🌙under the shadow of the moon🌙
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
_
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(
دوای مانگێک)
مانگێک تێپەڕیوە
هەندێکجار پەیوەندییەکان تەنها دوای دوو ڕۆژ تێکدەچن
بەڵام ئەوەتا مانگێک تێپەڕیوە بەسەر پەیوەندی
دوو کوڕە سەر شێتەکە، بەڵام هێشتا خۆشەویستی دەگۆڕنەوەچەند ڕۆژێک پێش ئێستا داپیرە بیۆلیش پەیوەندی کرد کەوا لە کۆتایی هەفتەکەدا دەگەڕێتەوە
جونگکوک زۆر دڵخۆش بوو بەڕادەیەک خەڵکی لادێکەی هەموو تێگەیاند کە داپیرە دێرینەکەی دەگەڕێتەوە
بەو پێیەیی خاتوو بیۆل بەتەمەنێکی بەناوبانگی لادێکەیە خەڵکەکە دڵخۆش بوون و بڕیاریاندا ئاهەنگ بگێڕن ئەوکاتەی دەگەڕێتەوەئێستا دوو ئەشقەکەکە لەژێر سەبەری دارە بەرز ڕواوەکە ڕاکشاون
کووک سەری لەسەر شانی تێی داناوەو تێش سەری لەسەر سەری ئەو داناوە
وە دەستی لەکەمەری کووک پێچاوەتەوەکووک: ناتوانم وێنای ئەوە بکەم کە داپیرەم کاردانەوەی چی دەبێت کاتێک بە پەیوەندییەکەمان دەزانێت!!
"بەهێمنی وتی"تێی بۆ ساتێک لە بێدەنگیدا بیری لە وشەکانی کردەوە
تێی: نازانم... بەڵام داپیرە بیۆل ئافرەتێکی باشە
کووک: بەڵێ ئەو باشە و میهرەبانە بەڵام ئەگەر واشبێت مانای ئەوە نیە کە ئەم جۆرە پەیوەندییەی بەدڵ بێت
"بە کەمێک گرژی وتی"تێی: سەیرکە چۆن باسی ئەم پەیوەندییە دەکەیت!!.. ئەگەر تۆ ئەم جۆرە پەیوەندییەت پێ نامۆیە کەواتە دەبێ داپیرەت چۆن بیر بکاتەوە؟.... گوێبگرە چیتر بەم شێوەیە باسی ئەم جۆرە پەیوەندییە مەکە، تەنها با لات ئاسایی بێت کاتێک باسی دەکەیت لای داپیرەت بۆ ئەوەی ئەویش کاردانەوەیەکی ئاسایی هەبێت خۆشەویستەکەم
"تێی بۆی ڕوون کردەوە"
YOU ARE READING
||لـەژێـر سـێـبـەری مـانـگ|| taekook
Random«لەژێر سێبەری مانگ و لەژێر سێبەری تریفەی مانگ لەژێر سێبەری دارەکان و لەژێر سێبەری گەڵاکان لە ژێر سێبەری خەڵکی و لەژێر سێبەری جیهاندا من و تۆ لە ئەشقدا ون بووین و کەوتینە ژێر سێبەری دونیا» Top tae Bottom kook