°¬ساڕێژکردنی برین¬°

68 15 9
                                    

Star 🌟 girl

__________

Mison's pov

لەشم کەوتە لەرزین لەگەڵ ڕوخساری جونگکووکم بینی لەو حاڵەدا
چاواکانم تا کۆتا ئاست کراونەتەوە
هەنگاوێک کشامە دواوە و چاوەکانم لاشە بێ هێزەکەی جونگکووکی جێ نەدەهێشت

میسۆن:
جـ-جونگکوک؟

دەنگم دەلەرزی و هەموو گیانم ئارەقەی دەکرد
تێناگەم ئایا دەلەرزم لەبەر بینینی کەسێکی بریندار یاخود دەلەرزم لەبەر ئەوەی جونگکووک کەسە بریندارەکەیە

جونگکووک بە قورسی هەناسەی دەدا، بە توندی دەستی لەسەر برینەکە جێگیر کردبوو
بە دوو چاوە ڕەشەکانییەوە لە منی دەڕوانی

خێرا نزیک بوومەوە لێی و بۆی دانەویمەوە
بە چەقۆکەی دەستم کەمێک لە لاخواروی کراسەکەم بڕی و لە کەمەری جونگکووکم پێچا بۆ ئەوەی بۆ کەمێکیش بێت خوێنبەربوونەکە بوەستێت

میسۆن:
لێرە چاوەڕێ بە بۆ هیچ شوێنێک نەڕۆیت! ئێستا دەگەڕێمەوە!

End pov

میسۆن هەستایەوە سەرپێی و بە خێرایی بەرەو ناوەوەی ڕێستورانتەکە ڕایکرد
هەر گەیشتە ئەوێ چاکەتەکەی لە ژووری ستاف هەڵگرت و بەرەو ئۆفیسەکەی تایهیۆنگ بەڕێکەوت

بێ لێدانی دەرگا خۆی کرد بە ژووردا و دەنگی هەناسە تەنگیەکەی ژوورە بێدەنگەکەی تایهیۆنگی
پڕکرد

تایهیۆنگ برۆیەکی بەرز کردەوە و سەیری میسۆنی دەکرد!

میسۆن:
من دەگەڕێمەوە کارێکی بەپەلەم بۆ دروست بووە! لەسەر ئیزنت

بێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامی تایهیۆنگ بێت دەرگای ئۆفیسەکەی داخست و لەوێ ڕۆییشت

تایهیۆنگ:
تچ... مناڵی گەمژە!

تایهیۆنگ لە ژێر لێوی خۆیەوە وتی

______

میسۆن دەرگای پێشەوەی کردەوە و یارمەتی جونگکووکیدا لە دەرگاکەوە بێتە ژوورەوە

بە قاچی دەرگاکەی پاڵنا و دایخست
بە هێواشی جونگکووکی بەرەو ژوورەکەی خۆی برد
یارمەتیدا لەسەر جێگەکەی پاڵبکەوێت و بەخێرایی بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوت بۆ ئەوەی هەندێک پێداویستی بهێنێت و برینەکەی کەمەری جونگکووک ساڕێژ بکات

____

میسۆن:
بە چی وات لێ هات؟

کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK] Nơi câu chuyện tồn tại. Hãy khám phá bây giờ