°¬کەسە لەخۆباییەکان¬°

369 53 26
                                    


________________

سڵاو هاوڕێ نوێیەکەم
منە بێزارەکە هاتەوە
پێم وانییە تۆ بەم زوانە لێم بێزار ببیت
بەهەر حاڵ
دووبارە شەڕم کرد
لەگەڵ کوڕی بەڕێوبەری قوتابخانەکەمان
'جیۆن جونگکووک'
دوژمنە سەرسەختەکەمت پێ دەناسێنم
من کەسێکی ڕاستگۆم
ئەو کوڕێکی قۆزە
بەهۆی ئەوەوە کچان هەمیشە داوای خۆشەویستی لێ دەکەن
بەڵام ئەو لە خۆی باییە
با شتێکت پێ بڵێم
من ڕقم لە کەسە لە خۆباییەکانە
وە هەموو ئەو جۆرە کەسانە شەڕێکیان لەگەڵ من هەیە
بۆیە قۆزیەکەی نابێتە بیانوویەک بۆ شەڕ نەکردن لەگەڵی
هەر چۆنێک بێت تەنها خۆیان ناشرین دەکەن
ئاااهـ بیرم چوو کە خۆمت پێ بناسێنم
من ناوم لی میسۆن'ە
تەمەنم 17 ساڵە
کچێکی سارد و قسە ڕەق و قسە لە ڕوو
ئەو شتانەم لە باوکم دەچێ
وە قژ و شێوە و باڵام لە دایکم دەچێ
وە چاوەکانم ئەوە لەوانەی باوکم دەچێ
چاوم هەنگووینییە
ئەوە شتێکی تاکە کە لە کۆریا چاو کاڵی تیایدا بێت
بەهەر حاڵ ئەوە گرینگ نییە
ئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشم بەسەر برد لەگەڵ هۆسیۆک
ئەو تاکە هاوڕێمە کە خۆڕاگرە لەگەڵ ڕفتارەکانم
دڵخۆشم بەوە
ئەم جارە زۆرم وت
پێم وایە وردە وردە دەبینە هاوڕێیەکی باش

بۆ ئەم جارەش خوات لەگەڵ هاوڕێ نوێیەکەم!
بەی بای!!





دووەم پەڕە لە ڕۆژی دووشەممە
22/1/2017 at 07:21pm


..................
دەمێکە ئەم چیرۆکەم نووسیوە
وەک ئەزانن چیرۆکەکانم سڕیەوە چونکە بێزار بووبووم ئیتر دەستم پێ کردەوە 😘
کێشەکە ئەوەیە بیرم نایەت کە ئەم چیرۆکەم چۆن نەخشاندبوو بەڵام هەر تەواوی ئەکەم
هیوادارم چێژی لێ ببینن🤭💓


کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK] Where stories live. Discover now