Chapter 14

484 74 23
                                    

بەبێهیوای گەڕامەوە ماڵەوە
پور: دەی ئێڤا هەرچۆنێک بێ بە ئێمەیان نەزانیوە دەی خێرابە
گەڕاینەوە ژورەکەم
پور: پێت گوت وایە؟
ئێڤا: نا
پور: یانی چی نا ئێڤا
ئێڤا: پورێ ئەو زۆر تێکشکابوو
وتم فرمێسکەکانم لێ دەکەوتە خوارەوە
پور: ئای خوایە گیان
لەو کاتەدا دایکم خۆی کرد بە ژوردا
دایک: ئێڤا باوکت هاتەوە وتی کە شازادە گەڕاوەتەوە بۆ قەڵاکە
ئەو قسەیە وەک هەوایەکی سارد وابوو بۆ دڵێک کە وەک گڕکان دەسووتا
پور: مانای وایە شازادە باوەڕی پێت کردووە ئێڤا
دایک: ئێوە چیتان کردووە
پور: براژن دواتر هەموو شتێکت بۆ ڕوون دەکەمەوە
شۆک ببوم تەنانەت وشەیەکیشم نەوت
پور: ئێڤا
سەیرێکی پورمم کردوو
ئێڤا: پورێ
دەستم بە گریان کرد
پورم خێرا سەری بەرز کردمەوەو
پور: تۆ گەمژەی هەرگیز تۆم ئاوها نەبینیوە ئاخر تۆ کچێک بوی هەرچیت بویستایە بە دەستت دەهێنا ئێستا بۆ ڕێگە دەدەی لاوازی دەستت بەسەردا بگرێت ها
فرمێسکەکانی سڕیم
مێشکم هاتەوە سەر خۆی
ئێڤا: پورێ ئەو بۆ من هەوڵ دەدات کەواتە دەبێ منیش بۆ ئەو هەوڵ بیەم بێگومان دەبێ هەوڵ بدەم
پور: بێگومان کچێ بێگومان

