part 13

536 116 81
                                    

🌙Under the shadow of the moon🌙

_

_

_

_

_

_

_

_

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تێیکووک لە کار بوون
بەڵام هیچ قسەیەکیان نەدەکرد بەیەکەوە
دووبارە لەیەکتر تووڕە ببوون
یوبینیش تێبینی ئەوەی کردبوو
بۆیە خاکەنازەکەی دانا و ڕۆشتە لای کووک

یوبین: هێی..
"لەبەردەم کووک وەستا"

کووک: بەڵێ

کووک بێ هیچ کاردانەوەیەک وتی و بەردەوام بوو لە
کارەکەی

یوبین: ئەو دووانەتان دووبارە شەڕتان کردووە؟
"بە گرژی وتی"

کووک: نەخێر

کووک هێشتا لە کارەکەی بەردەوامبوو
بێ ئەوەی سەیری یوبین بکات
وەڵامی دەدایەوە

یوبین هەناسەیەکی بێزاری هەڵکێشا
زانی لای کووکەوە هیچ وەڵامێک وەرناگرێت
بۆیە ڕۆشتە لای تێی
ئەویش خەریکبوو بە خواردنەوەی ئاو
کاتێک خاکەنازەکەی دانابوو لەسەر زەوییەکە

یوبین: چی ڕوویداوە لەنێوان ئەم دووانەتان؟
"بە گرژی وتی"

تێی: هیچ شتێ...
"پێی بڕا"

یوبین: هێی درۆ مەکە
کووک وەڵامی نەدامەوە بۆیە هاتمە لای تۆ....تا ئەوکاتەی لە ماڵی ئێمە ڕۆشتنە دەرەوە هیچ کێشەیەکتان نەبوو لەناکاو چی ڕوویدا؟
"بە گرژی"

تێی هەناسەیەکی هەڵمژی و دایەوە

تێی: دوای ئەوەی ڕۆشتین
من وتم ئارەزووم لەوە نیە بگەڕێینەوە بۆ، ماڵەوە
بۆیە ئەویش وتی شوێنێکت نیشان دەدەم
ڕووبارێک بوو
منیش خۆم هەڵدا ناو ئاوەکە
داوام لەو کرد ئەویش بێت بەڵام وتی قوڵە
بۆیە منیش وامزانی درۆ دەکات
بۆیە دەستیم گرت و فڕێم دایە ناو ئاوەکە
پاشان ئەویش نقوم بوو
منیش ترسام و بە خێرایی ڕزگارم کرد و لە ئاوەکە هێنامە دەرەوە
وە دواتر...
"بێدەنگبوو"

یوبین: دواتر چی؟
"بە پەرۆشەوە"

تێی: دواتر پەستانم خستە سەر سنگی بەڵام هیچ کاردانەوەیەک لە ئەوەوە نەبوو
بۆیە منیش ئەوەم کرد.. ئێ... منیش لەڕێگای دەممەوە هەناسەم بۆی گواستەوە
وە دواتر ئەو بە ئاگا هاتەوەو تووڕە بوو و هاواری بەسەردا کردم بە مەستی ئەوەی ماچم کردووە
بەبێ ویستی خۆی
بەڵام وانەبوو من تەنها لەم کاتەدا شڵەژاو بووم و نەمدەزانی چی بکەم بۆیە
تەنها ئەو شتەم کرد کە لەنێو فیلمەکاندا دەیکەن

||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekookWhere stories live. Discover now