(chapter 11)

441 62 6
                                    

ببورن پارتی ۱۱ سڕابوەوە بۆیە ناچاربووم دوبارە بینوسمەوە
کەمێک دەستکاریم کردووە چونکە بە تەواوی ڕوداوو قسەکانم بیر نەمابوو
🥲
***************

پێکەوە بەڕێکەوتین بۆ شارۆچکەکە
لە کۆتایدا گەشتین بە مەیخانەیەک و بڕیارمان دا بمێنینەوە
شازادە: قسە ناکەی باشە
ئێڤا: ئۆفف باشە تۆ غیرە ئەکەی وایە
وتم کاتێک باوەشم بە قۆڵیدا کرد
شازادە: لەکێ تۆ
بە گاڵتەجاڕیەوە وتی
ئێڤا: ئهم بەڵێ بەڕێزم
وتم و چاوم لێ هەڵسوڕاند
ڕۆشتینە نێو مەیخانەکەو دانیشتین
خاوەنی مەیخانەکە هات و پرسیاری لێ کردین کە چی دەخۆین
بەو درەنگی شەوانە بێگومان خواردنێکی ئەوتۆ نەمابوو
داوای دوو قاپ شۆربامان کرد
خاوەنی مەیخانە: خواردنەوەتان دەوێ بیهێنم
بە فرسەتم زانی و پێش ڕیکۆلاس بەقسە کەوتم
ئێڤا: بەڵێ
وتم و خاوەنی مەیخانەکە ئەوێی بەجێهێشت
شازادە: مەگەر تۆ دەخۆیتەوە
ئێڤا: تاکوو ئەمشەو نەمخواردۆتەوە بەڵام ئەمشەو بەڵێ
ڕیکۆلاس: نەخێر
ئێڤا: بۆچی مەگەر شاژنیش لەگەڵ ژنە خانەدانەکان ناخواتەوە
شازادە: ئەوە جیاوازە ئەوان شەڕاب دەخۆنەوە نەوەک ئەو خواردنەوانەی ئێرە
ئێڤا: چونکە ئەوان لە کۆشک و قەڵاکانن نەوەک مەیخانە کەواتە دەخۆمەوە
وتم و خواردنەکانیان بۆ هێناین
دەستم کرد بە خواردنەوە
هەستم بە سوڕانی سەرم دەکرد هەستم دەکرد وردە وردە خۆشم نەمدەزانی چی دەڵێم
هەموو شت باشبوو تاکوو چەند سۆزانیەک هاتنە مەیخانەکەوە
یەکێکیان ڕاستەوخۆ بەڕوی ئێمەدا هات
سۆزانی: سڵاو کوڕی قۆز
وتی و خۆی بە قۆڵی شازادەدا خشاند
هەستم کرد هەموو دەمارەکانی سەرم دەستیان بە تەقین دەکرد
غیرەکردن بەرچاومی تەنگ کردبوو
شازادە: دورکەوە
وتی کاتێک قۆڵی بۆخۆی ڕاکێشایەوە
سۆزانی: بۆچی حەز بە شەوێکی لەبیرنەکراو ناکەی
وتی کاتێک نینۆکی لە ملی شازادە دەخشاند
لەگەڵ بیستنی ئەو وشانە چیتر توانای ئارام گرتنم نەما
پەلاماری ئافرەتەکەم دا
ئێڤا: چۆن دەتوانی دەست لە هاوسەری من بدەی
وام دەگوت و توند بە دەموچاو و سەری سۆزانیەکەم دەکێشا
شازادە: ئێڤا تەواو بەسە وەرە وازبێنە تەواو
