Chapter 9

523 71 72
                                    

لەدوای وتنی ئەو قسەیە بۆ ساتێکیش نەوەستام
بەڵام بەهۆی ئەوەی کە خەریکبوو دونیا تاریک دادەهات نەمدەتوانی بەرەو قەڵاکە بڕۆمەوە بۆیە بەرەو گوندەکەمان بەڕێکەوتم
گەشتمە بەردەم ئەو ماڵەی کە چەندین مانگە تەنانەت بۆ جارێکیش نەگەڕابومەوە
ئەو ماڵەی کە چەندین یادگاریم لەگەڵی هەیە
لە دەرگام دا
باوک: وا هاتم
باوکم دەرگاکەی کردەوە
ئێڤا: سڵاو باوکە
باوک: کچەکەم کێشەیەک هەیە
باوەشم لە باوکم داو وتم
ئێڤا: باوکە مرۆڤ هەر هیچ نەبێ سڵاو ئەکات
باوک: ئای خوایە کچم ئەوە کەی قسەیە بەخێربێیتەوە
ئێڤا: سوپاس باوکە دەتوانم
وتم کاتێک دەستم بەرەو ژورەوە ڕاکێشا بە مەبەستی چونە ژورەوە
باوک: بێگومان كچم فەرموو شازادەت لەگەڵ نییە شتێک بووە
دەمزانی کە باوکم بۆچی دەترسێ
ئێڤا: خەمت نەبێ باوکە نێوان من و شازادە هیچ کێشەیەکی نییە
باوکم هەناسەیەکی ئارامی هەڵکێشا
دایک: کچم
بە خێرای هاتوو لەباوەشی کردم
ئای خوایە تۆ کەی هاتی
باوک: هێندە نابێ ژنەکە
پور: ئێڤا
بە هاوارەوەو لە ساتێکدا خۆم لە باوەشی پورم دۆزیەوە
ئای خوایە چەندە بیری ئەم باوەشەم کردبوو
دایک: دەی گیانەکەم ئێستا ماندوی بڕۆ خۆت بگۆڕەو پشویەک بە تاکوو خواردن ئامادە دەبێ
پور: دەی وەرە ئێڤا شتی زۆر هەیە قسەی لەسەر بکەین
من و پورم ڕۆشتینە سەرەوەو جلەکانمم گۆڕی
پور: ئێی پێم بڵێ بزانم ژیان چۆن دەڕوا لە قەڵاکەت ڕاهاتوی
ئێڤا: باشە بەڵام هێندەی ژیانی گوندەکە خۆش نییە
پور: ئای دە وا مەڵێ کچێ مرۆڤ ژیانی شاهانەی پێ خۆشە یاخود گوند ئای خوایە
ئێڤا: من ئێرەم پێ خۆشترە ئای
پور: ئاوا یانی پێم بڵێ بزانم شازادە چۆنە ها
وای وت و چاوێکی لێ داگرتم
زۆر هەستم بە شەرم دەکرد
ئێڤا: باشە
پور: هەر باش ها مەیشرەوە دەی چاوەکانت زۆر شتم پێ ئەڵێن
ئێڤا: ئای دە توخوا پورێ
پور: دەزانی ئێدی گەڕاوەتەوە
ئەو قسەیە بزەی سەر لێوەکانمی کوشت
ئێڤا: ئهم
پور: شتێک ڕویداوە؟
ئێڤا: پورێ خۆت دەزانی من هەرگیز هیچم لەتۆ نەشاردۆتەوە
پور: بێگومان ئازیزەکەم بڵێ بزانم کێشەت چییە شازادە
نەمهێشت تەواوی بکات
ئێڤا: نا نا شازادە زۆر باشە ئەو منی زۆر خۆشەوێ زۆر گرنگیم پێ دەدا هەست بە ئارامی دەکەم کاتێ لای ئەوم بەڵام
پور: بەڵام چی
ئێڤا: پورێ ئەمشەو بەهۆی ئێدیەوە لێرەم