POV/شازادە

شاژن: چۆن ئاوها زوو هاتنەوە تەواو بوو وایە؟
بەبێ ئەوەی جواب بیەمەوە ڕۆشتمە سەرەوە
هەر کە دایکم بەوەی زانی کە لە ئێڤا جیانەبومەتەوە ڕاستەوخۆ هات بە دوامدا
شاژن: یانی چی جیانەبویتەتەوە ها
گەشتمە بەردەم دەرگای ژورەکەم
شازادە: یانی من هێشتاش ئەوم ئەوێتەوە بەڵام کاتێک بەهەموو ڕاستیەکانم زانی
ڕۆشتمە ژورەکەم و دەرگاکەم لەسەری داخست
ڕاستەوخۆ بۆ ئەو شتەی کە ئارامم ئەکاتەوە
بۆنەکەی🥺ی
بۆنم کردو ڕۆشتمە ناو دونیای خەیاڵەوە تاکوو لەپڕ
ئێدی
شازادە: پاسەوان
پاسەوان: بەڵێ گەورەم
شازادە: ئێدیم بۆ بانگبکە
ئێدی هاتە ژورەوە و
ئێدی: منت بانگکردبوو گەورەم
شازادە: وەرە دانیشە ئێدی
دەمویست بە شێوەیەک قسەی لەگەڵ بکەم کە بگەم بە ئەنجامێک
شازادە: هاوسەرگیریک کردووە وایە؟
ئێدی: نا گەورەم
شازادە: ئاه ببورە بەڵام کوڕێکی قۆزی وەک تۆ بۆ هاوسەرگیریت نەکردووە تا ئێستا؟
ئێدی:بڵێم چی گەورەم قیسمەت نەبووە
شازادە: کەس لە دڵتا هەیە؟
ئێدی: ئای نا نا گەورەم
هەستم بە شڵەژانی کرد بۆیە قوڵتر بومەوە چونکە دەمزانی دەتوانم بەم ڕێگەیە شتێک بەدەست بێنم
شازادە: شەرم مەکە ئێدی وا بزانە برای گەورەتم
ئێدی: ئێ کەسێک هەبوو بەڵام ئیتر نییە
شازادە: مردووە؟
ئێدی: نا هاوسەرگیری کردووە
ئەوەتا منیش ئەمەوێ ئاوها گەمژانە قسە بکەی ئێدی
شازادە: ئای خوایە ئەوە چ خۆشەویستیەکە کە هاوسەرگیری بکات
ئێدی: یەک لایەنە بوو
شازادە: ئێدی بەڕای تۆ ئێڤا بۆچی دەبێ خیانەتم لێ بکات؟
ئەوەم دەبینی کە چەندە تێکچووە وە بەرە بەرە زیاتر دڵنیا دەبومەوە لە شتەکان
ئێدی: ئێ نازانم گەمژایەتی
دەمویست دەمی بشکێنم بەڵام نا ڕیکۆلاس دەبێ زیاتر بزانی
هەستام و لەناو دۆڵابەکەدا ئەو دەرمانەی کە لە چێشتخانەکە دۆزیمەوە هێنام
شازادە: بەڕای تۆ کێ ئەمەی کردووە؟
ئێدی: گ گەورەم بۆ لەمن دەپرسی من چۆن بزانم؟
شازادە: چونکە تۆ پاسەوانی ئێڤا بووی
ویستی هەستێ بەڵام توند شانەکانیم گرت
شازادە: ئەتەوێ بەبێ وەڵام بەجێم بهێڵی؟
ئێدی: نازانم مەبەستت چییە
خۆمم لێ نزیک کردەوەو بە گوێیەکانیمدا چرپاند
شازادە: باسی ئەو ڕەفتارانەت دەکەم کە ئەو ڕۆژە لە چێشتخانەکە دەتکرد
هەستم بە لەرزینی دەکرد لە ژێر دەستما
شازادە: دەزام  کە دایکم ئاگاداری شتێکە بەڵام بە داخم کە دایکمەو ناتوانم هیچی پێ بڵێم بۆیە بڵێ ئێدی تۆ دەرمانەکانت دا بە چێشتلێنەرەکە؟
ڕاستەوخۆ دەستەکانمی لابردوو ویستی ڕابکات بەڵام هەتا هێزم تیابوو بۆکسێکم لە لوتی دا کە وایکرد لوتی بپشێ
ئێدی کەوتە زەویەکە
شازادە: کەوایە تۆ بوی
کەوتمە لێدانی هەتا هێزم تیابوو تێمهەڵدا
لەسەر ئەژنۆیەکانم دانیشتم
بە توندی بە قژی سەریم بەرز کردەوە
شازادە: بۆچی دەرمانی دژە دوگیانیت لە خواردنی ئێڤا دەکرد؟
ئێدی: کێ دەڵێ من بووم لەوانەیە خودی خۆی بوبێ
شازادە: درۆ کردن ڕاگرە بڵێ
ئێدی: تەنها ویستی خۆم بوو
دەستم زۆر توند کرد بە ڕادەیەک دەمگوت ئێستا قژی لەگەڵ دەستمدا دێتە دەرەوە
ئێدی: ئاه نازانم
شازادە : کەوایە نایڵێی؟
