°¬هەست کردن بە خراپی¬°

128 20 8
                                    

St🌟ar girl

___________

Mison's pov

من بەئاگام!
نزیکەی 10 خولەکە بە ئاگا هاتووم

بەڵام ناتوانم بجوڵێم، ناتوانم چاوم بکەمەوە
من چیم بەسەر هاتووە؟
تەنانەت نازانم کاتژمێر چەندە
بێگومان دواکەوتووم بۆ قوتابخانە
هێز بەرە بەر خۆت میسۆن

دوای دوو خولەک توانیم لە جێی خۆم بجوڵێم
بەڵام ئەمە هۆکاری چییە؟
ئایا ئەمە شتێکی ئاساییە؟

بەهەر حاڵ زۆر ماندووم
وە ئەوەی دوێنێ شەو کردم بەرامبەر بە چاو سەوزەکە زۆر خراپ بوو
هەست بە خراپی ئەکەم
نەدەبوو بەو جۆرە قسەی لەگەڵ بکەم
ئایا پێویست ئەکات داوای لێبوردنی لێ بکەم؟
بێگومان!
بەڵام ئەمە سەیرە
بۆچی لە ناکاو هەست بە خراپی ئەکەم؟ ئەمەوێت هەموو شتێک لە خۆمدا بگۆرم
پێویستە ئەم شێوازی ژیانکردنەم بگۆڕم

هیچ کەسێک نایەوێت هاوڕێیەتیم بکات چونکە کەسێکی سەربە کێشەم
هیۆسۆک هەمیشە تووشی کێشە ئەبێت چونکە لای مندا دائەنیشت
سزا ئەدرێت بەبۆنەی منەوە
ئەمە بێزارکەرە
ئەم شێوازی ژیان کردنە بێسوودە

بەهەر حاڵ زۆر ماندووم ناتوانم بچم بۆ قوتابخانە
پێویستە هێۆسۆک ئاگادار بکەمەوە بۆ ئەوەی چاوەڕوانم نەبێ

*beeb* *beeb* *beeb*

دەی هێۆسۆک..

هیۆسۆک:
ئاهـ میسۆن ئەوە لە کوێیت خێرا بگە لای وێستگەی پاسەکە ئەگەر نا بەجێت دەهێڵم، درەنگ دەکەوین بۆ قوتابخانە

میسۆن:
هێۆسۆک ناتوانم بێم بۆ قوتابخانە!

هیۆسۆک:
ها؟بۆچی؟

میسۆن:
زۆر ماندووم

هۆسیۆک:
ماندوو؟ هممم سەیرە!

میسۆن:
بۆچی سەیرە؟ ئایا تۆ ماندوو نابیت؟!

هیۆسۆک:
ئایش مەبەستم ئەوە نیە! بەهەرحاڵ دایک و باوکت لەماڵ نین وایە؟ ئایا پێوست ئەکات بێم بۆ لات؟ نانی بەیانیت خواردووە؟ ئایا دەرمانت ئەوێ؟...........میسۆن؟گوێت لێمە؟

بۆ ماوەیەک جوابم نەدایەوە
بۆچی هیۆسۆک ئەوەندە گرنگیم پێ ئەدات؟

میسۆن:
هیۆسۆک؟بۆچی ئەوندە گرنگیم پێ ئەدەیت؟

هیۆسۆک:
ئەوە ئاگات لە خۆتە کچم؟ ئایا جیاوازترم لە ڕۆژانی تر؟ من هەمیشە بەوجۆرە بووم گەمژە!

کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK] Where stories live. Discover now