هەموو بەسەرهاتەکەم بۆ پورم باسکرد
پور: نا نا باوەڕ ناکەم هەرگیز
ئێڤا: منیش لە سەرەتاوە نەمدەتوانی باوەڕ بکەم
لەو باسانەیا بوین
دایک: خواردن ئامادەیە
ئێڤا: دەی پورێ من زۆرم برسیە
ڕۆشتینە خوارەوەو نانمان پێکەوە خوارد وەک پێشوتر زۆر ئارام پێدەکەنین دڵم زۆر خۆشبوو بەڵام لە لایەکی ترەوە بیری شازادەم دەکرد وەک ئەوەی ماوەیەکی زۆربێ نەمبینیبێ
دەنگی دەرگا هات
باوکم ڕۆشت تاکوو بیکاتەوە
باوک: شازادە
کە گوێم لەو قسەیە بوو بەو پەڕی هێزمەوە بەرەو دەرگاکە ڕامکردوو
بێ گوێدانە هیچ شتێک و هیچ کەسێک توند لەباوەشم کرد
باوکم و ئەوان ڕۆشتنە ژورەوە بۆ ئەوەی بە ئیسراحەتی قسە بکەین
ئێڤا: بەخێربێیت
شازادە: سوپاس خۆشەویستم منت زۆر ترساند دەزانی
ئێڤا: ببورە توخوا مەبەستم ئەوە نەبوو بەڵام شتەکان لەپڕ ڕویان دا
شازادە: کێشە نییە من پێم وتی کە ئازادی تەواوت هەیە بەڵام تکایە بەم شێوەیو بەبێ هەواڵ بۆ هیچ شوێنێک مەڕۆ باشە
وتی کاتێ بە هەردوو دەستی دەستەکانی توند دەگوشیم
ئێڤا: ئەبێ من چ شتێکی باشم کردبێ لەم دونیایە کە خودا تۆی هێنایە ژیانمەوە ها
شازادە بزەیەکی بۆ کردم و دەستەکانی بەرز کردمەوەو ماچی دەستەکانمی کردوو دواتر سەری منی لەسەر سنگی خۆی دانا بە ڕادەیەک ئارامبووم کە نەمدەویست هەرگیز سەرم لەو شوێنە هەڵگرم
ماوەیەک بەو شێوەیە ماینەوە
شازادە: جوانکیلەکەم ئیتر من دەبێ بڕۆم
ئێڤا: ناکرێ لێرە بی
شازادە: نا خۆشەویستم نا من کارم هەیە تۆش لێرە بمێنەوە بەڵام پێویستە ئەو پاسەوانانە لێرە بن باشە
ئێڤا: ئای توخوا خۆشەویتم پێویست ناکا
شازادە بە وشەی خۆشەویستم زۆر دڵخۆش دەبوو
تەنها بزەیەکی بۆ کردم و هەستایە سەر پێیەکانی
بەدوایدا ڕۆشتم سەر ئەسپەکەی کەوت
سەری هێنایە خوارەوە تاکو گەشت بە سەری من بە هێواشی وتی
شازادە: هەرگیز لەبیری مەکە کە چەندە خۆشمدەوێی
ئێڤا: تۆش هەرگیز لە بیری مەکە
ماچی یەکمان کردوو بەڕێکەوت درۆ ناکەم کە بڵێم ڕاستەوخۆ بیرم دەکرد
کەمێک دور کەوتەوەو بە هاوارەوە وتی
شازادە: هەرگیز بڕیار نییە کە پێم بڵێی خۆشتدەوێم ها
بزەیەکم کردوو بە هاوارەوە وتم
ئێڤا: خۆشمدەوێی هاوسەرەکەم
شازادە: من تۆم زۆر زیاتر خۆشدەوێ ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم

ڕوناکەرەوەی قەڵاکەم🦋Where stories live. Discover now