Star 🌟 girl
__________
No one's pov
چاوەکانی بە هێواشی کردەوە دوای خەوتنێکی دوور و درێژ، بە هۆی خەوە ئارامەکەیەوە هەموو سترێس و قەلەقیەکی کە مێشکی داگیر کردبوو لەناوچووبوو ،جگە لەوەش ئازار گوێیەکانی جێ نەدەهێشت
بۆ چەند جارێک چاوی بەو ژوورەدا خشاند کە لێیەتی، هەرچەندە سەیری بکات ناتوانێت بڵێت ئەمە ژووری کێیە،!
بۆی هەیە ژووری زیادە بێت بەڵام لە هەندێک لە ڕەفەکان وێنە دانراون کە لە دوورەوە ناتواندرێت بزانرێت ئەو کەسانەی لە وێنەکاندان کێن
وازی لە بیرکردنەوە هێنا و لە جێگەکەی خۆی هاتە دەرەوە، هەرچۆنێک بێت ئەم خانووە هی ئەو نییە تا بتوانیت بە ئارەزووی خۆی بسوڕێتەوە، بەڵام بۆ ساتێک کەلەڕەقی مێشکی داگیر کرد، ئەگەر ئەمە ماڵی جیۆن بێت بێگومان ئەو وێنانەش بۆ ئەو دەگەڕێنەوە، هەرچەندە خێزانی جیۆن هەمووی بینیوە جگە لە خوشکەکەی جونگکووک، بەڵام بە شێوەیەکی زۆر خراپ حەزی بینینی بۆ ئەو وێنانە هەیە
نزیک بوویەوە و دەستی خستە سەر ڕەفەکە و بە وردی لە وێنەکەی دەکۆلیەوە
ژنێک و پیاوێک بە خۆشەویستیەکی زۆر پاکەوە لە یەکتری دەڕوانن، چەندە لێی بڕوانی ئەوندە قوڵ دەبیتەوە و حەزی زیاترت بۆ دروست دەبێت بۆ زانینی پەیوەندی نێوان ژن و پیاوەکەئەو سەیرکردنەی لە چاوەکانیاندا هەبوو تەواو مێشک و دڵی میسۆنی داگیر کردبوو
ئایا ئەمانە کێن؟
پەیوەندیەکەی نێوانیان چییە؟
بۆچی ئەم ڕەسمە لە ماڵی جیۆندایە؟
بۆچی بەو شێوەیە لە یەکتری دەڕوانن؟وازی لە بیر کردنەوەکانی هێنا و چاوی لەسەر ڕەسمەکە لابرد
هەرچەندە چەندین ڕەسمی تر هەن لەسەر ڕەفە و مێزەکە بەڵام لە دوورەوە بە سەیرکردنێک زانی کە هەموو وێنەکان هەمان کەسن
وە لە هەموو وێنەیەکدا ئەو ژن و پیاوە بە شێوەیەکی زۆر قوڵ لەیەکتری دەڕواننوەک ئەوەی هەموو ژیانیان لە چاوەڕوانی بۆ بینینی ئەوەی تر بەسەر بردووە
بۆ ساتێک بیری لەوە دەکردەوە ئەگەر کەسێک هەبێت لەم دنیایەدا کە بەو شێوەیە سەیری ئەویش بکات، هەر بە سەیرکردنەکانی بڵێت کە چەندێک خۆشیدەوێت و بۆی دەمرێت،
زەردەخەنەیەکی لالێوی کرد دوای ئەوەی بیری کەوتەوە کە لەڕاستیدا کەسێک هەبوو!!
"هەبوو!!!"
وە ئێستا نەماوە
هەرچەندە بە هەمان سەیرکردنەوە سەیری میسۆنی دەکرد
بەڵام لە کۆتایدا دەرکەوت کە هەموو شتێک درۆ بووJungkook's pov
دوای ئەوە لەگەڵ جۆنگدا چەند وشەیەکمان دەربڕی جۆنگ کارێکی بۆ دروست بوو لە باڵەخانەکە و بە زووترین کات ماڵەکەی بەجێهێشت
ئێستاش نازانم چۆن شتەکان ڕێک بخەمەوە
YOU ARE READING
کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK]
Random🔺کوڕیــــ' بـــــەڕێــــــز جــــــیــــــۆنـــــ' لی میسۆن دوژمنی جیۆن جونگکووک دەستبەرداری خۆی دەبێت و دەکەوێتە سەر چۆک بۆ ئەوە دەست بکات بە ژیانێکی نوێ لەناکاو هەموو شتێک پێچەوانەی پلانەکانی دەبێتەوە، دەیویست ببێت بە کەسێکی ئاسایی و هاوڕێی ئاسا...