Chapter 6

543 88 41
                                    

شازادە کەوتە بەر پێیەکانم
هاواری نێو قەڵاکە بە تەواوی گوێیەکانمی داگیر کردبوو
من چیمکرد خودایە من چیم کرد
هەمووان بەرەو شازادە ڕایان دەکرد تەنها من نەبێ کە دەمویست تەنها دورکەومەوە
هەمووان جگە لە شاژنی گەورە
شاژنی گەورە: ئارامبەوە کچەکەم هیچ نییە کە لێی بترسی
ئەو قسانەی شاژن وەک منداڵ لەناو مێشکم یاریان دەکرد
چەند پاسەوانێک شازادەیان هەڵگرت و بردیانە سەرەوە
لە دەرەوەی ژورەکە هەمووان چاوەڕوان بوین
هەمووان بۆ شازادە ئەگریان تەنها من نەبێ بۆ ئەو کارە گەمژانە دەگریام کە ئەنجامم دابوو

POV/شازادە
چاوەکانم کردەوە لە کاتێکدا ئازاری سەرم بێزاری دەکردم
دکتۆر: ئەم کاتەت باش شازادە خەمت نەبێ تەنها بەهۆی هەرمێوە ژەهراوی بویت
لەو کاتەدا تاکە شت بیرم لێ دەکردەوە ئەوەبوو کە من هەرمێم نەخواردووە
تاکوو لەپڕ بەهۆی قسەیەکی دکتۆرەکەوە شتێک بە مێشکمدا هات
دکتۆر: بەو بۆنەیەوە هاوسەرگیریەکەت پیرۆزبێ
شازادە:سوپاس
ئای خوایە ئیشی ئەو لاسارەیە بەڵام نابێ کەس بەوە بزانێ نا نا نابێ
شازادە: دکتۆر دەکرێ بەکەس نەڵێی کە بەهۆی خواردنی هەرمێوە وام لێ هاتووە
دکتۆر: هەرچی تۆ دەیڵێی گەورەم بەڵام
نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات
شازادە: بڵێ بەهۆی خواردنی خۆراکێکی نامۆوە بووە کە منیش نازانم چی بووە دواتر خۆم چارەسەری ئەکەم
ئەوەم وت لە کاتێکدا دکتۆرەکە خەریکی کۆکردنەوەی شتەکانی بوو

End pov/شازادە
ئای ئێڤای گەمژە ئای تۆ چیت کرد چیی تۆ دەبیتە بکوژ دەبی بە بکوژ
ئەوەم لەناو دڵم دەگوت لە کاتێکدا بەبێ ویستی خۆم فرمێسکەکانم دەهاتنە خوارەوە لە چاوەکانم
لەو کاتەدا دکتۆرەکە لە ژورەکەی شازادە هاتە دەرەوە
هەمووان شڵەژان و بە چاوی پڕ لە پرسیارەوە سەیری دکتۆرەکەیان دەکرد
دکتۆر: ئارامبنەوە ئەوە تەنها ژەهراوی بونێکی ئاسای بوو
ئەو قسەیە بۆ ساتێک ئارامی کردمەوە تاکوو
دکتۆر: شازادە خاتوون بەڕێزی شازادە دەیانەوێ بڕۆنە ژورەوە
ئەو قسەیە تاساندمی لەوانەیە زانیبێتی گەرنا دکتۆرەکە بۆچی وتی ژەهراوی بونی ئاسای ها
لەو خەیاڵەدا بووم کە لەتاو لەرزی جەستەم بە ئەستەم هەستامە سەر پێ و بەرەو ژورەکە دەچوم
شازادە : وەرە
ئەوەی وت لە کاتێکدا ئەو ئارامیەی زیاتر و زیاتر دەیترساندم
کە نزیک بومەوە هەستم بەوە دەکرد کە ژێر چاوەکانی ڕەش هەڵگەڕاون وەک ئەوەی کە زۆر ماندوو بێ
ئێڤا: منت بانگکردبوو
شازادە: ئهم بەڵێ شازادە خاتونەکەم چۆنی ویستم بزانم کە بۆ من ترساوی
شازادە بەردەوام بوو
شازادە: مەترسە من باشم ببورە کە ئاهەنگەکەمانم شێواند
ئای خوایە ئەم پیاوە چی دەڵێ لەوانەیە هەر نەیزانیبێ یان نا ئەو دەیەوێ شێتم بکات
ئێڤا: سەلامەتیە گەر تۆ باشبی هەر ئەوەندە بەسە
وتم لە کاتێکدا تەواوی هێزم بۆ ئەو قسەیە کۆ کردبووەوە
ئێڤا: گەر بکرێ من دەڕۆمەوە ژورەکەی خۆم
شازادە: ئیتر ئێرە ژوری تۆشە جوانکیلەکەم
بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم ویستم بڕۆمە دەرەوە تاکو قسەیەکی شازادە شۆکی کردم
شازادە: هەرمێیەکان من ناکوژن جوانکیلەکەم تەنها بۆ ماوەیەک لاواز و بێ توانام دەکەن
ڕوم وەرگێڕا بۆ بینینی شازادە وە سەرم سوڕمابوو لەو ئارامیەی  کە ناخی منی دەسوتاند
ئێڤا: م من
شازادە: ئارامبەوە من ئەوە لەبیر ئەکەم وەتۆش لەبیری بکە
ئەو وشانە وایان لێ کردم بلەرزم بەجۆرێ ئیتر توانای وەستان بە پێوەم نەمابوو
کەوتمە سەر زەویەکە بەڵام شازادە بێ کات لەدەست دان هاتوو لەبەردەمم دانیشت
ئەوەی بیرم بێ تەنها ئەوەیە کە لە ساتێکدا خستمیە ناو ئارامی و گەرمی باوەشیەوە
شازادە: ئارامبەوە وتم لەبیری بکە نەوەک زیاتر بیری لێ بکەیتەوە
هێزم نەمابوو تەنانەت لەناو باوەشیشی دەربچم
گریام لەو باوەشە گریام کەکاتژمێرێک لەمەو بەر هەوڵی کوشتنی خاوەنەکەیم دا
شازادە تەنانەت بۆ ساتێکیش بێزار نەبوو هێشتی کە لەلای بمێنمەوە تاکوو ئارام ببمەوە
هاتمەوە سەرخۆم و بە خێرای لە باوەشی هاتمە دەرەوە
ئێڤا: گەر تۆ منت ناچار نەکردایە هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم هیچکام لەمانە ڕویان نەدەدا
وتم کاتێک چاوەکانم دەسڕی
شازادە: گەر تۆش منت عاشقی خۆت نەکردایە هیچکام لەمانە ڕویان نەدەدا
وتی لە کاتێکدا بە تیژی سەیری دەکردم هیچم نەگوت تەنها هەستام و بە خێرای لەو ژورە ڕۆشتمە دەرەوە
ئەو شەوە تاکوو بەیانی گریام سەیرە ئیتر بۆ ئەوە نەدەگریام کە هاوسەرگیریم کردووە بەڵکو بۆ ئەوە دەگریام کە هەوڵی کوشتنی شازادەم داوە
ئاخر ئەو بەبێ هیچ مەرجێک بەبێ هیچ شتێک زۆر بە ئاسانی لەمن خۆش بوو بۆچی ها بۆچی هاواری نەکرد بۆ توڕە نەبوو

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Where stories live. Discover now