🌙under the shadow of the moon🌙
__
_
_
_
_
_
_
_
_
__
_
_
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تێی چاوەکانی لادا لەسەر جونگکوک و سەیری مانگی کردەوە
جونگکوکیش بەهەمان شێوەبەڵام
تێی دووبارە سەیری جونگکوکی کردەوەوە کووکیش بە تێنەگەیشتنەوە سەیری تێی کردەوە
تێی نزیک بوویەوە لە ڕووخساری کووک تا هەناسەکانیان تێکەڵ بوون لەگەڵ یەکتر
تێی چاوەکانی داخست و نزیکتر بوویەوە تا
لێوەکانی گەشتە سەر لێوەکانی کووک
بەڵام کووک تەنها چاوەکانی لە شۆکدا کرابوونەوە
هەناسەی بە تووندی دەدا ، دڵی وەک و دەهۆڵ لێیدەدا
تێی خێرا بەهۆش خۆی هاتەوەو لە کووک دوورکەوتەوە دەستی لەسەر لێوی دانا ، ڕووی لەو دیو کرد ، واتە پشتی لە جونگکوک بوو
کووک تەنها شۆک بـبوو و هیچی نەدەکرد وەک ئەوەی
کارەبا لێیدابێت
تێی هەڵسایەوە سەر پێ ، بێ ئەوەی سەیری کووک بکا
و قسەیەک بکا بە خێرایەکی زۆر لەوێ ڕۆشت
ڕایکرد بۆ ژوورەو ، بەخێرایی بەسەر پلیکانەکاندا ڕایدەکرد تا گەشتە لای ژوورەکەی و چووە ژوورەوە،
دەرگاکەی قوفڵ داو ڕۆشتە سەر جێگاکەی
لەسەر سک پاڵکەوت ، سەرینەکەی لەسەر سەری بە تووندی دانا ، وەک ئەوەی بیەوێ خۆی بخنکێنێ
وەکو شێتێکی لێهاتبوو ، بەخێرایی سەری لەژێر سەرینەکەی دەرهێنا و لەسەر بێدەکە دانیشت
دەستی لەسەر لێوی دانا و هیچ جوڵەی نەدەکرد
تەنها بیری لەوە دەکردەوە کەوا کارێکی چەندە هەڵەی کردووە ، یان بیری لەوە دەکردەوە چی ئەگەر کەسێک ئەوانی بینی بێت بێگومان زۆر خەراپ ئەبێ
نەک تەنها خەراپ بەڵکو لەوانەیە بە داوێن پیس ناویان ببەنجونگکوک هێشتا لە باخچەکە بوو و دەستی لەسەر دەمی دانابوو ،، لە شوێنی خۆی هەڵسا سەیری هەموو لایەکی دەکرد
تا یوبینی بینی سەری لەناو پەنجەرەی ژوورەکەی دەرهێنابوو ، دەستی لەژێر چەناگەی دانابوو
کووک شڵەژاو و ترساو بوو بیری دەکردەوە لەوەی کە ئاخۆ دەبێت یوبین ئەوانی بینیبێت یان نا
تا یوبین لە دوورە هاواری کردیوبین: ئێوەم بینی
"بە پێکەنینەوە وتی و خێرا پەنجەرەکەی داخست و ڕۆشتەوە ژوورێ"
YOU ARE READING
||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekook
Random«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی و لەژێر سێبەری جیهاندا من و تۆ لە ئەشقدا ون بووین و کەوتینە ژێر سێبەری دونیا» Top tae Bottom kook