Chapter 8

540 77 40
                                    

وا بۆ هەفتەیەک دەڕوا کە شازادە بە مەبەستی چەند کارێک کە پادشا ناردوویەتی ڕۆشتۆتە دەرەوە لە شانشین
زۆر دەترسم ئاخر بڕیار وابوو کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا بگەڕێتەوە بەڵام هێشتاش نەگەڕاوەتەوە
ئەی گەر شتێکی لێ بەسەر هاتبێ من چیبکەم هەرگیز هەرگیز لەخۆم خۆشنابم کە بۆ یەک جاریش بێ پێم نەگوت کە چەندەم خۆشدەوێ
ئای خوایە ئەوە من چیدەڵێم من خەریکم دەڵێم کەسێکم خۆشویتووە
ئێڤا: سڵاو لیلی
لیلی: سڵاو خانمەکەم حاڵت باشە؟
ئێڤا: نازانم لیلی نازانم زۆر دەترسم باشە بۆچی تا ئێستا شازادە نەگەڕاوەتەوە دەترسم لەوەی شتێکی لێ بەسەر هاتبێ
لیلی: ئای شازادەکەم توخوا شتی وا مەڵێ ئەو بە سەلامەتی دەگەڕێتەوە ئینشااللە
ئێڤا: لیلی تۆ هاوسەرەکەتت زۆر خۆشدەویست وایە؟
لیلی: ئای خاتوونەکەم زۆر زیاتر لە زۆر من عاشقی بووم
ئێڤا: زۆر بە داخەوەم لیلی خودا لێی خۆشبێ
لیلی: سوپاس خاتوونەکەم
دوای ماوەیەک بێدەنگی
ئێڤا: لیلی سەرەتا چۆن هەستت کرد کە ئەوت خۆشدەوێ
لیلی: خاتوونەکەم گەر تۆ کەسێکت خۆشبوێ هەمیشە دەترسی لەدەستی بدەی هەمیشە گەر بۆ یەک ساتیش لێت دورکەوێتەوە بیری دەکەی
حەزدەکەی هەمیشە ئەوت لەلا بێ حەزدەکەی گرنگیت پێ بدات
ئەو قسانەی لیلی وایان لێ کردم کە هەست بکەم بەڵێ من عاشقی شازادە بووم
لەو خەیاڵانە بووم
پاسەوان: شازادە گەڕایەوە شاژنەکەم شازادە گەڕایەوە
بە هاوارکردنەوە
کە گوێم لەو قسەیە بوو وەک ئەوەی بارێکی گەورەی قورس لەسەر شانەکانم هەڵگیرا
بێ ئەوەی کات لەدەست بدەم بە خێرای بەرەو دەرەوە ڕامکرد
کە گەشتمە لای پەنجەرەکە بینیم ئەو لە دەروازەی قەڵاکە دەهاتە ژورەوە
بە خێرای بەلای پادشاو شاژندا تێپەڕیم کە لەلای دەرگای ژورەوە چاوەڕوان بوون
تەنانەت بۆ ساتێکیش چاوەڕوانم نەکرد کە گەشتمە لای بەوپەڕی هێزمەوە خۆم هەڵدایە باوەشیەوەو
بە توندی ماچم کرد
هێندە توند یەکترمان لەباوەش کردبوو کە هەستم بە گەرمی لەشی دەکرد
شازادە: ئارامبەوە ڕاناکەم لێرەم خۆشەویستم
بە بزەیەکی زۆر جوانەوە ئەوەی وت
ئێڤا: بەخێربێیتەوە حاڵت باشە؟
وتم کاتێک هێشتا هەناسەم ڕێکنەخستبوەوە
شازادە: باشبوم بەڵام لەوکاتەوەی تۆم بینیوە زۆر زۆر باشم
ئێڤا: شەرمەزارم دەکەی بەو قسانە
شازادە: دەی تۆ بڕۆوە ژورەوە هەرخۆی دایکم خەریکە بە چاوەکانی دەتخوات
بە پێکەنینەوە وتی
ڕۆشتین بەرەو ئەوان