دەیوت لە کاتێکدا هەوڵی ئەوەی دەدا لەو ئافرەتەم جیاکاتەوە
تاکوو هەستم بە دەستێک کرد لە کەمەرم ئاڵا
شازادە: چۆن بوێری دەکەی دەست لە ژنەکەم بدەی ها
وتی و تاکوو هێزی تیابوو کەلەیەکی لە لوتی ئەو پیاوە دا کە دەستی لە کەمەرم دانا
لەبەر شەڕی ڕیکۆلاس و ئەو پیاوە ئاگام لە سۆزانیەکە نەما
ئێڤا: ڕیکۆلاس باشە تەواو دەچین هێی
وام دەوت لە کاتێکدا شازادەو ئەو پیاوە بەردەوام بوون لە شەڕ کردن
بەڵام لەپڕ جەماعەتێک خۆیان بە ژوردا کرد
ئێڤا: ڕیکۆلاسسسس
هاوارم کردوو بە توندی بە قۆڵی شازادەما کردوو بەدوای خۆمدا بردم
ناچاربووین ڕابکەین گەرنا دەمردین
هەتاکوو توانیمان ڕامان کرد
تاکوو ئیدی توانام نەما
لەسەر زەویەکە دانیشتم
ئێڤا: ئای خوایە ئۆففف
وتم و ڕاکشام
شازادەش لە تەنیشت دارێکەوە پاڵی دابوەوەو هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی
ئێڤا: هەمووی بەهۆی تۆوە بوو
وتم و دانیشتم
شازادە: مننن یان تۆ خاتونەکەم
ئێڤا: بێگومان تۆ بۆچی لەو پیاوەت دا
شازادە: تۆ دەستت پێکرد
ئێڤا: بەڵێ چونکە ڕازی نابم کەس دەست لەتۆ بدات بەڕێزم
شازادە: منیش لێمدا چونکە ڕازی نابم کەس دەست لە موڵکی من بدا خاتوو ئێڤیلین
وتی و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و وتی
شازادە: زۆر جوانی کە توڕە دەبی
وتی و هاتە بەردەمم دانیشت
بزەیەک گرتمی و
ئێڤا: بەڵام تۆ زۆر دڕندە دەبی
شازادە: ئەتەوێ هەردەم ئارام بم
ئێڤا: ئەمەوێ هەردەم ئارام بیت
وتم کاتێک لوتمان لە یەکتر دەخشاند
شازادە: کەواتە بە ئارامی پێت دەڵێم کە ئەسپەکانمان لەدەست داوە ئەبێ بەپێ بڕۆین تاکوو شوێنێک بۆ مانەوە دەدۆزینەوە
کە ئەوەم بیست بە قۆڵیمدا کێشا
ئێڤا: یەک تۆز ڕۆمانسی بە
شازادە پێکەنی و وتی
شازادە: ئەبم ئەبم
وتی و هەستایەوە
منیش هەستامەوە و ویستم بڕۆم بەڵام ئەو منی خستە سەر شانەکانی
ئێڤا: ئای چی دەکەی
شازادە: تۆ ناڵێی کەمێ ڕۆمانسی بە
ئێڤا: شێت و شور دامگرە
وتم و لەبەر ئەوەی ختوکەی دەدام پێدەکەنیم
ئەو شەوە لە میوانخانەیەک ماینەوە و بۆ بەیانیەکەی گەڕاینەوە قەڵاکە

