Chapter 13

457 71 48
                                    

پورم بە خێرای ڕۆشت تاکوو دکتۆر بێنێت
ئیتر هەستم بە دونیای دەوروبەرم نەدەکرد کەوتمە سەر زەویەکە

POV/ پور

بەخێرای ڕۆشتمە خوارەوە
پور: براژن ئێڤا
دایکی ئێڤا: چی ڕویداوە ئێڤا چی؟
پوری ئێڤا: براژن نازانم من دەڕۆم دکتۆر دێنم
براژنم بە خێرای بەرەو لای ئێڤا ڕۆشت و منیش بە ڕاکردن ڕۆشتم تاکوو دکتۆر بێنم
دکتۆر: تەنها یەکێکتان لێرە بمێنەوە تاکو یارمەتیم بیات تکایە
پوری ئێڤا: من دەمێنمەوە براژن دەی تۆ بڕۆ
لەدوای ئەوەی دکتۆر چەند پشکنینێکی بۆ ئێڤا کرد
لە کاتێکدا ئێڤا وەک بی دەلەرزی تایەکی زۆر بەهێزی هەبوو
پ.ئ: چی ڕودەدات دکتۆر ئێڤا باشە؟
دکتۆرەکە سەیری کردم و
دکتۆر: ئێڤا دوگیانە بەڵام
پوری ئێڤا: بەڵام چی؟
دکتۆر: دەرمانێک بۆ ئێڤا بەکارهێنراوە کە دژی دوگیانییە بەڵام دروستبوونی منداڵەکەی سکی پێش بەکارهێنانی ئەو دەرمانە بووە
پوری ئێڤا: واتە چی منداڵەکەی مردووە؟
دکتۆر: نا منداڵەکە لەژیانە بەڵام نە تەندروستی منداڵەکە باشە نە ئێڤا
پوری ئێڤا: واتە چی؟
دکتۆر: ئەو دەرمانە زۆر بە خراپی کاری لە ئێڤا کردووە ئێڤا زۆر بەهێزە کە تاکوو ئێستا بەرگەی گرتووە پێویستە زۆر ئاگاداری بن بەهیچ شێوەیەک خواردنی نەگونجاو نەخوات و عەزێتی خۆی نەیات
پ.ئ : ئەی چی دەربارەی ئەو تایەی؟
دکتۆر: دەرمانم پێی داوە ئینشالله بەرەو باشبوون دەڕوات باشبونەوەی کات دەخایەنێت بۆیە ئاگاداری بن
نەمدەزانی کە چی بکەم دەبێ چی بڵێم بۆیە بڕیارم دا کە بە دکتۆرەکە بڵێم کە با کەس بەو مەسەلەی دوگیانیەی نەزانێ تاکوو ئێڤا خۆی بەهۆش دێتەوە
پ.ئ: زۆر سوپاس دکتۆر گیان بەڵام دەمەوێ داوای شتێکت لێ بکەم
دکتۆر: شایەنی نییە فەرموو
پ.ئ: دەتوانی ئەو مەسەلەیە لە نێوان خۆمان بێت
دکتۆر: بێگومان پاراستنی نهێنی نەخۆشەکانمان ئەرکی ئێمەیە
دکتۆرەکە ڕۆشت وە براژنمم وا تێگەیاند کە لەبەر ئەو ڕوداوانە بووە کە لەم دوایانە بەسەری هاتووە
بۆ ماوەی نزیکی هەفتەیەک ئێڤا بێهۆش بوو بە بەردەوامی وڕاوەی دەکرد
ڕیکۆلاس
ڕیکۆلاس درۆ ناکەم
بەدەم ئەو قسانەوە دەگریا