چەقۆیەکەمم دەرهێناو بەبێ بیرکردنەوە یەکێک لە پەنجەکانیم لێ کردەوە
ئێدی بە هەموو هێزی هاواری کرد
چەند پاسەوانێک و دایکم بە خێرای هاتنە ژورەوە
پاسەوان: گەورەم تۆ باشی
شاژن: کوڕم تۆ چیدەکەی؟
ئای خوایە با گومانەکانم ڕاست نەبێ با دایکم دەستی لەمەدا نەبێ
بەڵام لەجیاتی ئەوەی هەواڵی من بپرسێ پێم دەڵێ چی دەکەی واتە خەمی ئێدیەتی
شازادە: من باشم وە خەریکم لە پێناو عەشقەکەمدا دەجەنگم دایکە
وام وت و چەقۆیەکەم بردەوە بۆ ئەوەی پەنجەیەکی کەی ئێدی ببڕم
ئێدی: نا تکایە بۆستە تکایە پێتدەڵێم
وتی کاتێک ئازار لە سەوتیدا دیاربوو
دەستم گەڕاندەوە دواوە
شازادە: چاوەڕێم
ئێدی سەیرێکی دایکمی کرد کە گومانەکانمی زیاتر دەکرد
ئێدی: ئێڤا هاوڕێی منداڵیم بوو یانی ئەو پێی وابوو کە هاوڕێین بەڵام ئەو هەمیشە لە هاوڕێیەک زیاتر بوو بۆ من من ئەوم زۆر خۆشویست لە کاتێکدا ئەو هەرگیز هەستی بۆ من نەبوو کە هەواڵی هاوسەرگیری ئەوم بیست ئیتر چاوەکانم جگە لە تۆڵەکردنەوە لە ئەو هیچی نەبینی
شۆک ببوم بەو وشانەی دەیوت
شازادە: ئەو ڕوداوەی کۆتایش کاری تۆ بوو
وتم کاتێک دڵم دەلەرزی گەر بڵێ نا واتە ئێڤا بەڕاستی خیانەتی لێم کردووە گەر بڵێ بەڵێ واتە من گەورەترین زوڵمم لە خۆشەویستەکەم کردووە
ئێدی: من بووم
چیدی قاچەکانم هێزی تێدا نەما کەوتم
پاسەوان: گەورەم
بە دەستەکانم ئاماژەم بۆ پاسەوانەکان کرد کە بوەستن
شازادە: ئێڤاکەم درۆی نەدەکرد
بە دەنگێکی لەرزیوەوە وتم
دواتر بە توندی سەیری دایکمم کرد
شازادە: بۆ خاتری خودا بڵێ ئاگاداری هیچ نیم بۆ خاتری جودا بڵێ لە پشتی تاقە کورەکەمەوە کارم نەکردووە
وتم کاتێک هەستامەوەو توند شانەکانی دایکمم گرت
شاژن: م من
ئێدی: بیڵێ شاژنەکەم
شازادە: چی بڵێ ئاگادار نەبووە وایە
دەمویست باوەڕ بەخۆم بهێنم بەڵام نەمدەتوانی
لە ساتێکدا ئێدی هەستایەوە بۆ ئەوەی بێتە لای من و پێم بڵێ
ئێدی: پێتدەڵێم بەڵام سەرەتا دەبێ بەڵێنی شتێکم پێ بدەی
شازادە: چی؟
ئێدی: گەر جارێکی تر ئێڤات بینیەوە پێی بڵێ کە کە مردم وەک هاوڕێ کۆنەکە بێتە سەر گۆڕەکەم و پێم بڵێ هاوڕێیەکەم زۆرت بیردەکەم
شاژن: بەسە ئێدی بەسە
وتی کاتێک وەک بی دەلەرزی
ئێدی: نا شاژنەکەم گەر بسوتێم ڕێگە نایەم تەنیا بسوتێم شازادەکەم شاژن هەر لە سەرەتاوە ئاگاداری هەموو شتەکان بوو
ئەو قسەیە تاساندمی بە ڕادەیەک کە ئیتر توانای وەستاندنی فرمێسکەکانم نەبوو
لە ساتێکدا ئێدی چەقۆیەکەی هەڵگرت و بەسەر سنگی خۆیدا کرد
هەرگیز لەبیری ناکەم کە چۆن پریشکی خوێنەکەی بە هەموو ڕوخسارمدا بڵاو ببوەوە
کەوتە بەر قاچەکانم نازانم بۆ بەڵام هەستێک پێی دەگوتم ئەویش تاوانەکەی عاشق بونیەتی ڕیکۆلاس یارمەتی بییە
شازادە: ئ ئێدی ئێدی چاوەکانت بکەرەوە پاسەوان دکتۆر بانگ بکە هەر ئێستا
بە هاوارو خەمخۆریەوە ئەوەم دەگوت
ئێدی: ش شازادە تکایە لێم خۆشبە ت تکایە بە ئێڤا بڵێ لێم خۆشبێ ئەوم خ خۆشویست تەنها خۆشمویست
لە کۆتا وشەیدا گیانی دەرچوو
دەستم بە گریان کرد
شازادە: لێت خۆشبووم کوڕە دڵنیام ئێڤاش لێت خۆشدەبێ
وتم و چاوەکانیم داخست

