Chapter 1

1.5K 109 37
                                    

هەستم بەتیشکی خۆرەکە دەکرد لەسەر چاوەکانم بە ڕادەیەک تەواو بێزاریان کردبووم بە دەستەکانم هەوڵم دەدا کە ئەو تیشکە لە چاوەکانم دوربخەمەوە من لە جەنگدابووم لەگەڵ تیشکەکە
!ئێڤیڵین
من:ئاه بەڵێ دایکە
دایکم:لاسارەکەم دەی هەستە وا ترێیەکان لە بەر خۆرەکەن خراپ دەبن
بە بێزاریەوە هەستام و سەیری پورمم کرد کە هێشتا نوستبوو بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێم خۆمم هەدایە سەر جێگەکەی پورم
پورم:ئاه قاچم
من:هەستە دەی دەڕۆین ترێیەکان دەبەینە لای بەقاڵەکە
پورم: ڕاوەستە بزانم تۆ من بە گەمژە دەزانی هەر تۆ نەبوی دوێنێ گوتت ئەمڕۆ تۆ بیبە سبەی بەڵێن دەدەم خۆم بە تەنیا دەیبەم ها
من:دە پورێ تکایە
وتم لە کاتێکا دەمزانی بێ سوود هەوڵ دەدەم چونکە پورم هەر زوو خەوتەوە
هەستام و جلەکانمم لەبەر کردوو ترێیەکانم لەناو گالیسکەکە داناو وەک هەموو جارێک لەبری ئەوەی لەسەر کورسی سەر گالیسکەکە دابنیشم خۆم هەڵدایە سەر ئەسپەکەم
ئەسپەکەم( ماری)

(ماری بۆ من تەنها ئەسپێک نەبوو وەک هاوڕێم بوو ماری بێچویەکی بچووک بوو کە باوک بۆی هێنام و وتی کە لەمەو بەدوا تۆ خاوەنیتی)بە ئارامی بەسەر ڕێگاکەدا دەڕۆشتم و باسی جوانی ماریم بۆ خۆی دەکرد تاکوو لە پڕ بە مێشمدا هات و وتم ماری چی دەڵێی دەربارەی کەمێک ...

Ups! Ten obraz nie jest zgodny z naszymi wytycznymi. Aby kontynuować, spróbuj go usunąć lub użyć innego.

