(Chapter 12)

463 66 60
                                    

هەرگیز لەبیری ناکەم کە لەو ساتەدا دڵم چەندە ئازاری هەبوو
هەرگیز لەبیری ناکەم کە لەبەر گریان تەنانەت هەناسەدانیشم لەبیرکردبوو
هێندەی نەبردکە شاژن هاتوو توند قۆڵەکانمی گرت و بە خێرای بە دوای خۆیدا ڕایدەکێشام
فڕێی دامە دەرەوەی قەڵاکە
لەبەر ناچاری خۆم لەبەر ئەو ئازارەی هەمبوو
توند باوەشم بە دەستەکانی شاژندا کرد
ئێڤا: توخوا ڕێگە مەدە ئەوە ڕوبدات دەزانم تۆ ڕاستیەکان دەزانی ڕێگە مەدە کە ڕیکۆلاس ئاوها بڕوا
بەدەم هەنسک و گریانەوە ئەوەم بە شاژنی دڵڕەق دەوت
بە توندی دەستەکانمی فڕێداو دانەویەوە تاکو گەشت بە ئاستی سەرم و وتی
شاژن:دەمزانی ڕۆژێک دەبێ ئاوها لێم بپاڕێیتەوە. بەڵام ڕاستیەکەی نەمدەزانی هێندە بە زوی ئەوە ڕودەدات
بزەیەکی پڕ لە دڵخۆشی بەڕومدا کرد
دوو پاسەوان بەزۆر منیان لەناو عەرەبانەکە کرد
زۆر هەوڵم دا کە نەڕۆم و قسە بکەم بەڵام چیدی هێزم نەمابوو
ڕێگەکەم بەدەم گریان و بیرکردنەوە بە چەند خولەکێک لێ ڕۆی بێدەنگیەک کە هێندەی تر ئازارەکەمی زیاد دەکرد
تاکوو سەوتی ئاهەنگ و خۆشی منی لەو بێدەنگییە دەرکرد
عەرەبانەکە وەستاو پاسەوانێک وەک بێنرخێک توند قۆڵمی گرت و لەبەردەم ئەو هەموو خەڵکەی نێو ئاهەنگەکە فڕێی دام
دەنگی مویزیک و گۆرانی نەما
تاکە شت کە گوێم لێی دەبوو
ئای خوایە ئەوە ئێڤیلین نییە
ئەوە بۆچی وایە
پرسیار لەدوای پرسیار
بەتوندی چاوەکانم داخستبوو چونکە توانای ئەوەم نەبوو سەر بەرز بکەمەوەو ئەو خەڵکە ببینم
پاسەوان: بە فەرمانی شازادەمان کچی بەڕێز جۆید گەڕێندراوەتەوە بۆ گوندەکەی چونکە خیانەتی لە شازادەکەمان کردووە و لەگەڵ پیاوانی تر
سەوتی باوکم قسەی ئەو پاسەوانەی بڕی
باوک: ئەوە تۆ ئاگاداری چی دەڵێی ها؟
ژاوەژاوێکی زۆر لەناو خەڵکەکە دروست بوو
چۆن وا دەبێ
ئایخوایە لەو بێچاوڕوییە
گوێم لە کچێک بوو دەیوت
کچ: کچی پیس دەبوو شازادە بیکوشتایە
پاسەوانەکان ئەوێیان لەگەڵ دونیایەک پرسیار بەجێهێشت
ژنێک: ئای لەو سۆزانییە
پیاوێک: من باوکت بم ڕێگە نایەم بۆ دەقەیەکی تر هەناسە بدەیت داوێن پیس
باوکم بەوپەڕی بێهیوایەوە سەیری دەکردم
دواتر هێندە توند بە قژمیدا کرد کە بۆ ساتێک وام هەست کرد کە قژم لە بێخی سەرمەوە دێتە دەرەوە
بەبێ ئەوەی ڕێگەم بات هەستمەوە بەقژ ڕاکێشان بردمییە حەوشەی ماڵ خۆمان
دایک: ئای خوایە جۆید ئەوە تۆ چی دەکەی کچم
دایکم وتی و پەلاماری دەستی باوکمی دەدا تاکو منی لێ دوربخاتەوە
باوک: دەزانی کچەکەت چی کردووە ئافرەت ها دەزانی چی کردووە
هێندە ئازارم هەبوو کە جگە لە گریان نەمدەزانی دەبێ چی بکەم
دایک: هەرچیەکی کردبێ دەڵێم بەری بە
باوک: هەرچیەک ها تەنانەت گەر لەشفرۆشیش بێ ها
