Star 🌟 girl
____________
Mison's pov
بیردەکەمەوە ئەگەر خۆشەویستی جونگکووک بومایە هەر بەو شێوەیە ڕفتاری دەکرد؟
کوڕی جیۆن گومان لە من مەکە بۆ شێوازی بیرکردنەوەکانم!
من کەسێکم حەز بە گرنگیپێدان دەکەم
تۆش تاکە کەسی دوای هاوڕێ و خێزانەکەم گرنگیم پێ بدات!
تاکە کەس؟
هاهـ جیۆن لەڕاستیدا کەسێک هەبوو چەند ساڵێک لەمەوبەر ناسیم
ڕاستە ئەوکاتە منداڵ بووم
بەڵام بەهۆی گرنگیپێدانەکەی کەوتمە داوی خۆشەویستیەوە
جگە لەوە ئەو زۆر لە من گەورەتر بوو
ئەو 20 ساڵ بوو منیش 14 ساڵ
جیاوازیەکی زۆرە وایە؟بە شێوەیەکی زۆر قورس گرنگی پێ دەدام کە واملێهاتبوو ئەگەر بۆ ڕۆژێک گرنگی پێنەدامایە ئەگەری ئەوەی هەبوو گیان لەدەست بدەم
هەموو ڕۆژێک دەڕۆشتم بۆ لای لەبەر ئەوەی ئەو داوای لێدەکردم
ئەوەی دەمویست بۆی دەکردم
پێم وابوو خۆشی دەوێم!!!!
بەڵام.......جیۆن؟
ئایا گوێ دەگریت؟
ئۆو!
نەخێر!
تۆ نابێت گرنگی بە من بدەیت!
مەحاڵە!
نابێت ئەو شتانە ڕوبدەنەوە جارێکی تر!
مەحاڵە!!
ماحاڵە!!
تکایە!
بووەستە!Jeon jungkook's pov
میسۆن لەناو ئۆتۆمبێلەکە خەوی لێکەوت لەسەر قاچم!
زۆر بە قورسی هەناسەی دەدا!
ئارەقەی کردبووەوە!
بۆچی؟
ئێستا وەرزی زستانە بۆچی ئارەقە دەکاتەوە؟
ئایا کێشەیەکی هەیە؟
من هیچ لەم جۆرە ڕوداوانە تێناگەم!
هەرگیز ڕووداوێکی وام بەسەر نەهاتووە
کەسێک بە قورسی هەناسە بدات و ئارەقە بکاتەوە!
ئایا ئەمە شتێکی خراپە؟لە جۆنگم پرسی کە ئایا کێشەی چییە؟
تەنها بە سەیرکردنێک وتی کە بەهۆی ئەوەی زۆر بە خراپی ترساوە وای لێهاتووە
پێم وابێت نەدەبوو بەم شێوەیە لەدەرگا بدەم!
لەوە دەچێ زۆر بەخراپی ترسا بێت!لە ناکاو دەستی کرد بە قسە کردن!
لەوانەیە خەو ببینێت!
ناوی منی هێنا!بەڵام..!
بۆچی پێم دەڵێ جیۆن؟؟
ئایا کێشەیەکی هەیە لەگەڵ ناوەکەی مندا؟
بەهەرحاڵ نەمدەتوانی بە ڕوونی لەو شتانە تێبگەم کە دەیووتبەلامەوە گرنگ نییە!
Mison's pov
چاوەکانم کردەوە!
بەڵام هیچ شتێک نابینم
دڵنیام کە چاوم کراوەیە
بەڵام بۆچی هیچ شتێک نابینم؟
![](https://img.wattpad.com/cover/311608619-288-k257717.jpg)
JE LEEST
کـوڕی بـەڕێـز جـیـۆن[JJK]
Overig🔺کوڕیــــ' بـــــەڕێــــــز جــــــیــــــۆنـــــ' لی میسۆن دوژمنی جیۆن جونگکووک دەستبەرداری خۆی دەبێت و دەکەوێتە سەر چۆک بۆ ئەوە دەست بکات بە ژیانێکی نوێ لەناکاو هەموو شتێک پێچەوانەی پلانەکانی دەبێتەوە، دەیویست ببێت بە کەسێکی ئاسایی و هاوڕێی ئاسا...