part 7

870 181 186
                                    

🌙under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

_

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەفتەیەک تێپەڕیووە بەسەر ئەو شەوەی تێی کووکی ماچ کرد
لە ڕاستیدا مایەی سەر سوڕمان و پرسیار کردنە
بۆچی کەسێک تەنها چەند ڕۆژێک بێت کەسێک بناسێت
نزیکبوونەوەی لێی بگاتە ڕادەی ماچ کردن بەبێ ڕەزامەندی کەسی ماچ کراو
ڕۆژەکان تێئەپەڕین کووک تا ئەیتوانی خۆی بە دوور ئەگرت لە تێی
کووک بە بێئابڕوو ناوی تێی ئەبرد لای خۆی
ئەو زۆر ڕقی لێی بۆتەوە
تەنانەت تێیش ڕقی لە کووک هەڵگرتووە لە کاتێکدا
کووک لەسەر حەقە

کووک تا ئێستاش چاوەڕێی وتنی داوای لێبوردنە لە زاری تێیهیۆنگەوە
بەڵام تێی بە هیچ شێوەیەک ئامادەی ئەوە نیە داوای لێبوردن بکا
هەر لەبەر ئەوەشە کووک ڕقی لێی هەڵگرتووە

.

یوبین: ئێستاش گوێم بۆ گرتووی ئەگەر دەتەوێت قسەم بۆ بکەی دەربارەی ئەو شەوە

هەر یەکە لە تێی و یوبین لەسەر دارە گەورەکە بوون
بەبێدەنگی دانیشتبوون تا یوبین ئەو قسەیەی کرد

تێی: یوبین واز بێنە
"بەبێزاری وتی"

یوبین: دەزانم هۆکارێکت هەبووە بۆچی نای درکێنی
سەیرکە ئەتوانی متمانەم پێ بکەی هەم من تۆ بە هاوڕێی خۆم ئەزانم
"لەکۆتاییدا بزەی کرد"

تێی بەبێ بڕواییەوە سەیرێکی یوبینی کرد دوای ئەوە هەناسەیەکی قوڵی دایەوەو دەستی کرد بە قسە کردن

تێی: لە ڕاستیدا ئاگاداری خۆم نەبووم ئەو شەوە وەک ئەوەی سێ بتڵ ڤۆدگام خواردبێتەوە و نەتوانم ڕوخساری مرۆڤەکان بناسمەوە
جونگکوک زۆر لەو دەچوو
"سەری دانووستاند کاتێک کۆتا وشەی وت"

یوبین: لەکێ دەچوو
"وتی بە پەرۆشەوە"

تێیهیۆنگ: ئەو لە خۆشەویستە کۆنەکەم دەچوو
"بە بێزارییەوە وتی وەک ئەوەی لای گرینگ نەبێ بەڵام لە ناخەوە سوچێکی دڵی هێشتا ئەوی خۆشئەوێت"

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookDonde viven las historias. Descúbrelo ahora