Star 🌟 girl
Make sure to Vote❗
_______________________
Spoiler ❗
__________
ئەوەی لە دەستیدا بوو فڕێیدایە ناو تەنەکە زلەکە و لەژێر لێوەکانیەوە نەفرەتی لەو کەسە دەکرد کە ناچاری کرد ئەم کارە بکات
بەڕێکەوت بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی و بەردەوام بێت لە کاردکردنەکەی
لە پڕ لە شوێنی خۆی وەستا کاتێک گوێی لە دەنگەدەنگێکی بچووک بوو لە پشتی خۆیەوە
بەخێرایی ئاوڕی دایەوە و چەقۆکەی گیرفانی دەرکردبەهێواشی بەرەو شوێنی دەنگەکە ڕۆشت
ئەو مقەبا گەورەیەی دەنگەکەی لێوە دەهات بە هەموو هێزی شەقێکی تێهەڵدائەوەی دۆزییەوە کەسێک بوو کە بە زۆر هەناسەی دەدا
دەستی لەسەر لایەکی کەمەری بوو، کە ئەگەر لێی ڕوون ببووایتایەوە دەتزانی کە ئازاری پێ گەشتووەئەوەی زیاتر شۆکی کرد ڕوخسارەکە بوو
خێرا چەقۆکەی خستەوە گیرفانی و یارمەتی بریندارەکەی دا بەڕێکی دابنیشێت، بێگومان ناتوانێت ئاوا بیگەڕێنێتەوە بۆ شوێنی کارەکەی
بێ یەک و دوو گومان لەم دەکەن:
لێرە چی دەکەیت؟ چیت بەسەر هاتووە؟بە دەنگێکی نزم بەوەی بەرامبەری وت و سەیری ئەملاو ئەولای خۆی دەگەڕێت بۆ ئەوەی بزانێت ئایا کەس ئەو دووانەی بینیوە
:
تـ-تکایە یارمەتیم بدە!بە ئازارەوە وشەکانی دەربڕی و بەهۆی جوڵە لەناکاوەکەوە لە ئازاردا دەیناڵاند
:
تۆ گەمژەیەت؟ بێگومان یارمەتیت دەدەم!!دانەیەکی کێشا بەسەریدا هەستایەوە لە جێگەکەی
:
دەڕۆم ئیزن وەر دەگرم و دەگەڕێمەوە لە شوێنی خۆت نەجوڵێیتخێرا ئەوی شاردەوە و ئەوێی جێهێشت
ئیزنی لە خاوەنکارەکەی وەرگرت و گەڕایەوە بۆ ئەوەی یارمەتی بریندارەکە بدات
ئەوەی بەجێی هێشتبوو هەمانشتیشی دۆزیەوە
یارمەتیدا هەستێتە سەر پێیەکانی خۆی و ئەوێیان جێهێشت
______
بەخێرایی ڕای دەکرد بۆ ژووری گەورەکەی بۆ ئەوەی هەواڵە شۆکهێنەرەکەی پێبگەیەنێت
دەرگاکەی بە خێرایی کردەوە و بەسەر نوشتانەوەیەک ڕێزی خۆی نیشاندا
:
گەورەم! هەواڵمان پێگەیشتووە کە فیشەکەکەی بەرکەوتووە و زۆر بە خراپی بریندار بووە
(بەزمانی چینی!)سەری هەڵبڕی بۆ ئەوەی کاردانەوەی گەورەکەی ببینێت، زەردەخەنەی کرد کاتێک بینی گەورەکەی بە هەواڵەکەی دڵخۆش بووە
:
ئهاهاهاها، ئەوەی چاوەڕوانم دەکرد ئەمە بوو! وا دیارە هەوڵەکانمان بەزیایە نەچوون، ئافەرین کوڕە تۆ شایەنی پاداشتێکی بێوێنەیت!
(بەزمانی چینی!)گەورەکەی لەخۆشیدا وەکو شێت پێدەکەنی و زەردەخەنەی دەکرد
-Season 2 Coming soon!!
________________
فاینەڵی سپۆیلەرێکم پێشکەش کردن🤝، انشاللە لەم ڕۆژانەدا پارتی داهاتوشتان پێشکەش دەکەم
سپاس بۆ پشتگیریەکانتان و خواتان لەگەڵ👋
KAMU SEDANG MEMBACA
کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK]
Acak🔺کوڕیــــ' بـــــەڕێــــــز جــــــیــــــۆنـــــ' لی میسۆن دوژمنی جیۆن جونگکووک دەستبەرداری خۆی دەبێت و دەکەوێتە سەر چۆک بۆ ئەوە دەست بکات بە ژیانێکی نوێ لەناکاو هەموو شتێک پێچەوانەی پلانەکانی دەبێتەوە، دەیویست ببێت بە کەسێکی ئاسایی و هاوڕێی ئاسا...