Chapter 2

704 90 44
                                    

شازادە!!!!
ئای خوایە ئەوە من خەریکە چی دەبینم ئەوە خۆیەتی شازادە هەمان چاو ڕەشەکەیە
من چیمکرد بینیم کە بزەیەکی کرد وەک ئەوەی کە دوبارە ئەو ئارامیەی من بخنکێنێت
پاشان سەری جلوبەرگەکەمم کرد ئای لەو سیمایەی من هەموو لەشم پیس ببو بۆ شاردنەوەی ئەوەی کە چەندە شەرم دەکەم لەو کارەی کە کردومە بزەیەکی بچوکم کردو
بینیم دایکم چاوم لێ دەسوڕێنێت وەک ئەوەی ئاماژەم پێ بکا کە برۆمەوە ژورەکەم بە خێرای ڕۆشتمە ژورەکەم و بە هەموو هێزم دەرگاکەم لەسەر خۆم داخست
ئێڤا:نەفرەت نەفرەت نەفرەت
بە خێرای و لەسەر یەک ئەم وشانەم دوبارە کردەوە
ئێستە من چیبکەم ئای خوایە من چۆن لەم زەلکاوە دەرچم لەم خەیاڵانە بوم کە پورم بە خێرای هاتە ژورەوەو قورچنکێکی لە باڵم گرت
پورم:گەمژە تۆ ئەتەوێ شەرمەزارمان بکەی ها ئەتەوێ چی بکەی ئای خوایە ئێستە شازادە وا بیر دەکاتەوە کە
پورم قسەکەی تەواو نەکرد و
پورم:خێرا خۆت بگۆڕەو وەرە خوارەوە و لە بەردەم شازادە داوای لێبوردن بکە دەی
ئێڤا:چیییی تێنەگەشتم چیی بکەم
پورم: ئەزانی تۆ زۆر لوت بەرز و خۆ بە زل زانی ها بێگومان پێویستە داوای لێبوردن بکەی
ئێڤا:نەخێر پورێ من هیچی هەڵەم نەکردووە تاکوو داوای لێبوردن بکەم لەسەری
پور:چی واتە تۆ بەلاتەوە ئاساییە کە لە بەردەم شازادە جوێن بیەی دەی بیانوم ناوێ زوو وەرە خوارەوە
ۆفففف ئاخر بۆچی بۆچی ئەی گەر بە باوکم بڵێ کە لە ڕێگەکەی بازار چی ڕویداوە ئای خوایە گیان یارماتیم بە
بە دودڵیەوە خۆمم گۆڕی عەزیەکی سادەی سەوزم لەبەر کرد کە وای لە چاوە سەوزەکانم کردبوو زۆر جوانتر دەرکەون وە قژە ڕەشە درێژەکەم بەسەر شانمدا بڵاو کردبووە
بە هێواشی و دودڵیەوە بەسەر پەیژەکاندا دەهاتمە خوارەوە گەشتمە کۆتا پلەو بە هێواشی سەرم بەرز کردەوە بۆ بینینی دیمەنی ئەو شوێنە  لەپر چاوم بە چاوی شازادە کەوت
ئای خوایە بۆچی دەستەکانم وا دەلەرزن کێشە چییە نەمدەتوانی نەمدەتوانی چاوەکانم لە چاوەکانی دوربخەمەوە
ئەو پێدەکەنی بەڵام لە پڕ کە منی بینی لە پێکەنین وەستاو وەک ئەوەی ڕۆشتبێتە قوڵای خەیاڵەوە تەنها سەیری دەکرد هەمووان بۆ ساتێک لە بێدەنگی مانەوە تاکو لەپڕ کۆکی وەک ئەوەی ئەو شڕابەی بە دەستیەوە بوو لە قوڕگی مابێتەوە
باوک:تۆ باشی گەورەم ئای خوایە گەورەم
شازادە:تەواو تەواو من باشم