پادشا: کچم دەتوانی چاوەڕوان بیت تا دەڕۆشتو ژورەوە بەخێربێیتەوە کوڕم
بە پێکەنینەوە
بەڵام شاژن وەک دوژمنی سەیری دەکردم
شاژن:ئێڤیلین تۆ بڕۆوە ژورەوە شازادە کاری هەیە دەبێ بیکات
شازادە بە سەری ئاماژەی پێ کردم کە بڕۆم
ڕۆشتمە پەنای شازادەو بە چپەوە پێم وت
ئێڤا: لە ژورەوە چاوەڕوانتم
شازادە بزەیەکی شەیتانانە گرتی
ڕۆشتمە ژورەکەی شازادە با بڵێم ژورەکەم چونکە ئیدی ژوری هەردوکمانە
دوای ماوەیەک شازادە هات هەر کە زانیم خەریکە دەرگاکە دەکاتەوە خۆمم لەپشت دەرگاکە حەشردا لەگەڵ دەرگاکەی کردەوە
ئێڤا: بەدوای مندا دەگەڕێی
بە هاوارەوە وتم بۆ ئەوەی کە بیترسێنم
بە توندی باوەشی لێدام
شازادە: ئممم بەدوای جوانکیلەیەکی لاسار دەگەڕێم تۆ بینیوتە؟
ئێڤا: نا من لێرە تەنها کچێکی ئاقڵم بینیوە
شازادە پێکەنی و زیاتر لێم نزیک دەبوەوە تاکوو ئیتر ئەو شەرمە بشکێ
بەڵام نا من دەترسم بەخێرای دورکەوتمەوە
ئێڤا: ببورە م من دەترسم یانی ئمممم نازانم
شازادە بە تەواوی هەوڵی هێورکردنەوەی دەدام
شازادە: تەواو تەواو گیانەکەم هەرخۆی ئەوە هیچ کێشەیەک نییە تەواو؟
ئێڤا: ئهم تەواو
خوانی ئێوارەمان خوادوو هەر یەکەو بۆژوری خۆی ڕۆشت
شازادە:شازادەکەم
ئێڤا: سەیرکە بارانە یەکەمین باران لەدوای ماوەیەکی زۆر
بەهۆی دڵخۆشبوونم بە بارانەکە جوابی شازادەم نەیایەوە
شازادە: شێت من تۆ بانگ دەکەم
بە پێکەنینەوە وتی
شازادە: تۆ قەت گەورە نابی
ئێڤا: ئای ببورە شازادە دەتوانین بڕۆینە بەر بارانەکە
شازادە: نا سەرمات دەبێ
ئێڤا: توخوا تکایە
شازادە: ئەی گەر نەخۆشکەوتی
ئێڤا: نابم نابن بەڵێن دەدەم
شازادە هەستایە سەر پێ زانیم کە ڕازی بووە بە ڕاکردن دەڕۆشتم شازادەش بەدوامدا
ئەو بارانە هەستێکی خۆشم پێ دەبەخشێ دڵخۆشم دەکات
هەموو لەشمان تەڕبوو بە ڕادەیەک وەک ئەوەی لەناو کانیاوێک هاتبینە دەرەوە
شازادە: زۆرساردە
ئێڤا: نا من هەست بە سەرما ناکەم
لە ڕاستیدا درۆم دەکرد بەڵام. وام وت بۆ ئەوەی شازادە بەزۆر نەمباتەوە ژورەوە
لەو کاتەیا هەورە گرمەیەک ڕویدا وای لێ کردم بترسێم و خۆم بە شازادەوە نوساند
شازادە: تەواو تەواو مەترسە
لەوکاتەیا سەرم بەرز کردەوە بەجۆرێ زۆر لە یەکترەوە نزیک بوین کە بە چاوەکانمان دەچوینە ناو خەیاڵی یەکتر
ئەم نزیکیە وای لێ کردم هەناسەم توندبێ
هەستم بەوە دەکرد کە شازادەش بەو جۆرەیە
شازادە: ئێڤیلین ئێڤیلین ئێڤیلین
بە هێواشی چەند جارێک بانگی کردم
ئێڤا: ڕیکۆلاس
شازادە لەگەڵ ئەوەی هەناسەی بە باشی بۆ نەدەدرا لەگەڵ بیستنی ناوەکەی بزەیەکی کردوو زیاتر خۆی لێم نزیک کردەوە
