Chapter 3

636 91 14
                                    

بەڵێ بەڕێزیانن!!
ئەو وشەی کە لە دەمی ئەو پیاوە هاتە دەرەوە وەک ژەهر بوون بۆ جەستەی من
خێزانەکەم هەموو شۆک ببون لە هەمووشیان زیاتر من کە هەناسەم بە ئەستەم بۆ دەدرا بێدەنگی دوبارە بێدەنگی کە من دەکوژێ بۆچی باوکم هاواریان بەسەردا ناکاو ناڵێ هەرگیز بۆچی ناڵێ کە کچەکەم نادەم بە کەسێک کە نایناسم بەڵام نا نا کێ داوای شازادەیەک ڕەتدەکاتەوە ئەسلەن کێ دەتوانێ
لەم خەیاڵانەیا بووم کە دەنگی پێکەنینی باوکم هێنامیە دەرەوە لێی
باوک:هاهاهااه ئەوە تۆ چی دەڵێی تۆ بەڕاستیتە یانی کچەکەی من دەبێ بە شازادە خاتوون واتە ئای خوایە ئای خوایە
باوکم ئەم قسانەی بە خێرای و دڵخۆشیەوە دەکرد بێ ئاگا لەوەی هەر وشەیەکی زیاتر و زیاتر دڵی ئەم کچە بەدبەختەی ورد دەکرد
دایک:ئای خودای میهرەبان کەواتە ئەمڕۆ ئەمڕۆ شازادە دێتە ئێرە
نێردراو:نەخێر خاتون سبەی دەستەی نێردراوەکان دێن و شازادە خاتوون دەبەن
وشەی شازادە خاتوون منی پەست کرد هێندە پەست کە هاوارم کرد
ئێڤا:لێرە بڕۆن هەر ئێستا بڕۆنە دەرەوە ئێوە گەمژەن یان چی ها بە چ مافێک بەبێ ویستی من ناوم لێ دەنێن شازادە خاتوون ها شازادە خاتون نەفرەت لە شازادەکەتان ئینجا شازادە خاتوون
ئەمانەم دەگوت لە کاتێکدا هەر شتێم بەر دەست بکەوتایە دەمشکاند
باوک:ئێڤیلین کچم دەمت داخە
وتی لەو کاتەی زۆر بە توندی قۆڵمی ڕادەکێشا
نێردراو:بەڕێزم شازادە فەرمانی پێ کردوین کە خاتوو ئێڤیلین تاکوو دەگاتە قەڵاکەی گەر تەنانەت لە تاڵێک قژی کەم ببێتەوە ئەوە لەسەر ئێمە دەکەوێ سوێندی خواردوە کە گەر هەر کەس ئازاری خاتوونمان بیات ئەوە بە دەستی خۆی سەری لە جەستەی جیا دەکاتەوە
کە ئەوەم بیست وەک شێت بزەم دەکردو پێدەکەنیم
ئێڤا: وای وای واتە شازادە هێندە بە سەختی کەوتۆتە خۆشەویستیەوە بڕۆنە دەرەوە وە بەو شازادەیەشتان بڵێن ڕقم لێیە هێندە ڕقم لێیە کە گەر بەدەست من بوایە پارچە پارچەم دەکرد
نێردراو:خانمەکەم دەزانی کە ئەم شێوازە قسە کردنەت دەربارەی شازادە ڕێگە پێدراو نیە بەڵام خۆشبەحاڵت تۆ ئەو کەسەی کە دڵی شازادەت داگیر کردووە
ئەو قسەیەی کۆتای ئەو نێردراوە هێندە لاوازی کردم کە چیتر توانای وەستانم لەسەر پێیەکانم نەمابوو ئیتر چاوەکانم تەڵخ دەبوو تا ئەوەی بە تەواوی ڕەش ببون
بە هێواشی چاوەکانم کردەوە لە کاتێکدا ژورەکەم بێدەنگی دەستی بەسەردا گرتبوو

بەڵێ بەڕێزیانن!!ئەو وشەی کە لە دەمی ئەو پیاوە هاتە دەرەوە وەک ژەهر بوون بۆ جەستەی من خێزانەکەم هەموو شۆک ببون لە هەمووشیان زیاتر من کە هەناسەم بە ئەستەم بۆ دەدرا بێدەنگی دوبارە بێدەنگی کە من دەکوژێ بۆچی باوکم هاواریان بەسەردا ناکاو ناڵێ هەرگیز بۆچ...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Where stories live. Discover now