______________سڵاو دووبارە!
کۆتا پەڕە هەفتەی رابردوو نووسیبووم
نا هاوڕێکەم وا بیر مەکەوە کە لێت بێزار بووم!
تەنها بەشداریم لە خولێک کردووە
قوتابخانەکەمان ئەو خولە پێشکەش ئەکات
من لە دوای قوتابخانە دەبێت بڕۆم بۆ ئەو خولە
با کەمێک بۆت شیکار بکەم
هەرچەندە بیرکارییەکەم زۆر باش نییە :')
من کاتژمێر 7 بۆ 5 لە قوتابخانە دەبم
دواتر دەگەڕێمەوە و کاتژمێر 6 ی ئێوارە دەڕۆم بۆ خولەکە
تا کاژمێر 10 ی شەو من لە خولەکە دەمێنمەوە
ئەو خولە بۆ بابەتەکانی قوتابخانەیە
چونکە تاقیکردنەوەکان نزێک بوونەتەوە
بەم دواییانە کاتەکان زۆر زوو تێدەپەڕن وایە'هـ؟!
هۆسیۆک ئەمڕۆ پێی ڕاگەیاندم کە گەشتێکی هەیە لە هاویندا
چونکە وەرزی بەهار نزیکە
بەهەر حاڵ
پێم وانییە بێ هۆسیۆک بتوانم ڕۆژەکەم تێبپەڕێنم
هەر لە ئێستاوە بیری ئەکەم :')!!
بەڵام هەوڵ ئەدەم بچمە خولێک لە هاویندا
جارێ بڕیارم نەداوە کە بۆ چ بابەتێک بچمە خول
بەڵام ڕای دایکم و باوکم وەردەگرم
دەزانم هەموو جارێک زۆر قسە ئەکەم!!
بەڵام با بۆ ئەم جارە بەس بێت
گللەی مەکە گەر درەنگ بگەڕێمەوە
بەڕاستی زۆر سەرقاڵم بەهۆی نزیک بوونەوەی تاقیکردنەوەکان
دەی خوات لەگەڵ هاوڕێ...........کیوتەکەم!!سێیەم پەڕە لە ڕۆژی پێنجشەممە
1/2/2017 at 11:56 pm...............
YOU ARE READING
کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK]
Random🔺کوڕیــــ' بـــــەڕێــــــز جــــــیــــــۆنـــــ' لی میسۆن دوژمنی جیۆن جونگکووک دەستبەرداری خۆی دەبێت و دەکەوێتە سەر چۆک بۆ ئەوە دەست بکات بە ژیانێکی نوێ لەناکاو هەموو شتێک پێچەوانەی پلانەکانی دەبێتەوە، دەیویست ببێت بە کەسێکی ئاسایی و هاوڕێی ئاسا...