ئێڤا: ئەوە ڕونایات وایە
شازادە پەنجەی لەسەر لێوم داناو لێوەکانی تەڕکردەوەو بە چپەوە
شازادە: بۆ نا ڕودەدات
***
****
***
شازادە: ئێڤیلین جوانکیلەکەم ناتەوێ هەستی
بە چرپەوە ئەمانەم گوێ لێبوو
ئێڤا: بەیانی باش
وتم لە کاتێکدا هێشتا چاوەکانم نەکردبوەوە
شازادە: بەیانی باش
ئەوەی وت و ماچێکی بچوکی سەر لوتمی کرد
ئێڤا: ناکرێ تۆزێکی تر بنوم تکایە
شازادە: دەی هەستە جوانکیلەکەم
هەستام و کەمێ چاوم خوراند هێشتا لەژێر جێگاکەم بووم شازادەش خەریکی خۆگۆڕین بوو
شازادە: ئای هەر دەتەوێ لەژێر ئەو جێگایە بی
ئێڤا: تۆ بڕۆ منیش هەڵدەستم
لەڕاستیدا شەرمم دەکرد کە بەبێ جلوبەرگ هەستمەوە
شازادە: تۆ شەرمدەکەی
ڕومەتەکانم سور هەڵگەڕا
ئێڤا: ئمم من تەنها
شازادە پێکەنی و هات لە تەنیشتم دانیشت
شازادە: شەرم دەکەی وەک ئەوەی کە دوێنێ شەو من هیچم نەبینیبێ وایە بەڵام م
نەمهێشت قسەکەی تەواو بکات لەبەر شەرمەکەم بە توندی دەمیم گرت
ئێڤا: دە توخوا وا مەکە ئیدی
دواتر دەمیم بەریا شازادەش بە پێکەنینەوە
شازادە: باش تەواو تەواو
ئەوەی وت و ماچی کردم و دواتر
شازادە: بڵێ خۆشم دەوێی
وتی لە کاتێکدا هێشتاش لێوەکانی دورنەخستبوەوە
ئێڤا: ئەی گەر نەیڵێم
شازادە: سزات دەدەم
ئێڤا: بەڕاست کەوایە با بیبینم
شازادە دەستی کرد بە ختوکە دانم منیش هەوڵم دەدا لەژێر دەستی هەڵبێم
بە دەنگی دەرگای ژورەکەمان لەشەڕکردن وەستاین
شازادە: کێیە؟
لیلی: ببورە گەورەم بەڵام پادشا دەڕواتەوە کۆشک گوتی کە دەمەوێ پێش ئەوەی بڕۆم قسەی لەگەڵ بکەم
شازادە: باش وا هاتم
ئەوەی وت زۆر بە قوڵیەوە بۆنی ملمی دەکرد
ماچێکی ملمی کردوو
شازادە: خۆشمدەوێی ئێڤیلین
منیش بە توندی سەرینەکەم بۆ هەڵدا لەبەر ئەوەی بە ئێڤیلین بانگی کردمەوە

دوای چەند هەفتەیەک
زۆر دڵ خۆشم زۆر بە ڕادەیەک کە خۆشم نازانم چۆن
هێندە لەگەڵ شازادە ڕاهاتووم کە تەنانەک کاتێک بۆ چەند سەعاتێک لێم دورە وەک ئەوەی سەدەیەک بێ بیری دەکەم
شاژن: تۆ بۆچی بە تەنها لە قەڵاکە ڕۆشتویتەتە دەرەوە
ئێڤا: شازادە وتی کە هەرکەی بتەوێ دەتوانی بڕۆی
شاژن : تۆ زۆر بێچاوڕوو دەمدرێژی دەزانی
ئێڤا: هەمیشە وایان پێ وتووم بۆیە بەڵێ زۆر باش دەزانم
ئەو قسەیەم وای کرد کە شاژن زۆر توڕە بێ
شاژن: ئەی مار دڵنیابە بە دەرکردنت دەدەم
بەبێ ئەوەی هیچ بڵێم ئەو شوێنەم بەجێ هێشت
ڕۆشتمە باخچەکەوە تاکو کەمێک ئارامبمەوە
تکایە ڕێگەم بەن شازادە خاتوون ببینم:!!
