Chapter 5

553 84 21
                                    

ئەو بیرۆکە هات بە مێشکمدا بەبێ ئەوەی کات لەدەست بدەم بەپەلە هەرمێیەکم هەڵگرت و بەرەو ژورەکەم بەڕێکەوتم
لیلی: خانمەکەم دەتوانن بێمە ژورەوە
ئێڤا: وەرە لیلی
وتم لە کاتێکدا بەهۆی خێرا ڕاکردنمەوە هێشتا هەناسەم بە ئەستەم بۆ دەدرا
لیلی: فەرموو خانمەکەم هەندێ شیرینی و خواردنم بۆ هێناوی ببورە کە دوا کەوتم دوبارە ئەو گەمژانە هەرمێیان لەناو میوەکاندا دانابوو
وتی لە کاتێکدا خواردنەکەی لە بەردەمم دانا
کەمێکم لە خواردنەکە خوارد و یەکێک لە خزمەتکارەکان هات
وتی: خانمەکەم خاتونی شاژن گوتی کە میوانەکان هەمویان گەشتون خۆت ئامادە بکە کەمێکی تر بەڕێزی وەزیر لێرە دەبێ بۆ ئەوەی ببێ بە هاوکارت بۆ ڕۆشتنە خوارەوە
ئاییی خوایە ئەمە چ نەفرەتێکە لەجیاتی باوکم دەبێ لەگەڵ پیاوێکی تر بڕۆمە خوارەوە
هێندەی نەبرد دوو خزمەتکار جلەکانیان بۆ هێنام
جلەکانم لەبەر کرد ئای خوایە گیان هەرگیز پێشتر هێندە هەستم بە جوانی خۆم نەکردبوو

ئەو بیرۆکە هات بە مێشکمدا بەبێ ئەوەی کات لەدەست بدەم بەپەلە هەرمێیەکم هەڵگرت و بەرەو ژورەکەم بەڕێکەوتملیلی: خانمەکەم دەتوانن بێمە ژورەوەئێڤا: وەرە لیلی وتم لە کاتێکدا بەهۆی خێرا ڕاکردنمەوە هێشتا هەناسەم بە ئەستەم بۆ دەدرالیلی: فەرموو خانمەکەم هەند...

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

لیلی: ئای خودایە خانمەکەم تۆ بەڕاستی لە حۆریەکان دەچی زیاتر وەک لە مرۆڤ
ئێڤا: سوپاس لیلی بەڵام کەمێک هەست ناکەی زۆر کراوەیە؟
لیلی:نا نا خانمەکەم زۆر جوان دەرکەوتویت خانمەکەم تۆو شازادە دەبن بە خۆشبەخترین دوانە
ئێڤا: لیلی تۆ بۆ هێندە شازادەت خۆشدەوێ؟
لیلی:لەم قەڵایەدا تاکە کەس ڕێز لە ئێمەی خزمەتکار بگرێ شازادەیە خانمەکەم بێگومان پێش ئەوەی تۆ بێیت ئەو هەرگیز بە وشەیەکیش دڵی نەشکاندوین من ئەوم وەک کوڕی خۆم پەروەردە کردووە نهێنیەکت پێ دەڵێم ئەو بە منداڵی کە شەوان دەترسا دەهاتە لای من دەنوست ئێستا باوەڕ ناکەم هەر ئەو کوڕە بچکۆلەی جاران خەریکە هاوسەرگیری دەکات

ئەو قسانەی لیلی کردی وەک هەوایەکی سارد بەناو ڕۆحمدا تێپەڕی وەک ئەوەی کەمێک لە ڕقەکەمی کەم کردەوە بەڵام هێشتاش نا من ناتوانم لێرە بژیم
ئێڤا:لیلی دەتوانن تاکوو بەڕێزی وەزیر دێت کەمێک بە تەنها بەجێم بهێلن
لیلی: بێگومان خانمەکەم لەسەر ئیزنت
لیلی ڕۆشت و لەناو دنیایەک بیرکردنەوەو ترسدا بەجێی هێشتم
بەبێ ئەوەی بیر لە دوایەکەی بکەمەوە دەستم کرد بە خواردنی هەرمێیەکە
پاشماوەی هەرمێیەکەم فڕێ دایە شوێنێک کە نەبینرێ
تەقەی دەرگا هات
لیلی:خانمەکەم بەڕێزی وەزیر لێرەیە
وەزیر هاتە ژورەوە پیاوێکی مەحبوب و ڕوخۆش بوو
سڵاومان لەیەک کردو پاشان قۆڵی بۆ ڕاکێشام بۆ ئەوەی قۆڵم بە قۆڵیدا بکەم
بەرەو هۆڵەکە بەڕێکەوتین
وەزیر: بە بەختی کە شازادەت هەیە
تەنها سەیرێکیم کرد وەک ئەوەی سەرمسوڕمابێ
وەزیر: ئەو منداڵ بوو کە بەهۆی شاژنەوە لە کۆشک دەرکران بەڵام هێشتاش مایەی شانازی پادشاو هەموو کۆشکە
ئەو قسانە لەناو مێشکم دەهاتن و دەڕۆشتن وە لەو بیرەدا بووم کە گەر شازادە خراپە کەواتە بۆچی هەموو کەس خۆشیان دەوێ
لەو خەیاڵەدا بووم کە گەشتینە بەردەم یەکەم پلە بۆ چونە خوارەوە
ترسام لەبەر ترسەکەم دەستم لە قۆڵی وەزیر توند کرد
وەزیر: ئارامبەوە کچەکەم ئارامبە
هەر کە پێمان خستە سەر یەکەم پلە مێشکم زرنگایەوە بەو دەنگی چەپڵەیە گەورەی کە دڵم لەگەڵی دەلەرزی
دانە دانە پلەمان دەبڕی منیش دانە دانە سەیری ئامادەبوەکانم دەکرد
تا لە کۆتایدا چاوم کەوتە سەر ئەو گەنجە باڵا بەرزەی کە لەبەردەم یەکەم پلەی خوارەوە چاوەڕوانی دەکردم
درۆ دەکەم گەر بڵێم بە یەکەم بینینی دڵم نەلەرزا لەبەر ئەو قۆزیەی کە هەموو ئامادەبوەکانی شۆک دەکرد
پرچە ڕەشە تێرەکەی ئەو چاوە تیژانەی کە هیچ کەس نەیدەتوانی زیاتر لە ساتێک تەماشایان بکات لەگەڵ بینینی ئەو زیاتر ترسام زیاتر پەشۆکام
لە کۆتایدا گەشتینە کۆتا پلە
شازادە لە کاتێکدا بۆ ساتێکیش چاوەکانی لێم لا نەدا بەبێ ئەوەی هیچ بڵێ بە بزەیەکی سەرسوڕهێنەرەوە دەستەکانی بۆ درێژ کردم

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Onde histórias criam vida. Descubra agora