°¬ئامانج¬°

94 12 9
                                    


Star 🌟 girl

_____

میسۆن:
پێم ناڵێیت بۆچی بریندار بوویت؟

میسۆن برۆیەکی بەرز کردەوە و سەیری جونگکووکی کرد
کە ئەمە سێیەم جارە میسۆن دەپرسێت بۆچی جونگکووک بریندار بووە
بێگومان میسۆنیش دەیەوێت بزانێت بۆچی جونگکووک وای لێ هاتووە و هۆکارەکەی چی بووە

خەریکی خواردنی خوانی بەیانی بوون
جونگکووک سەیری هەڵبڕی و چاوەکانی سووڕاند

جونگکووک:
خودایە! بۆچی زۆر پرسیار دەکەیت؟!

جونگکووک وتی و دەمی پڕ کرد لەو خواردنەی میسۆن بۆی ئامادە کردووە
میسۆن بە توڕەییەوە سەیری جونگکووکی کرد و

میسۆن:
بۆچی کەسێکی 17 ساڵ تووشی برینێکی ئەوندە قوڵ دەبێت؟ چۆن پرسیار ناکەم کاتێک بابەتەکە زۆر جدییە؟

میسۆن بە توڕەییەوە وتی
جونگکووک سەری بەرز کردەوە و سەیری میسۆنی کرد

جونگکووک:
تووشی شەڕێک بووم و بەو شێوەیە بریندار بووم، تەواو؟!

جونگکووک چاوی سوڕاند و دەستی کردەوە بە خواردن

میسۆن:
شەڕ؟ لەگەڵ کێ؟ ئایا کار بۆ گروپی مافیا و شتی وا گەمژانە دەکەیت؟

میسۆن برۆیەکی بەرز کردەوە
جونگکووک قومێک لە ئاوەکەی بەردەمی خواردەوە و لەسەر کورسیەکەی هەستا

جونگکووک:
تۆ زۆر گەمژەیت!

بە لاچاوێک سەیری میسۆنی کرد و بەڕێکەوتەوە بۆ ئەو ژوورەی کە میسۆن پێشتر بۆی ئامادە کردبوو

میسۆن هیچی نەوت و تەنها سەیری پشتی جونگکووکی کرد کە بەرەو قاتی دووەم دەڕۆشت
لە قوڵایی ناخییەوە گرنگی بە جونگکووک دەدا و دەویست هۆکاری برینەکەی بزانێت، بەڵام وازی لە پرسیارکردن هێنا دوای ئەوەی جونگکووک بۆ چەندەمین جار ڕەتی کردەوە کە قوڵایی بابەتەکە باس بکات

______

دایک و باوکی میسۆن شەو درەنگ دەگەڕانەوە بۆیە جونگکووک تاوەکو ئێوارە لە ماڵی میسۆن مایەوە، هەر دوای ئەوەی جۆنگ هات بە شوێن جونگکووکدا و گەڕانییەوە بۆ کۆشکەکەی میسۆن بەڕێکەوت بۆ ڕێستورانتەکەی تایهیۆنگ

تەواوی ڕۆژەکە کاتی ئەوەی نەبوو کە هەموو شتێک بۆ هیۆسۆک بگێڕێتەوە

لەکاتی قاپ شۆردن لە ڕێستورانتەکەی تایهیۆنگ هەموو شتێکی بۆ باس کرد
برینداربوونی جونگکووک وای لە هیۆسۆک کرد کەمێک زیاتر بیر لە بابەتەکە بکاتەوە و یەکسەر ڕای خۆی بڵێ

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Dec 15, 2023 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK] Where stories live. Discover now