Star 🌟 girl
________
سەرەتای مانگی شەش و کەش و هەوای دەرەوە کەمێک گەرمە، کۆتایی ساڵی خوێندن هەفتەیەکی
بەسەردا چووەمیسۆن و هیۆسۆک بێ وەستانن لە گەڕان و هەوڵدانەکەیان و چەند شتێکی گرنگیان بۆ دەرکەوتووە
خێزانی کانگ "دایک و باوکی هێۆسۆک" و خێزانی لی هەمان کاریان هەیە و لەهەمان کۆمپانیا کار دەکەن
هۆکاری ئەوەی شتی زیاتریان بۆ دەرنەکەوتووە ئەوەیە ئەو کۆمپانیایەی ئەم دوو خێزانە کاری لێ دەکەن بێ ناوە و کەس نازانێت کاری سەرەکی ئەم کۆمپانیایە چییە جگە لە کارمەندەکانی ناو کۆمپانیاکە
بێگومان ئەم کۆمپانیایە لە شوێنێکی ئاسایی ناچێت هەر کارمەندێک قسەیەک بتروکێنێت بێ یەک و دوو خۆی و خێزانی دەکوژرێن
تاکە کەس کە بێ ترسە و هەموو بابەتەکە دەزانێت....
کیم تایهیۆنگ'ە
پیاوێکە لە ساڵی 30ەکانیایەتی و خاوەنی ڕێستۆرانتێکە لە ناوەڕاستی شاری سیۆلدا
بە کەسێکی شێت و دەمهەراش ناسراوە
هیچ کەسێک حەزی بە جارەی نییە بەهۆی شێتیەکەیەوە
تەنانەت ڕێستورانتەکەی هیچ ناوبانگ و سوودێکی نییەئەوەی هیۆسۆک توانی وا لەم سەرشێتە بکات بیدرکێنێت ئەوە بوو کە کیم تایهیۆنگ یەکێک بوو لە پلە باڵاکانی کارمەندی کۆمپانیا بێناوەکە
بەهۆی ئەوەی هەرگیز لە کارەکەیدا هەڵەی نەدەکرد و هەمیشە سەرکەوتوو بوو لە کارەکەی سەرۆکی کۆمپانیاکە ترس گیانی داپۆشیبوو ئەگەر کەسێک ئەوندە لە کارەکەی باش ببێت جێگای ئەو دەگرێتەوە هەر بۆیە تاوانی خیانەتی خستە پاڵ ناوی تایهیۆنگ و لەکارەکەی دەریکرد
سزای خیانەت لە کۆمپانیا بێناوەکە کوشتن بوو بەڵام هیچ یەک لە کارمەندەکان ئەوەیان بۆ دەرنەکەوت کە بۆچی تایهیۆنگ بە سەلامەتی بۆی دەرچوو
_____
هیۆسۆک:
کێ وتی ئێمە حەزمان بە گوێگرتن لە ڕابوردووی تۆ هەیە بەڕێزم؟هیۆسۆک بە هەموو هێزی بۆگزێکی کێشا بە مێزەکەی بەردەمی خۆیدا و بە توڕەییەوە سەیری نێوچاوانی تایهیۆنگی دەکرد کە وای لە هێۆسۆک و میسۆن کردووە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ وەستان لە ڕێستۆرانتەکە کار بکەن جگە لەوەی هیچ کەسێک سەردانی ڕێستورانتەکەی نەدەکرد
میسۆن دەستی خستە سەر شانی هیۆسۆک بۆ ئەوەی ئارام بێتەوە نەوەکا تایهیۆنگ پەشیمان ببێتەوە و هەموو شتێک هەڵبوەشێنێتەوە
![](https://img.wattpad.com/cover/311608619-288-k257717.jpg)
YOU ARE READING
کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK]
Random🔺کوڕیــــ' بـــــەڕێــــــز جــــــیــــــۆنـــــ' لی میسۆن دوژمنی جیۆن جونگکووک دەستبەرداری خۆی دەبێت و دەکەوێتە سەر چۆک بۆ ئەوە دەست بکات بە ژیانێکی نوێ لەناکاو هەموو شتێک پێچەوانەی پلانەکانی دەبێتەوە، دەیویست ببێت بە کەسێکی ئاسایی و هاوڕێی ئاسا...