Star 🌟 girl
______________
Jungkook's pov:
جۆنگ:
گەورەم گومانم لە جوون هەیە!چاوەکانم تا کۆتا ئاست کرانەوە دوای ئەو قسەیەی جۆنگ کردی
ئەو وشانە شتانێکی ئاسان نین بۆ وتن
ئەو باوەڕپێکراوترین پیاوە
بێگومان هەر کەسێک جوون بناسێت شۆک دەبێت
لەوەش زیاتر چی وای لە جۆنگ کردووە گومان لە جوون بکات؟جونگکووک:
مەبەستت چییە جۆنگ؟سەری داخست و هەناسەیەکی هەڵکێشا
جۆنگ:
گەورەم هەرچەندە زیاتر بیری لێ بکەمەوە زیاتر گومانم لێی دەبێتبۆ ساتێک توڕەیی دایگرتم
تەنها چ شتێک وات لێ دەکات گومان لە پاوەڕپێکراوترینم بکەیت جۆنگ؟جونگکووک:
جۆنگ وتنی ئەو وشانە ئاسان نییە ئاگادار بە!بە دەنگێکی توندەوە قسەکانم دەربڕی
جۆنگ سەری نزم کردەوە و بەنیازی ئەوە نەبوو هیچ بڵێت
هەناسەیەکم هەڵکێشا و لەسەر کورسیەکی دواوەوەم دانیشتمسەرم بەرز کردەوە و سەیری جۆنگم کرد
جونگکووک:
دەی جۆنگ قسە بکە بزانم گومانەکانت چین؟سەری کەمێک بەرز کردەوە و بە دوودڵیەوە سەیری دەکردم
بڕۆم بەرز کردەوە بەمانای ئەوەی کەی دەست پێدەکات
جۆنگ:
گەورەم توڕە نیت؟وەکو مناڵێک سەیری دەکردم کە چاوەڕێی لێدان بکات
چاوم سوڕاند و سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند
جۆنگ:
گەورەم دەزانم گروپەکە چەند بۆت گرنگە و ناتەوێت هیچ بە هیچ شێوەیەک هیچ کەسێک باسیان بکات، تەنانەت منیش بڕوا بەوە ناکەم، چەند مانگێک لەمەوبەر کاتێک خەریکی پلانان دانان بوویت جوون هەڵسوکەوتی جیاوازی دەکرد، ئەو پێشتر حەزی نەدەکرد هیچ شتێک دەربارەی پلاندانانەکان بزانێت و بۆ ئەوەی خێزانەکەی نەکەوێتە مەترسیەوە کەمترین کات دەهاتە باڵەخانەکە، هەر دوای ئەوەی بڕیارت دا دەست بکەیت بە گەورە کردنی پلانەکە جوون لە باڵەخانەکە دەر نەدەچوو و زۆرترین کاتەکەی لەگەڵ گروپەکە بەسەر برد و هەموو کارێک دەیویست بەژداری کۆبونەوەکان بکات، لەمەدا گومانی زۆرم بۆ دروست نەبوو بەڵام تا بهاتبایە زیاتر و زیاتر هەڵسوکەوتەکانی گوماناوی دەبوون، سەرەتا نەمدەویست بە هیچ کەسێک بڵێم بەڵام لە کۆتایی دوو مانگ پێش ئێستا ناکیوم داوای لێ کردم قسەی لەگەڵ بکەم لەسەر شتێکی گرنگ، منیش ڕازی بووم، سەرەتا ترسم بە ڕوخساریەوە بینی بەڵام دواتر وردە وردە قسەی کرد
![](https://img.wattpad.com/cover/311608619-288-k257717.jpg)
ESTÁS LEYENDO
کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK]
De Todo🔺کوڕیــــ' بـــــەڕێــــــز جــــــیــــــۆنـــــ' لی میسۆن دوژمنی جیۆن جونگکووک دەستبەرداری خۆی دەبێت و دەکەوێتە سەر چۆک بۆ ئەوە دەست بکات بە ژیانێکی نوێ لەناکاو هەموو شتێک پێچەوانەی پلانەکانی دەبێتەوە، دەیویست ببێت بە کەسێکی ئاسایی و هاوڕێی ئاسا...