دایکم لەگەڵ ئەو وشەیە شۆک بوو دەستەکانی لەسەر دەستی باوکم لاداو فرمێسکەکانی بەڕومەتیا هاتە خوارەوە
ئێڤا: دایکە توخوا ڕزگارم بکە
بەدەم ئازارو گریان بە دایکمم گوت
دایکم تەنانەت وشەیەکیشی نەوت تەنها بەبێدەنگی لە سوچی حەوشەکەدا دانیشت
باوک: ڕزگارت بکات ها ڕزگارت بکات
وتی و قژمی بەرداو بە توندی قۆڵی گرتم و بەرەو ژورەوە ڕایدەکێشام
بردمیە ژورەکەی خۆم و هێندە بە توندی فڕێی دام کە هەرگیز ئەو ئازارە
لەبیر ناکەم کە ئەو کاتە قاچەکانم هەیانبوو
باوکم ویستی لێم بیات
پور: کاکە بۆ خاتری خوا وا مەکە توخوا با لە مەسەلەکان تێبگەین
باوک: لەچی تێبگەم ها لەچی لەوەی کە چۆن خیانەتی کردووە بڕۆ دەرەوە گەر نا چەند لە ئەو بدەم دوو هێندە لەتۆ دەبێ
پورم سەیرێکی کردموو بە ترسەوە وتی
پور: باشە تەنیا با تێبگەین
باوکم بە هەموو هێزیەوە زلەیەکی لە پورم یا
باوکم هەرگیز دەستی لە کەسمان بەرز نەکردبۆوە بەڵام ئێستا هیچ نایوەستێنێت
پورمی بەزۆر لە ژورەکە کردە دەرەوە
ئێڤا: باوکە توخوا توخوا با قسە بکەین توخوا هەلێکم پێ بییە کە تێتبگەیەنم
باوک : هەل ها
لەدوای ئەو وشانە ئەو باوکەی هەرگیز زلەیەکیشی لێم نەیابوو کوێرانە بە قسەیەک کەوتە گیانم هێندی لێیام کە شوێنێکی جەستەم نەمابوو کە ئازاری پێ نەگەشتوبێ
چیتر هێزم تیا نەما
بینیم باوکم وازی لە لێدانم هێنا نەک لەبەر ئەوەی من تەواو لاواز ببوم بەڵکو چیتر هاناسەی خۆی پێ ڕێکنەدەخرا
لە ژورەکە چووە دەرەوە
ئیتر ناتوانم بەبیرم بێت کە لەدوای ڕۆشتنی ئەو چی ڕویدا
کە هۆشم هاتەوە بەبێنازی لەسەر زەویەکە کەوتبووم
نەمدەتوانی بجوڵێم لەبەر ئازاری جەستەم
ئاخر بۆچی بۆ دەبێ ئەم شتانە بەسەر مندا بێ
بۆ هیچ کەس بۆ ساتێک گوێی بۆ نەگرتم
بۆ کەس باوەڕی پێ نەکردم ها هەموویان لەلایەک بۆچی ئەو پیاوەی لە خودی خۆم زیاتر خۆشمدەویست باوەڕی پێ نەکردم کە من گەر بشمکوژن ناتوانم خیانەتی لێ بکەم
نازانم چەنێکم کات بەسەر برد لەگەڵ ئەو بیرکردنەوانە
کەمێک هێزم هاتەوە بەر و زۆر بە لاوازی هەستاموو بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم
ویستم دەرگاکە بکەمەوە بەڵام کلیل درابوو
ئێڤا: باوکە توخوا ڕێگەم بییە بۆ یەک سات قسەت لەگەڵ بکەم باوکە تۆ کچەکەت ناناسی ها ئێڤای خۆت ناناسی
بەدەم گریانەوە ئەوانەم دەوت بەڵام بێسوود بوو
چەند ڕۆژێک وا تێپەڕی باوکم لەڕۆژێکدا جارێک خواردنی بۆ دەهێنام بەڵام نەیدەهێشت بۆ ساتێکیش قسە بکەم
خواردنی چی کە بیرم لەو ڕۆژە شومە دەکردەوە لە جیاتی خواردن ئازارم دەرخواردی دڵە بەدبەختەکەم دەدا کە لە دوری ڕیکۆلاس تەواو لاواز ببو

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Dove le storie prendono vita. Scoprilo ora