°¬هەوڵدان¬°

72 12 0
                                    

Star 🌟 girl

_________

هەفتەیەک تێپەڕی بەسەر ئەوشتانەی کە ڕوویاندا، بەهۆی پشووی تاقیکردنەوەکان نە میسۆن نە جونگکووک یەکدیان نەبینیوە

میسۆن نەیدەویست ڕووخساری جونگکووک ببینێت بۆ ئەو کارانەی کردوویەتی
ئەو گومانە گەورانەش هۆکارێکی باش بۆ خۆ دوور خستنەوە لە جونگکووک

وە بۆ جونگکووک ئەو پێویستی بەوە بوو بەردەوام بێت لە پلانەکانی خۆی

بێگومان جونگکووک پێویستی بە پشووی تاقیکردنەوەکان نییە، تەنها بە کارەکانییەوە خۆی خەریک دەکات

وە هیۆسۆک باشترین هەوڵی خۆی دەدا بۆ ئەوەی یارمەتی میسۆن بدات کە مێشکی ئارام بکاتەوە و بیر لە هیچ شتێک نەکاتەوە
پێویستە تەرکیزی لەسەر تاقیکردنەوەکان بێت
لە کۆتایدا ئەوە تاقیکردنەوەیەکی ئاسایی نییە
داهاتوویان لەسەر ئەم تاقیکردنەوەیە دەڕوات

____

پشووی تاقیکردنەوەکان کۆتایی هات و کاتە گەورەکە هاتە بەردەم ڕوخساریان، قوتابیەکان باشترین هەوڵی خۆیان تاقی کردبوویەوە بۆ ئەوەی داهاتوییەکی باش دابین بکەن بۆ خۆیان

ئەو کەسانەی پێیان کرا ئامانجێکی باشیان دەست کەوت، ئەوەشی تاقیکردنەوەی بەلاوە گرنگ نەبوو هیچی وای دەست نەکەوت

بێگومان میسۆن و هیۆسۆک ئامانجێکی باشیان دەست کەوت

هیۆسۆک:
ئەگەر بۆ ساڵی داهاتووش هەمان ئەنجام بەدەست بهێنێن ئەوا زانکۆیەکی زۆر باش وەرمان دەگرێت! کارێکی باشتر کرد میسۆن، شانازیت پێوە دەکەم!

هیۆسۆک وتی و باوەشێک توندی پێشکەش بە میسۆن کرد

ئەو دوانە بەو شێوەیە خۆشی خۆیان دەربڕی بۆ ئەنجامە باشەکەیان

وە بۆ بابەتی دزەکە میسۆن و هیۆسۆک بڕیاریان دا کەوا هەموو مەتەڵەکە بە مێشکی خۆیان حەل بکەن و نەهێڵن کەس بەو بابەتە بزانێت

هەر بە بۆنەی کۆتایی ئەمساڵیان بۆ خوێندن میسۆن هیۆسۆکی بانگێشت کرد بۆ زوانی ئێوارە و دواتر گەڕانێکی شەوانە بکەن، بێگومان لە ژێرەوە کاری گرنگتریان هەبوو

دوای تەواو کردنی خوانی ئێوارە دایک و باوکی میسۆن ماڵەکەیان جێ هێشت بە بۆنەی سەردان کردنی یەکێک لە هاوڕێکانی بەڕێز لی

پلانەکەی میسۆن و هیۆسۆک بەم جۆرە بوو:
دوای ئەوەی دایکی و باوکی میسۆن دەڕۆن، میسۆن و هیۆسۆک دەچنە ئۆفێسەکەی باوکیان و بۆ فایلێک دەگەڕێن کە هەموو شتێک ڕوون بکاتەوە، بێگومان ئەمە کارێکی ئاسان نابێت

کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK] Where stories live. Discover now