کە گوێم لە ئەو هاتوو هاوارە بوو لە دەرەوە ڕۆشتمە دەرەوە بەرەو دەنگەکە
ئێڤا: چی ڕویداوە لێرە
سڵاو ئێڤیلین:!!
سەرمسوڕمابوو لەو دیمەنەی کە دەمبینی
ئێڤا: ئێدی ت تۆ لێرە چی دەکەی
ئێدی کوڕی هاوڕێیەکی باوکم بوو کە هەر لە منداڵییەوە هاوڕێی نزیکی یەکتر بوین باشتر بڵێم ئێمە وامان دانابوو کە گەورە بوین هاوسەرگیری بکەین بەڵام من ئەمەم بە گاڵتەیەکی مناڵی دەزانی بێ ئاگابووم لەوەی کە ئێدی گەڕاوەتەوە تاکوو ئەو گاڵتەیە بکاتە ڕاستی
ئێدی: چییە سەرسامبووی بە بینینم ئێڤا
پاسەوان: ڕێزی خۆت بگرە ئەوە شازادە خاتوونە
ئێدی: بەڵێ دەزانم کە ئێڤیلین شازادەتانە
ئێڤا: ڕێگەی بەن بێتە ژورەوە
ئێدی: نەخێر خاتوونەکەم من بۆ ئەوە نەهاتووم هاتووم پێت بڵێم کە باوکتان نەخۆشە داوای بینینی تۆی کردووە
ئەو قسەیە شۆکی کردم بە ڕادەیەک بیرم لە هیچ نەکردەوە ڕاستەوخۆ ڕامکردە تەویلەکەو خۆم هەڵدایە سەر ماری و بەرەو گوندەکە بەڕێکەوتم
بە درێژای ڕێگاکە ئێدی لە دوامەوە بوو کە  نزیکی گوندەکەمان بوینەوە
ئێدی: ڕاوەستە ئێڤا
گوێم پێ نەیا
ئێدی: ئێڤا من درۆم کرد
کە گوێم لەوە بوو بە خێرای ماریم وەستان
ئێڤا: چ چیت کرد
ئێدی: تاکە ڕێگە بوو بۆ ئەوەی بە تەنهاو دوور لە هەموو کەس قسە بکەین
بەوپەڕی هێزمەوە دابەزیم و هەتا هێزم تیابوو زلەیەکم بە ڕوخساریدا کێشا
ئێڤا: گەمژە تۆ وا دەزانی چی دەکەی ها دەزانی چەندە ترسام
بە هاوارو گریانەوە وتم
ئێدی: بۆچی بۆچی هاوسەرگیریت کرد ها
ئێڤا: ئەوە تۆ چی دەڵێی
ئێدی: بۆچی بۆ پارە بۆ دەسەڵات بۆچی ها بۆچی
ئێڤا: تەنانەت نازانم بۆ دەبێ جوابت بەمەوە ها
ویستم بڕۆم بەڵام قۆڵمی بە توندی گرت
ئێدی : وا دەزانی بۆچی لەوپەڕی دونیاوە هاتمەوە ها وا دەزانی بۆچی بەو هەموو مەترسیە ماوەی چەند مانگێک بەڕێگاوە بووم ها
ئێڤا: چی دەڵێی
ئێدی : بۆچی بەڵێنەکەت شکاند
ئێڤا: کامە بەڵێن
ئێدی: دەی ئێڤا خۆت لە شتەکان مەشارەوە
ئێڤا: تۆ باسی منداڵیمان دەکەی تۆ شێتی ئێدی ها ئێمە تەنها منداڵ بوین
ئێدی: بەڵام من بە ڕاستی خۆشمویستی ئێڤا بە ڕاستی
شۆک ببوم بەڕادەیەک توانای قسە کردنیشم نەمابوو
پێکەنیم بەو حاڵەم پێکەنیم دواتر گریام وەک شێتم لێ هاتبوو
ئێڤا: خ خۆشەویستی چی ها من و تۆ هاوڕێین
ئێدی : بەڵام خوشک و برا نین
کە ئەو قسەیەی کرد بێ هیوا بوم یەکسەر بەرەو ماری ڕۆشتم
ئێدی: ئەوت خۆشویست ها ڕاستیم پێ بڵێ
ئێڤا: خۆشمنەویست نا بەڵکوو عاشقی بووم💔ء

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Where stories live. Discover now