وای گوت لە کاتێکدا هێشتا کەم کەم دەکۆکی و پاشان وەک ئەوەی بیری هاتبێتەوە کە چی وای لێ کردبوو دوبارە بە تیژیەوە چاوەکانی بڕیبووە ناو چاوەکانم تاکو پورم کۆخەیەکی ساختەی کرد بە واتای ئەوەی کە داوای لێبوردن بکەم
ئێڤا:ئحم باوکە لەسەر ئیزنت
باوکم ڕێگەی نەیا کە قسەکەم تەواو بکەم
باوک:تۆ چیی دەڵێی کچم ئای خوایە شازادە لێرە وەستاوە کەچی کچەکەم خەریکە ئیزن لە من وەردەگرێ
ئێڤا:تۆ باوکمی باوکە نەوەک بەڕێزی شازادە
هێندە پربووم لەو ڕێزە زیادەیەی کە خەڵک بە شازادەیەن دەدا بەبێ ویستی خۆم ئەم قسانەم کرد
باوکم بە هەموو هێزیەوە هاتە پێشەوەو دەستی بەرز کردەوە تاکو لێم بیا لەو کاتەیا
شازادە:نەکەی
شازادە بە توڕەیەوە بە باوکمی گوت 
سەیرە لە کۆتایدا ئەو پیاوە بۆ یەکەم جار ئەو ئارامیەی شێواند تەنانەت چاوەکانیشم نەدەتروکاند تەنها بە سەرسوڕمانەوە وەستابوم و سەیری باوکمم دەکرد ئەو باوکەی کە هەرگیز دەستی لێ بەرز نەکردبومەوە ئێستا گەر ئەو پیاوە بێگانە نەبوایە بێگومان لێی دابووم
ئێستا  دەبوو من ئەو بە باشی ببینم بەڵام نا نا نا زیاتر و زیاتر ڕقم لێ هەڵدەگرت خۆ هەر ئەوە بەڵێ ئەو هۆکاری هەموو ئەم شتانەیە
نەمتوانی دەست بەسەر ئەو فرمێسکانەدا بگرم کە بە تەواوی حەزی ئازاد بونیان هەبوو هاتنە خوارەوە بەخێرای ڕوم خۆم وەرگێڕاو بە پەیژەکاندا ڕۆشتمە سەرەوە و دەرگای ژورەکەم بە توندی داخست وەک ئەوەی هەستم ئەکرد دەخنکێم سەرینەکەم لەسەر دەمم داناو تاکو هێزم تیا هەبوو هاوارم کرد
وا بۆ دوو ڕۆژ دەبێ لە ژورەکەم نەچومەتە دەرەوە لەبەر ئەوە نا کە خۆم نەمەوێ بەڵکو لەبەر ئەوەی سزا درابوم چونکە بەڕای خێزانەکەم من ئەوانم شەرمەزار کردووە لەبەردەم شازادەی گەورەو گران هههههه نەفرەت لە شازادەکەتان دەکەم
هەستم بە کردنەوەی دەرگای ژورەکەم کرد بینیم دایکم هاتە ژورەوە
دایک:باشی کچەکەم
ئێڤا:لە باش ئەچم
دایک:ئێڤیلین
ئێڤا:ئێڤا ئێڤا دایکە نەوەک ئێڤیلین
دایک:هەمیشە ڕاکە هەمیشە ڕاکە لە ڕاستیەکان وا دەزانی گەر ناوی خۆت کورت بکەیتەوەو ئەسپسواری بکەیت وچەقۆکەت لەگەڵ خۆت بگەڕێنی ئیدی باوکت وەک کوڕێک سەیرت دەکات و ڕێگەت دەدات بڕۆیتە شەڕەوە لەگەڵی هەرگیز کچم
وای دەگوت لە کاتێکدا هەستم بەو خەمخۆریەی ناو چاوەکانی دەکرد
ئێڤا:د دایکە
دایک:کچم تۆ لە کۆتایدا دەبێ هاوسەرگیری بکەی دەبێ منداڵت هەبێ ئەوانەش بە خاتوونێک دەکرێ نەوەک چەقۆ بەدەستێک
ئەو وشانەی دایکم وەک چەقۆ وابوون بۆ سەر دڵم
ئێڤا:دایکە ئەتەوێ چیم پێ بڵێی بە ڕاشکاوی بڵێ بزانم
دایک :ئێڤا باوکت لەبەر دڵی تۆ هێشتویەتی کە تاکو ئەم تەمەنە بێ هاوسەر بی دەزانی خەڵکی چیمان پێ دەڵێن دەڵێن کە کچەکەیان دیارە هەڵەیەکی کردووە بۆیە تاکوو ئێستا بێ هاوسەرە
ئێڤا:بەڵام دایکە من تەنها ۲۱ ساڵم
دایک :ئێڤا کچان لەم شانشینە لە۱٦ ساڵیدا هاوسەرگیری دەکەن
ئێڤا: ئێ دایکە ئێ چیدەڵێی؟
دایک: باوکت هاوسەرێکی بۆ دۆزیویەتەوە
ئێڤا:چییییییی
ئەو وشانەی کۆتای کە لە زاری دایکم دەهاتە دەرەوە ئازاریان دەدام ئازار بەڕادەیەک حەزم دەکرد لەو کاتەدا بە توندی دەمی دایکم بگرم تاکو گوێم لە تەنها وشەیەکیش نەبێ
دایک:ئێڤا گوێت لێمە ئێڤا
بە کەمێ دەنگی بەرزەوە لەو کاتانەی کە بەبێ ویستی خۆم فرمێسکەکانم دەستیان بە هەڵوەرین کرد
ئێڤا:هەرگیز نا نا نا هەرگیز
دایک:کچم بۆ کێشەیەکت هەیە؟
ئێڤا:کێشە کێشە بەڵێ دایکە کێشەم هەیە نامەوێ من ئەمەوێ لەگەڵ باوکم بڕۆم بۆ شەڕکردن دوژمنەکان ببەزێنم نەوەک هاوسەرگیری بکەم و منداڵ بەخێو بکەم
دایکم بەبێ ئەوەی تەنانەت وشەیەکیش بڵێ ژورەکەی بەجێ هێشت وەک ئەوەی بزانێ ئیتر بێ هیوا بووە لە بونی نەوەیەک
نازانم چەند کاتژمێر تێپەڕیوە لەدوای ئەو گفتوگۆیە تەنها ئەوەندە ئەزانم من ئیتر بێهێز بووم بۆ گریان هەستام و سەیری ئاوێنەکەی بەردەمم کرد کەمێک بە حاڵی خۆم پێکەنیم لەدوای ئەوەی لوتم سور هڵگەڕابو وە چاوەکانم بە تەواوی ئاوساو بوون
لەپر گوێم لە دەنگە دەنگ بوو کە لە دەرەوە دەهات لە پەنجەرەکەوە سەیریم کرد ئەوە چی ڕودەدات هەروا سندوقە شتەو دایدەگرن
بە خێرای ڕۆشتمە خوارەوە بە مەبەستی تێگەشتن لەوەی چی ڕودەدات
مالەوە هەمووی حەپەسابوون لەوەی چی ڕودەدات بەڵام هیچ کەس یەک وشەشی نەگوت تاکو باوکم ئەو بێدەنگیەی شکاند
باوک:چی ڕودەدات لێرە
!! : هاتوینەتە خوازبێنی
باوک:خوازبێنی خوازبێنی کێ
!! کچەکەت ئێڤیلین
باوک:کچەکەی من بڕیارە سبەی بێنە داخوازی وە من بڕیارم داوە بەو پیاوەی بەم
!!: گوێبگرە بەڕێزم ئێمە لە لایەن کەسێکەوە نەهاتوین بتوانرێت داوای ڕەت برێتەوە
باوک:بۆ دیارە ئەو کەسەی ئێوە باسی دەکەن شازادەی وڵاتە وا قسەی ڕەت ناکرێتەوە
باوکم بە گاڵتەجاڕیەوە گوتی

!!: بەڵێ بەڕێزیانن

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Kde žijí příběhy. Začni objevovat