End pov/شازادە

دوای چەند ڕۆژێک

ئێڤا: پورێ  دەمەوێ بڕۆمە قەڵاکە ئاخر گەر ئەو باوەڕی بە من کردووە بۆچی بۆ تاکوو ئێستا دەنگی نییە ها
پورم ویستی قسە بکات
بەڵام سەوتی گریان و هاوار ئێمەی وەستاند
بە خێرای ڕۆشتینە دەرەوە
پور: ئێڤا تۆ مەیە بۆ کۆرپەکەت خراپە تکایە
لەبەردەم دەرگاکەدا وەستام
باشە بۆ خێزانەکەی ئێدی وا دەگریەن لەوانە باوکی مردبێ
نا ئەوە باوکێتی کەوایە بۆ دەگریەن
تاکوو ڕستەیەک ئەو بیرکردنەوەمی گۆڕی
دایکی ئێدی: کوڕەکەممممم
نا درۆیە وایە ناکرێ ئێدی مردبێ ئاخر بۆچی مردووە
لە ساتێکدا دایکی بەرەو ڕوی من هات
دایکی ئێدی: هەمووی تۆ بوی هەی سۆزانی تۆ بویتە هۆی مردنی کورەکەم
شۆک ببوم نەمدەزانی دەبێ چی بکەم
پورم ڕێگای نەدا دەستی پێم بگات بەڵام خۆ وشەکانی هەرچۆنێ بێ دەگەشت
بەبێ ویست فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوە
پور: ئێڤا بۆ خاتری خوا بڕۆ ژورەوە
ئێڤا: پورێ بۆچی من تاوانبارم بۆ؟
پور: سەیرکە نازانم تەنها بڕۆ ژورەوە
پورم بەزۆر منی کردە ژورەوە بەڵام مێشکم هیچی وەر نەدەگرت
تاکوو
پاسەوان: خانمەکەم
چی دوبارە بە من دەڵێن خانم چی ڕودەدات
ئێڤا: چی ڕودەدات بۆچی هەمووان بەمن دەڵێن تاوانبارم لە مردنی ئێدی ؟
پاسەوان: خانمەکەم ئەو خۆی کوشت
ئێڤا: چیی
پاسەوان: خانم شازادە هەموو ڕاستیەکان دەزانێ
ئێڤا: دەربارەی چی؟
پاسەوان: دەربارەی ئەوەی کە تۆ بێتاوانی کە پیلانیان بۆ داناوی
ئێڤا: کێ کێ پیلانی بۆم دانابوو؟
پاسەوان: ئێدی
ئێڤا: دەمزانی دەیەوێ ئەوە بکات
پاسەوان: و شاژن
ئەوەیان شۆکی کردم ئاخر چ دایکێک ژیانی کوڕەکەی لەناو دەبات ئاوها
ئێڤا: چ چی
پاسەوانەکە: شازادە پێی گوتم کە شتێکت پێ بدەم
ئێڤا: واتە چی پێم بدەی خۆی لە کوێیە؟
پاسەوانەکە کاغەزێکی بەڕومدا ڕاکێشا
پاسەوان: فەرموو
ئێڤا: ئەمە چییە؟
پاسەوان: شازادە وتی کە پێت بدەم
وەرەقەکەم وەرگرت
پاسەوانەکە ویستی بڕوا
وا تێگەشتم کە ئیتر نایەوێ لەگەڵم بێ بۆیە نەهاتووە
ئێڤا: خ خۆی لە کوێیە؟
پاسەوان: شازادەی جێنشین کوژراوە شازادە ڕۆشت بۆ دڵنیا بوونەوە لە کێشەکان
شۆک ببوم
ئێڤا: ئ ئەوە خراپە بۆ ڕیکۆلاس؟
پاسەوانی فەقیر بێ ئاگا لەوەی خاتونەکەی دوگیانە
پاسەوان: ببورە خانمەکەم گەر شازادەی جێنشین یەکەم نێچیر بێت ئەوا شازادە
ڕیکۆلاس دووەم دەبێ
هەناسەم بە باشی بۆ نەدەدرا چی ئەگەر هەرگیز نەیبینمەوە چی گەر منداڵەکەم بەبێ باوک گەورە بکەم ها
زۆر پەرێشان ببوم چەند ڕۆژ هەواڵم لە ڕیکۆلاسەوە نەبیستبوو
لەبەر پەرێشانیم تەنانەت نامەکەی ڕیکۆلاسیشم نەخوێندبوەوە
بەسەر پەیژەکەدا بەرەو خوارەوە دەهاتم بەڵام ئازاری سکم وەستاندمی
دوبارە خوێنم بینیەوە نا نا نابێ منداڵەکەم شتێکی لێ بەسەر هاتبێ تکایە نا
ئازارەکەم زیاتر بوو
هاوارم کرد
ئێڤا: منداڵەکەممم💔

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Where stories live. Discover now