دوای تێپەڕینی ماوەیەک

شازادە بۆ چەند ئیشێک ڕۆشتوەتە دەرەوەی قەڵاکە لەوانەی بۆ چەند ڕۆژێک نەگەڕێتەوە
زۆر بێزار دەبم لە ژورەوە بەڵام بێگومان گەر بڕۆمە دەرەوە دەموچاوی ئێدی و شاژن زیاتر بێزارم دەکات
ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە خۆشەویستەکەم دەگەڕێتەوە زۆری بیردەکەم زۆر
خەریکبووم سەیری جلوبەرگەکانم دەکرد کاتێک لیلی هاتە ژورەوە
لیلی: خانمەکەم خواردنم بۆت هێناوە
نازانم بۆ بەڵام هەستم بە نامۆی دەکرد لەو خواردنەدا
دەستم کرد بە خواردن
هێندەی نەبرد کە سەرم دەسوڕا
بیرم نییە کە چۆن خەوم لێکەوت
هێندە دەزانم ئاوات دەخوازم هەرگیز لەو خەوە هەڵنەستامایە
کاتێک چاوەکانم کردەوە پیاوێکم بینی لە تەنیشتم ڕاکشابوو
سەرەتا وام زانی ڕیکۆلاسە تا ئەو کاتەی دەستم لەسەر شانی داناو ڕوی لەمن کرد
ئێڤا: ت تۆ کێی
وتم و سەرچەفەکەم بە خۆمدا ئاڵاند
لەو کاتەدا دەرگای ژورەکە کرایەوە
ئەوەی نەمدەویست لەو کاتەدا بیبینم بینیم
شازادە بە شۆکەوە سەیری دەکردم
هێندە شڵەژابووم کە تەنانەت توانای گریانیشم نەبوو
شازادە وەک ئەوەی باوەڕ نەکات چەند جارێک چاوەکانی بە توندی داخست و کردیەوە
نەمدەتوانی هەناسەش بیەم
ئاخر نەمدەزانی خەریکە چی ڕودەدات
ئاخر نەمدەزانی من بۆ لەو حاڵەیام
شازادە وەک بتێک تەنها لێی دەڕوانیم
چاوە ڕەشە قەتیزبوەکەی بە فرمێسک هەزاران پرسیاری بێ وەڵامی تیابوو
ویستم قسە بکەم بەڵام شازادە پێی بڕیم
شازادە: جلەکانت لەبەرکەوە
بە سەوتێکی تەواو شێواو وتی و جلەکانی لەسەر زەویەکە هەڵگرت و بەڕویدادام
دواتر لە ژورەکە چووە دەرەوە
ئەو پیاوەش وەک ئەوەی خۆی ئەوەی ویستبێ هەستاو جلی لەبەر کردوو ڕۆشتە دەرەوە
لەکاتێکدا خۆم دەگۆڕی گوێم لە دەنگی شمشێر بوو
خۆمم گۆڕی و ڕۆشتمە دەرەوە
خوێنم لەسەر زەویەکە بینی
هێندە دەترسام کە لە ژیانم ترسی وام نەبینیبوو
قاچەکانم بەزۆر هەڵیان گرتبووم
ڕۆشتمە هۆڵە گەورەکە
شازادە لەسەر زەویەکە بە دەستە خوێناویەکانی وەک منداڵێکی بێناز دانیشتبوو
شاژنیش لەسەر یەکێک لە کورسیەکان
ڕۆشتموو لە بەردەم شازادە لەسەر چۆک دانیشتم
بوێری قسە کردنم نەمابوو توانام نەمابوو
شازادە: دایکە بینێرنەوە گوندەکە
وتی و هەستا
تەنانەت وەک ئەوەی بونیشم نەبوبێ تەنانەت ناویشی نەهێنام
شاژن: کوڕم ئەو خیانەتکارە سۆزانیە دەبێ بکوژرێ
بە سەوتێکی پڕ لە ڕقەوە وتی
شازادە: بینێرنەوە
وتی و بەرەو دەرگای دەرەوە دەڕۆشت
بە هەموو هێزمەوە هەستامەوە و بەرەو ڕوی ڕۆشتم
لە بەردەمی دانیشتم و یەکەم وشە کە لە دەمم دەرچوو وتم
ئێڤا: ڕیکۆلاس
لەگەڵ وتنی ناوی شازادە فرمێسکێک لە چاوی کەوتە خوارەوە
شازادە: دورکەوە
وتی کاتێک تەنانەت سەیریشی نەکردم
ئێڤا: بمکوژە بەس توخوا ئاوها ڕەفتار مەکە کە بونم نییە
وتم کاتێک لەبەر هەنسک خۆشم باش گوێم لە قسەکانی خۆم نەبوو
شازادە: مردن یەک جارە بەڵام ئازاری خیانەت هەتا مەرگە کچەکەی بەڕێز
جۆن چیتر نە تۆ تەنها موڵکی منی نە من هاوسەری تۆ
وتی و لە قەڵاکە ڕۆشتە دەرەوە

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Where stories live. Discover now