°¬هاوڕێ¬°

123 18 0
                                    

St💫ar girl

_______________

هیۆسۆک:
میسۆن بۆخاتری خودا پێم بڵێ چیت کردووە؟ جونگکووک لە کوێیە؟ بۆچی ئەمڕۆ نەهاتووەتەوە بۆ قوتابخانە؟

لە شوێنی خۆم وەستابووم بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێم
























Flashback ➡️







جونگکووک:
ئۆو چ سەگێکی گوێڕایەڵیت پێش خاوەنەکەت لێرەیت! هممم بۆ ئەوەی گوێڕایەڵ بوویت منیش چاکەت ئەدەمەوە بەڵام پێم بڵێ چیت ئەوێ با بۆتی بکەم

چ کەسێکی قێزەونە!

میسۆن:
سەیربکە کوڕی بەڕێز جیۆن، من هیچ دڵخۆش نیم بە شێوازی قسەکردنت!

ئەزانم چۆن وەڵامم ئەداتەوە

جونگکووک:
ئای خوایە وام لێ مەکە پێ بکەنم تۆ کەسێکی زۆر پێکەنیناویت، ئەی ئەگەر نەوەستم؟ چی ئەکەیت؟

سەرەتا بە گاڵتەجاریەوە قسەی دەکرد دواتر ڕوخسارە پیسەکەی نیشان دایەوە
لەوەچێ من کەسێکی شێت بم بەڵام ئەمەوێت ئەو ڕوخسارە پیسەی ببینم
بەلامەوە جوانە!

میسۆن:
هیچ شتێک ناکەم، تەنها بێزارم لە هەموو شتێکت,، پێم بڵێ چیت لە من ئەوێ، هەرشتێک بێت ئەیکەم! تەنها وازم لێ بێنە

ویستی قسە بکات بەڵام پێم بڕی، سەرم داخست و بەردەوام بووم لە قسە کردن

ئەزانم چی ئەڵێیت! وشە بە وشە ئەزانم! تەنها نازانم چیت لە من ئەوێ! ڕاستە سەرەتا من دەستم پێ کرد بەڵام خۆت ئەزانی من زوو کشامەوە، لێرەدا کە داوات لێ دەکەم وازم لێ بهێنیت لەبەر ئەوە نییە لێت ئەترسم یا شتێکی گەمژانە تەنها بێزار بووم، بێزار بووم لەوەی هەموو ڕۆژێک شەڕت لەگەڵ بکەم و ڕوخسارت ببینم، بێزار بووم لەوەی ڕوخسارت تێک بدەم، تێناگەم بۆچی تۆ بەرگری لە خۆت ناکەیت؟ تەنها بە قسەکانت زیاتر شێتم ئەکەیت! تێناگەم ئامانجت چییە بەڵام تکایە با ئەمە بوەستێنن

بۆچی من ئەوندە گەمژەم؟
بەو مەبەستە نەهاتم کە بکشێمەوە
بەڵام لە هەمان کاتدا ئەگەر ئەو ئەم داوایەم قبوڵ نەکات من ناکشێمەوە بەڵکو خراپتر ئەبم
تەنها ئەم جانسەی پێ ئەدەم
ئەگەر قبوڵی کرد ئەوەی وتی بۆی ئەکەم و ئەو بە ڕێی خۆی منیش بەڕێی خۆم
بەڵام ئەگەریش قبوڵی نەکرد
پێویستە هەردووکمان بەرگەی ئەو شتانە بگرین کە دوای ئەمشەو ڕوودەدات

بۆ چەن ساتێک بێدەنگ بوو
نامەوێ سەرم بەرز بکەمەوە
لەهەمان کاتدا هەست بە لاوازی ئەکەم
هەست ئەکەم بەڕاستی ئێستا وەکو سەگی ئەو وام
میسۆن هێز بدەرە بەر خۆت
ئەمە یەکەم جار و کۆتا جارە

کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK] Where stories live. Discover now