یوبین و جونگکوک تەواو بوون کەمێک پشویاندا یوبین گەڕایەوە بۆ لانەی خۆیی و
جونگکوکیش لەگەڵ جونسوون بە گالیسکەکە بەڕێکەوتن بۆ هێنانی تێیهیۆنگئەوان 1000 میلل ئێستا لە لادێکە دوورن
ماوەیەکی زۆرە بە ڕێگاوەن و هیچ قسەیەکیان نەکردوە
تا جونگکوک تێبینی کەسێکی کرد کە لەسەر کورسییەک دانیشتبوو لە قەراغی ڕێگاکەجونگکوک: ئۆو کەسێک دەبینم پێموابێ ئەو تێیهیۆنگە گەمژەیەیە
جونسوون: جونگکوک کوڕم بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵ بکە ئەو میوانی لادێکەمانە
"بە ئاگادارییەوە وتی"جونگکوک: بەپێی ڕەفتارەکانی مامەڵەی لەگەڵ ئەکەم
جونسوون: تۆ هەرگیز گەورە نابیت
"سەیرێکی جونگکوکی کرد و هەناسەیەکی بێزاری دایەوە"جونگکوک: هێی تۆ هەڵسە لە خەو
"شانی جوڵاندەوە"وای وت کاتێک بە تەواوی گەشتن بەو کەسەی لەسەر کورسییەکە دانیشتبوو ، جونگکوک چوو بۆ بەرامبەری و وەستا.... چەند جارێکی تر پێی وت لەخەو هەڵسە
تا چاوەکانی کردەوە و بە تیژی سەیری نێو چاوەکانی جونگکوکی کرد ، بایەکی نەرم و هێواش دای لە قژی هەردوکیان بۆ چەند چرکەیەک قژیان لە هەوادا سەمای دەکرد ، تا بەڕێز جونسوون قسەی کرد
BẠN ĐANG ĐỌC
||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekook
Ngẫu nhiên«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی و لەژێر سێبەری جیهاندا من و تۆ لە ئەشقدا ون بووین و کەوتینە ژێر سێبەری دونیا» Top tae Bottom kook