🌙Under the shadow of the moon🌙
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر یەکە لە تێی و کووک و یوبین
خەریکی کار کردن بوون
بێ هیچ قسەیەک ئارەقەیەکی زۆریان کردبوو
بەهۆی کێڵانی زەوییەکەوەتا ئەوکاتەی بەڕێز جونسوون هات بۆلایان
کەمێک بەلاری پێکەنی کاتێک بینی بەمجۆرە ماندوو بوونە
ئەوانیش وەستان و بەبێزاری سەیریان کردیوبین: ئەم پێکەنینە وەک گاڵتەیەک هەژمار دەکەم
"بەبێزاری وتی"بەڕێز جونسوون قاقایەکی لێدا
جونسوون: تەواو مناڵینە بۆ ئەمڕۆ ئەوەندە بەسە
بەیانی ئەوەی تر تەواو دەکەین
ئێستا بڕۆن و پشوو بدەن
"بە زەردەخەنەوە وتی و ڕۆشت"هەرکە بەڕێز جونسوون ڕۆشت
یوبین خۆی هەڵدایە سەر هەندێک پووش کە وەکوو گردێکی بچوک وابوو
تێی و کووک سەیریان کردکووک: دەی با بڕۆین
"وتی و خاکەنازەکەی دانا"پاشان تێییش خاکەنازەکەی دانا و ڕۆشتن
دوایی ئەوە یوبینیش دوایان کەوت
خودا حافیزیان لە یوبین کرد و ڕۆشتنە
ژوورەوە
تێیکووک بێدەنگبوون ئەمڕۆ زۆر هەستیان بە ماندووی کردووە بۆیە تاقەتی قسە کردنیشیان نیەکووک: بمبورە ئەمڕۆ هەست بە ماندووی دەکەم ناتوانم هیچ دروست بکەم بۆ نیوەڕۆ
"بە ماندوویی وتی و سەیری تێی کرد"تێی: کێشە نیە هەرخۆی تاقەتی نان خواردنیشم نیە
"بە ماندووی"هەردووکیان ڕۆشتن بۆ ژوورەکانیان
سەرتا دوشێکیان کرد پاشان جلێکی ئاسوودەیان لەبەر کرد
وە ڕۆشتن بۆسەر جێگاکانیان تا پشویەک وەربگرنــ
ــ
کات بوو بەدەمەو ئێوارە
کووک وردە وردە چاوەکانی هەڵێنا
لە پەنجەرەکەوە بینی تازە خۆر ئاوا دەبێت و ئاسمان ڕەنگی پرتەقاڵییەکی سوور باوە
لە دەرەوەش دەنگە دەنگ نیە
تەنها لە مەودایەکی دوور کەمێک دەنگی خەڵک دێپێخەفەکەی لادا لەسەر خۆی و لە شوێنەکەی هەڵسایەوە
ڕۆشت بۆ گەرماوە خنجیلانەکە و ڕوخساری شۆرد پاشان
ڕۆشتە خوارە تێبینی تێی نەکرد لەوێ
بۆیە زانی هێشتا خەوتووە
ویستی بچێت بە ئاگای بێنێت
بەڵام وەستا کاتێک گوێبیستی دەنگی دەرگابوو
بەرەو دەرگاکە ڕۆشت و کردییەوە
وە بزەیەک کەوتە سەر لەوێیوبین: سڵاو کووک
"بە زەردەخەنەوە"کووک: سڵاو یوبین
"ئەویش زەردەخەنەی کرد"یوبین: دایکم خواردنێکی زۆری ئامادە کردووە
پێی باشبوو ئێوەش بانگهێشت بکات
بۆ خوانی ئێوارە
"بە بزەوە"کووک: ئۆو ئەمە زۆر باش دەبێت
ئێمە نیوڕەۆش هیچمان نەخواردووە زۆر ماندوو بووین بۆیەڕاستەوخۆ خەوتین کەواتە کەمێکی تر دێین
"بە بزە و دڵخۆشییەوە"یوبین: زۆر باشە دەی تەمبەڵینە کەواتە چاوەڕێتانین
"وتی و ڕۆشت"کووک پێکەنی و دەرگاکەی داخست
پاشان بەرەو پلیکانەکان ڕۆشت و چووە سەرەوە
بۆ بە ئاگا هێنانی تێیهیۆنگ
سەرەتا لە دەرگایدا هیچ دەنگێک نەبوو
بۆیە بە هێواشی دەرگاەی کردەوەو ڕۆشتە ژوورەوە
بینی تێی هێشتا خەوتووە کاتێک سەرینەکەی لە ئامێز گرتووە
نزیک بوویەوە کەمێک خۆی خوار کردەوەو خۆی گەیاندە ئاستی تێی
دەستی نزیک کردەوە لە شانی بۆ ئەوەی بیجوڵێنێت
بەڵام وەستا کاتێک ڕووخسارە دڵبەرەکەی تێی بینی
دڵی خورپەیەکی کرد
زۆر بە جوانی خەوتبوو کاتێک کەمێک دەمی کرابوویەوە
کووک بزەیەکی کرد پاشان بەهۆش خۆی هاتەوەو
شانی دەجوڵاندەوە وە بەهێواشی بانگی دەکردکووک: تێیهیۆنگ.. هێی دەی هەڵسە.. کات درەنگە دەی....
"بە هێواشی بانگی دەکرد"تێی چاوەکانی کردەوە ، چەند جارێکی ترووکاندی
پاشان چاوەکانی کەوتە سەر کووک
کووک هێشتا لە ئاستی ئەو بوو و لێی نزیک بوو
بۆیە چاوەکانیان پەیوەندیان بەست ، بۆ چەند چرکەیەک ا مانەوا تا کووک بە خێرا دوورکەوتەوەکووک: ئێ... ڕووخسارت بشۆ و با بڕۆین
دایکی یوبین بانگهێشتی کردووین بۆ خوانی ئێوارە
بەڵام کەمێک خێرابە
"وتی و ڕۆشت"تێی لە شوێنی خۆی هەڵسایەوە
بەبێزاری ڕۆشتە گەرماوەکە ڕووخساری شۆرد و لە ژوورەکەی چووە دەرەوە
پاشان کووکی بینی لە هۆڵەکە
بێ هیچ قسەیەک ڕۆشتنە دەرەوە لەماڵەکە
وە ڕێیان کرد بەرەو ماڵی یوبین.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
534
ڤۆت و کۆمێنت بکەن
hope liked it
💗
YOU ARE READING
||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekook
Véletlen«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی و لەژێر سێبەری جیهاندا من و تۆ لە ئەشقدا ون بووین و کەوتینە ژێر سێبەری دونیا» Top tae Bottom kook