part 25

495 104 21
                                    

🌙under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

چەند ڕۆژێکی تر تێپەڕی و کۆتای هەفتە هات
خەڵکی لادێکە دڵخۆشبوون و پارچە زەوییە فراوانە تەختەکەی نزی ڕووبارەکە ئامادەکارییان کردبوو
بۆ ئاهەنگێڕانی هاتنەوەی داپیرە بیۆلی خۆشەویستیان

دوو مێزی دوور و درێژ دانرابوون لەتەک یەکەوە
کە پڕی بوو لە خواردن و خواردنەوەی جۆراو جۆر کە هەر یەکێک لە ماڵەکان چەند جۆرێکیان مادە کردبوو

جگە لەو شیرینی و کێک و شەربەتانەی لەلایەک بە جوودا دانرابوو بۆ دوای خواردن

وە چەند بلاجکتۆرێکی گەورەیان هێنابوو
بۆ ڕووناککردنەوەی شوێنەکەیان
چونکە ئاهەنگەکە لە ئێوارە ئەنجام دەدرێت بەو پێیەیی داپیرە بیۆل ئێوارە دەگەڕێتەوە

کووک و تێی لەلایەک لەگەڵ یوبین و جیمین و سوزی وەستابوون و قسەیان دەکرد

کووک: سوزی!
"بە نیشانەی پرسیارەوە سەیری سوزی کرد"

سوزی: چی؟

کووک: دوو ڕۆژە لەکوێی بۆچی نەگەڕایتەوە؟

سوزی: تشش گەمژە، هاتم پێتان بڵێم لەماڵی یوبین دەمێنمەوە بەڵام ئێوە خەریکی ئەوە....
"بەبێزاری وتی بەڵام کووک پێی بڕی"

کووک: تەواو تێگەشتم
"بەخێرایی وتی و خۆی گرژ کرد"

ئەوانی تر پێکەنین

سوزی عەزییەکی ناسکی لەبەر بوو
لەگەڵ دوو گوارەی شێوە گۆڵ کە کەمێک شۆڕ ببۆوە بۆسەر شانەکانی
وە قژی بە قردێلەیەکی سپی بە ناسکی بەستبوو
ئێسقانەکانی ملی و قۆڵی دیار بوو تا ژێر باڵێ
وە درێسەکەی درێژ ببۆوە تا ژێر ئەژنۆکانی و و ڕەنگێکی شینی هەبوو
وە ملوانەکەیەکی یاقوت شینی لەمل کردبوو

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now