End pov/پوری ئێڤا

بە هێواشی چاوم کردەوە نەمدەتوانی بە تەواوی چاوەکانم بکەمەوە بەهۆی ئەو ڕوناکیەی کە لە پەنجەرەکەوە دەهاتە ژورەوە
پورم: گیانەکەم بەهۆش هاتیەوە
دایکم: کچم
ئێڤا: ئاو
پورم ئاوەکەی بە دەممەوە کرد
دایکم: کچەکەم تۆ باشی؟
ئێڤا: ئهم
وتم و بە هێواشی هەستامەوە دانیشتم
ئێڤا: چیم بەسەرهات ئەو خوێنە چیبوو؟
پورم: براژن تۆ بۆ ناڕۆی شۆربایەکی بۆ ئامادە بکەی؟
دایکم ڕۆشتە دەرەوە
پورم لێم نزیک بوەوەو
پور: ئێڤا تۆ دەتزانی دوگیانی؟
بەو قسەیە شۆک بوم نەمدەزانی پێم خۆشبێ کە دوگیانم یان دڵم تەنگ بێت بەوەی لەم کاتەدا دەزانم
ئێڤا: چ چی
پور: دوگیانی
ئێڤا: گەر دوگیان بم کەواتە ئەو خوێنە ئەوە چیبوو؟
پور: ئێڤا تۆ هیچ دەرمانێکت بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دوگیان نەبی؟
ئێڤا: تۆ چیەڵێی پورێ ئاخر بۆچی نەمەوێ دوگیان بم
پور: ئێڤا کەسێک پیلانی بۆتۆ داناوە دڵنیام
مێشکم نەیدەتوانی بە باشی شتەکان وەربگرێ ئاخر کێ دەیەوێ من دوگیان نەبم تاکو کۆتا ڕەفتاری شاژنم بیرکەوتەوە وەک ئەوەی پێی خۆشبوبێ کورەکەی خیانەتی لێ بکرێ
ئێڤا: ش شاژن پورێ شاژن
پور: تۆ چی دەڵێی کچم ئاخر شاژن بۆ ئەوە بکات
ئێڤا: پورێ ئەو هەرگیز منی خۆشنەویست هەرکیز هەمیشە دژم بووە
پور: ئێڤا: چی دەکەی دەتەوێ بابەتی دوگیانیەکەت
ئێڤا: نەخێر نا پورێ نابێ کەس بەوە بزانێ گەر شاژن ئەوەی کردبێ بێگومان هەوڵی کوشتنی منداڵەکەو منیش دەدات
پور: بێگومان وایە پێویستە کارێک بکەین ئێڤا
لەو قسانە بوین باوکم خۆی کرد بە ژوردا
هەرگیز ڕانەهاتبووم لەوەی باوکم بەو شێوەیە ببینم تەواو لاواز ببو
باوک: سبەی شازادەو دەستەیەک دێن تاکوو بابەتی جیابونەوەت ببڕنەوە بەهیچ جۆرێ نابێ چاوت بەر چاوی بکەوێ تێگەشتی؟
ئەو قسەیە دڵمی دەبڕی
ئێڤا: باوکە
باوک: شششش جارێکی تر بەمن نەڵێی باوکە
جگە لە فرمێسک ڕشتن هیچی ترم بۆ نەدەکرا
باوکم ڕۆشتە دەرەوە
پور: بەسە ئێڤا گریان بەسە ئەمە هەلێکی زۆر باشە
ئێڤا: واتە چی هەلێکی باشە؟
پور: ئێڤا گەمژە مەبە تۆ هەرگیز ئاوها بێمێشکانە بیرت نەکردۆتەوە
ئاخر مێشکی چی ها پورێ من وا خەریکە دەمرم لە دوری مەعشوقەکەم
پور: من بەهەر شێوازێک بێ تۆو شازادە ڕوبەڕوی یەک دەکەموە دەبێ هەموو ڕاستیەکانی بۆ باسبکەی تێگەشتی؟
ئێڤا: پورێ من ڕوی بینینی ئەوم نییە
پور: ئەی چیدەکەی ها واز لە خۆشەویستەکەت دەهێنی ئاوها لە دەستت بڕوا ها گەمژە مەبە دڵنیام شازادە لێت تێدەگات
لەو کاتەیا دایکم هاتە ژورەوە
ئیدی وازمان لەو بابەتە هێنا

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Where stories live. Discover now