(ماری بۆ من تەنها ئەسپێک نەبوو وەک هاوڕێم بوو ماری بێچویەکی بچووک بوو کە باوک بۆی هێنام و وتی کە لەمەو بەدوا تۆ خاوەنیتی)
بە ئارامی بەسەر ڕێگاکەدا دەڕۆشتم و باسی جوانی ماریم بۆ خۆی دەکرد تاکوو لە پڕ بە مێشمدا هات و وتم ماری چی دەڵێی دەربارەی کەمێک غاردان لەگەڵ ئەو قسەیەم و سەیری دواوەم کرد بۆ دڵنیا بونەوە لەوەی ترێیەکان بە باشی دانراون پاشان بزەیەکم کردوو دەستم کرد بە غاردان بێ ئاگا لەوەی لە پێشمەوە ڕێگایەکی بەستراو بە ڕێگاکەمەوە هەیە زۆر خێرابووم لە پڕ هەستم کرد یەکێک لە سەبەتەکان لاربونەتەوە بە خێرای لامکردەوە بۆ دڵنیابونەوە
!! ئاگادار بە
لەو دەنگە هێندە تاسام کە زۆر بە خێرای ماریم وەستاند هێندە خێرا کە ماری بەوپەڕی هێزیەوە فڕێیدامە سەر زەویەکە و هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد لە ئەژنۆمەوە لەبەر ئەوەی زۆر بە توندی بەر زەویەکە کەوت لەبەر ئازار بە توندی دەستم بە قاچەکانمەوە گرتبوو توند چاوەکانم داخستبوو بۆ ئەوەی لە ئازارەکەم کەمێک کەم ببێتەوە تاکوو بە سەوتێکی کەمێک گڕ و هێمن  لەناو ئەو حاڵەتە هێنامیە دەرەوە
!! :تۆ باشی
بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێم چاوەکانن کردەوە و لەناو دەمارەکانمدا توڕەی هاتوچۆی دەکرد
من:باشبوون باسی کامە باشبوون دەکەی ها
بە هێمنی دانیشتە سەر ئەژنۆیەکانی و
!!:ئارامبەوە ڕێگەم بدە بزانم بریندار بووە
نزیکبونەوەی ئەو لە چاوەکانم ڕێگەی پێ دەدام کە ئەو چاوە ڕەشانەی کە بەهۆی درێژی و پڕی برژانگەکانیەوە شاردرابونەوە ببینم بەڵام لە پڕ لەو  خەیاڵانە هاتمە دەرەوە بەوەی ئازارێک بە قاچەکانمدا هات ئەو ئارامیەی هێندەی تر منی توڕە دەکردوو بە هەموو هێزمەوە هاوارم بە سەریدا کردوو
من:بریندار بووە ئەوە تۆ گەمژەی یا چی
قسەکەم تەواو نەکرد با هاواری یەکێک لەو پیاوانەی کە بەسەر ئەسپێکەوە بوو ئاگادار کرامەوە
!بێدەنگ بە کچێ ئاگاداری ئەوەی کە کێ لە بەردەمت وەستاوە
چاو ڕەشکە تەنها بە دەستەکانی ئاماژەی بە ئەو پیاوانە کرد کە بێدەنگ بن لەو کاتەیا ویستم هەستمەوە بەڵام ئازاری قاچکانم وایان لێ کردم بەرببمەوە کاتێک لە پڕ دەستەکانی لە کەمەرم ئاڵاند کە ئەو جوڵەیە بە تەواوی ئێمەی لە یەکتر نزیک کردەوە بۆ ساتێک لە ناو ناخی یەکتردا ونن بوین تاکو من ئەو نزیکیەم بە کۆتای هێناو وتم
من:ترێیەکانم
بە شەلیەوە ڕۆشتمە لای ترێیەکان و سەیرم کردن ئای خودایە ترێیەکان هەموی بەسەر یەکەوە کەوتبوون نەفرەت ئەو قسەیەم کرد بێ ئەوەی ئاگاداری ئەوەبم کە ئەو پیاوە لە پشتمەوە وەستاوە
!! :ڕێگەم بدە یارمەتیت بەم
من:تەنها لاچۆ لە بەرچاوم باشترین یامەتی هەر ئەوەیە
ئەوەم گوت لە کاتێکدا گەر لەو کاتە لەدەستم بهاتبایە پارچە پارچەم دەکرد لەبەر ئەو هێمنیەی
!!:باشە کەواتە بمانبورە خوات لەگەڵ
من:بەنەفرەت بی هیوام وایە بمری گەمژە
بە بێ هیوای ترێیەکانن کۆکردەوەو بەرەو ماڵ بەڕێ کەوتم بیرم لەوە ئەکردەوە کە دەبێ ئێستە دایکم چیم پێ بڵێ کە ئەم کارە گەمژانەیەم کرد لە لایەکی کەشەوە بیرم لە لوت بەرزی و دەبەنگی ئەو پیاوە دەکردەوە کە چەندە شتەکەی بەلاوە ئاسای بوو
من:دایکە
دایکم:ئەها ئەزیزم هاتیەوە
قسەکانی بڕی کاتێک ئەو سیمایەی منی بینی
دایکم:کچم چی ڕوی داوە تۆ باشی ئێڤا کچم قسە بکە
ئێڤا: دایکە توش توشی ڕوداوێک بووم
دەمگوت کاتێ هەنسکم دەدا
دایکم: ئەوە تۆ چی دەڵێی
ئێڤا:ترێیەکانم وێران کرد دایکە
دایکم:تەواو تەواو ئێستە تۆ واز لە ئەوانە بێنە ئازارت هەیە
ئێڤا:ئهم قاچەکانم
وتم کاتێ بە توندی باوەشم بە دایکمدا کرد ماوەیەک بەسەر ئەو ڕوداوەدا تێپەڕی ماڵەوە هەموو شڵەژا بوون
دایک:خواردنەکان هەمووی ئامادەن
پورم:بەڵێ بەڵێ تەواوە
من خەریکی پاکردنەوەی ماری بووم وەک ئەوەی تەنانەت لەو ماڵشدا نەبوبم
باوک:ئێڤا من دەڵێم وا خەریکە شازادە دێتە لای من تۆش خەریکی ئەو ئەسپەی
ئێڤا:ئەسپ نا ماری باوکە ماری ئەو ناوێکی هەیە
لەو قسانەیا بووین کە منداڵێک بە خێرای هاتە حەوشەکەوەو بە دەنگی بەرز
منداڵەکە:شازادە ئێستە دەگات شازادە ئێستە دەگات
هەمووان زیاتر شڵەژان و خەریکی چاکردنی خۆیان بوون تەنها من نەبێ ئەوان ڕۆشتنە بەردەم درگاکەو هەموو خەڵک لەوێ کۆ ببونەوە هەموی هاواری دەکرد شازادە بەخێر بێیت گوێم لە کچان دەبوو کە دەیان گوت وای خوایە ئەو نەک هەر شازادەیە بەڵکو قۆزترین کوریشە کە لە ژیانماندا بینیمانبێ
باوکم:فەرموو گەورەم فەرموو
!!سوپاس
چییی من ئەو سەوتەم پێشت بیستووە لەو خەیاڵەدا بووم کە ماری لەناکاو بەرەو پێش چوو لەبەر ئەو ترسەی کە لە قەرەباڵخیەکە هەیبوو وە بە خێرای پێی لەناو قوراوەکە داناو پرژی قوراوەکە بەر من کەوت و لە دوای ئەو هەموو بێدەنگیەم یەکەم وشە کە لە دەمم دەرهات
ئێڤا:بە نەفرەت بی
وتم بە دەنگێکی بەرز کاتێ سەرم بەرز کردەوەو ئای خوایە لەو شەرمەزاریە باوکم دایکم پورم لە هەمووی خراپتر
شازادە!!!!!!!!

(ماری بۆ من تەنها ئەسپێک نەبوو وەک هاوڕێم بوو ماری بێچویەکی بچووک بوو کە باوک بۆی هێنام و وتی کە لەمەو بەدوا تۆ خاوەنیتی)بە ئارامی بەسەر ڕێگاکەدا دەڕۆشتم و باسی جوانی ماریم بۆ خۆی دەکرد تاکوو لە پڕ بە مێشمدا هات و وتم ماری چی دەڵێی دەربارەی کەمێک ...

Ups! Ten obraz nie jest zgodny z naszymi wytycznymi. Aby kontynuować, spróbuj go usunąć lub użyć innego.
ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz