Chapter 7

555 85 30
                                    

کە ئەوم بەناوی خۆی بانگکرد دیاربوو کە چەندە پێی خۆشبوو

Pov/شازادە

لەدوای ئەوەی شازادەکەم ڕۆشتەوە بۆ ژورەکەی خۆی بۆ ئەوەی تۆزێک بحەسێتەوە بڕیارم دا کە هەندێ پاسەوان بنێرم بۆ ئەوەی کە خێزانەکەی بهێنن بۆ قەڵاکە
شازادە: پاسەوان
پاسەوان: بەڵێ گەورەم
شازادە: هەر ئێستا لەگەڵ چەند پاسەوانێکی تر ئەڕۆن و تاکو ئێوارە پێویستە خێزانەکەی شازادە خاتوون لێرە بن بێگومان ماریش
لەو کاتەیا بیرم کەوتەوە
شازادە: ئاه مەبەستم ئەسپەکەی شازادە خاتوونە
ئای خوایە ئەم کچە منیش وەک خۆی شێتدەکات ماری ههههه

End pov/شازادە

ئۆف خوایە من لێرە چی بکەم ئێستا ئاخر دەبێ هەمیشە لە نێو ئەم ژورە دابنیشم کەسیش نییە قسەی لەگەڵ بکەم

لەبەر بێزاری خۆم ڕۆشتمە لای لیلی و چێشتلێنەرەکان
ئێڤا: سڵاوتان لێبێ
لیلی: سڵاو خانمەکەم شتێک ڕویداوە کێشەیەک هەیە
ئێڤا: نا نەخێر هاتووم کەمێک لای ئێوە بم و یارمەتیتان بەم
لیلی: ئا ئا هەرگیز خانمەکەم چۆن دەبێ تۆ کار بکەی تۆ بڕۆ پشویەک بدە ئێمە خۆمان بە کارەکان ڕادەگەین
ئێڤا: ئایی لیلی وا قسە دەکەی وەک بڵێی کاری زۆرم هەبووە و ئێستا ماندووم ئاخر من هەمیشە لە پشو ئیسڕحەتدام
کە وام وت بەجۆرێ دەموچاوی هەموویان گۆڕا وەک ئەوەی ئەو ترسەی هەیانبوو نەیانمابێ
لیلی: بەڵام خانمەکەم گەر شاژن بزانێ قبوڵی ناکات
نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات
ئێڤا: ئای لیلی تەواو ئێستا من چیبکەم
لیلی لەدوای دودڵیەک
لیلی: دەتوانی تەماتەکانمان بۆ بجنی
ئێڤا: بێگومان
ماوەیەکی زۆر لەگەڵ ئەوان کارم دەکرد زۆر دڵخۆشبووم هەموویان باسی ژیانی خۆیانیان دەکرد وەک هاوڕێیان لێ هاتتبوو لەگەڵم
هێندە تێکەڵ بوین یەکێک لەو کچانەی لەوێ بوو
!!:خانمەکەم تۆ شازادەت خۆشدەوێ وایە
ئەو قسەیە لە پێکەنینی خستم لەبەر ئەوەی نەمدەتوانی وەڵامی بەمەوە
لەو کاتەیا لیلی قورچنکێکی لێگرت بۆ بێدەنگ کردنی
شاژن: چەندە جوانە خاتونی بچوک هاتۆتە چێشتخانەو هێندە ڕوی بە خزمەتکارەکان داوە کە پرسیاری شتی تایبەتی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی لێ بکرێ
ئێڤا: من بێزار بووم لە ژورەکەی خۆم وتم کە ئەمە لەوە باشترە کە بەبێ ئیشی دابنیشم
شاژن: تۆ خاتونی نەوەک خزمەتکار بێزاری دەتوانی بێیت و لە هۆڵەکە لەگەڵ من دابنیشی
نەمدەزانی چی جواب بەمەوە تاکوو
شازادە: بێت لەلای تۆ دابنیشێ تاکوو وەک دایک و کچ قسە بکەن ها دایکە خۆ گەر تاکوو سبەی لە تەنیشت تۆ بێ قسەیەکی لەگەڵ ناکەی
ئەو قسەیەی شازادە وای لێ کردم پێکەنین بمگرێ ئەوەش وای لە شاژن کرد توڕە بێت و چێشتخانەکە بەجێ بهێڵێت
شازادە: چییە پێت خۆشە کە وام وت
ئێڤا: ئحم نا ئەوە کەی قسەیە شازادە من تەنها نەمدەزانی چی جواب بەمەوە خوا لێت ڕازی بێ منت لەناو ئەو زەلکاوە هێنایە دەرەوە
شازادە بزەیەکی بۆ کردم و
شازادە: کەواتە ئامادەی بۆ سوپرایزێک
ئێڤا: سوپرایز ماری لێرەیە
زۆر بە پەرۆشەوە پرسیارم کرد
شازادە زۆر بە جوانی سەیری دەکردم و سەری بە واتای بەڵێ جوڵاند
بەبێ کات لەدەست دان بە خێرای بەرەو دەرەوە ڕامکرد
کاتێک ماریم بینی زۆر بە تامەزرۆیەوە باوەشم لێدا
ئێڤا: تۆش دڵخۆش بوی بە بینینی من ها شیرینەکەم من بەقوربانت دەبم
شازادە: گەر بمزانیایە ئەوەندە دڵخۆش دەبی بە بینینی زوتر دەمهێنایە ئێرە
ئێڤا: زۆر سوپاس زۆر زۆر سوپاس
شازادە: جارێ زووە بۆ وتنی ئەوە لە ژورەوە چاوەڕێتن
ئێڤا: کێ چاوەڕێمە؟
شازادە: خۆت ببینە
بە خێرای ڕامکردە هۆڵەکە
ئێڤا: دایکە باوکە
ڕامکردە لایان و توند لەباوەشم کردن
دایک: کچە جوانەکەم تۆ چەندە جوان بویت
باوک: گیانەکەی باوکی حاڵت باشە؟
ئێڤا: ئهم باشم باوکە لەگەڵ بینینی ئێوە زۆر باشتریش بووم
باوک: بەخوا خوا لە شازادە ڕازیبێ ئێمەی بەتۆ شادکردەوە
کە باوکم وای گوت سەیرێکی شازادەم کردو بەجۆرێ درۆ ناکەم دەمویست توند لەباوەشی بکەم
شازادە: ئەوە کەی قسەیە ئێوە کەی بتانەوێ ئەتوانن سەردانی کچەکەتان بکەن
ئێڤا: باوکە ئەی کوا پورم
باوک: کچم دەبوو یەکێک بمێنێتەوە و ئاگاداری ماڵەوە بێت
ئێڤا: خۆزگە ئەویشتان دەهێنا
شازادە: جوانکیلەکەم دەکرێ تۆزێ قسە بکەین
بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم ڕۆشتمە لای
پێش ئەوەی شازادە هیچ بڵیێت
ئێڤا: زۆر سوپاس هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەم
شازادە: دەکرێ ئیتر سوپاسم نەکەی وەک ئەوەی بێگانەیەک بم
شازادە بەردەوام بوو
شازادە: سەیرکە لەلای خێزانەکەت گەر دەتوانی خۆت لەمن بەدوور مەگرە ئهم
ئێڤا: ها واتە چی
شازادە: واتە گەر خێزانەکەت بزانن ئێمە پەیوەندیەکی هاوسەرێتیمان نیە بێگومان بێتاقەت ئەبن
کە شازادە ئەو قسانەی کرد هێندە جوان بوو لە بەرچاوم کە ئیتر خۆم ڕانەگرت
بە توندی لەباوەشم گرت
ئێڤا: تۆ زۆر باشی زۆر زۆر
ماوەیەک ئاوها ماینەوە تاکوو
شازادە: شازادەکەم گەر بە دەستی من بێ تاکوو مردن لەوباوەشە دەمێنمەوە بەڵام دایک و باوکت سەیرمان دەکەن
هاتمەوە هۆشی خۆم بە خێرای هاتمە دەرەوە
ئێڤا: ببورە من تەنها ئاگاداری خۆم نەبوم
شازادە بزەیەکی بۆ کردم و دوبارە گەڕاینەوە لای دایک و باوکم
ئەو چەند ڕۆژە وەک منداڵ لە باوەشی دایکو باوکم دەخەوتم
وە بە تەواوی لەگەڵ شازادە ڕاهاتبووم ئەو زۆر میهرەبان و کراوە بوو
ماڵئاوایم لە خێزانەکەم کرد
زۆر خەمبار بووم
شازادە: هەرکەی بتەوێ دەتوانی کە ئەوان بانگهێشتی ئێرە بکەی بۆیە خەمبار مەبە
سسەیرێکی شازادەم کردوو بزەیەکی بچوکم بۆ کرد
شازادە: دەتەوێ پێشبڕکێیەک بکەین
ئێڤا: ها ڕاوەستە
وتم ڕاوەستێت لەبەر ئەوەی بەرەو ئەسپەکەی ڕایکرد
ئێڤا: تۆ خەریکە فێڵم لێ دەکەی
وتم لە کاتێکدا خۆمهەڵدایە سەر ماری
بەڵام شازادە تێپەڕی
ئێڤا: تۆ زۆر فێڵبازی ئاییی
بەدرێژای ڕێگەی دارستانەکە شازادە لە پێشمەوە بوو
ئێڤا: ئای ئەوە چیبوو
شازادە زۆر بە خێرای ئەسپەکەی هێواش کردەوە بۆ ئەوەی دڵنیابێ لەوەی من کە من باشم بەڵام لە ساتێکدا بە پێشی کەوتم
ئێڤا: گەر دەتوانی پێشمکەوە
شازادە: ڕاوەستە ئەی زۆرزانی لاسار
ئێڤا: ناتوانی بە پێشم بکەوی
شازادە: تۆ تەنانەت ڕێگەکەشی شارەزا نیت جوانکیلەکەم
ئای خوایە ئەو ڕاستدەکات من دەبێ بۆ کوێوە بڕۆم
هێواش بومەوە
ئێڤا: ئەوە غەدرە چونکە من ڕێگەکە شارەزا نەبووم
شازادە : کەوایە لەو سەرەوە پێشبڕکێیەکە دوبارە دەکەینەوە
ئێڤا: بەڵام دوبارە فێلم لێ نەکەیەوە
شازادە پێکەنی و
شازادە: من هەرگیز فێڵ ناکەم
ئێڤا: نا هەرگیز
هەردوکمان بە درێژای ڕێگاکە قسەمان دەکردوو پێدەکەنین

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Where stories live. Discover now