هاوڕێیەکەی بەخێرایی مانتۆڕ سکیلەکەی لێدەخۆڕی و خۆشی بەتوندی کەمەری گرتبوو لەدەستی هێرشەکان هەڵدەهاتن...کڵاوی پارێزەری لەسەر بوو بەڵام گەرمی ڕۆژەکە بە تەواوی تەنگەنەفەسی کردبوو لەو گەرمایەدا
'بەرگە بگرە...بەرگە بگرە..خەریکە کۆتایی دێت'
بەخۆی دەگوت،بە تەنیشت بینایەکی تەواو نەکراودا ڕۆیشت زۆر بەخێراییبەڵام
زۆر لەناکاو سەری بە شیشەیەک کەوت کە لە بەشیكی بینایەکە هاتبوویە دەرەوە ئەمەش وای کرد خراپ بەکەوێتە سەرزەوی و بێ هۆش بکەوێت
___________
چاوەکانی کردەوە بە ئازارێکی زۆرەوە لە سەری سەیری دەور و بەری کرد بەڵام ئێرە کوێیە ئەسڵەن ئەو ئەم خانووە ناناسێت چی دەکات لێرە!؟
هەستایەوە ئازارێکی زۆر بەقاچیدا ڕۆیشت وەک ئەوەی چەند ڕۆژێک نەڕۆشتبن
دەرگاکەی کردەوە بەرەو دەرەوە ڕۆیشت لە خوارەوە دەنگە دەنگێکی گوێ لێ بوو بە پلیکانەکاندا ڕۆیشتە خوارەوە
هەرکە ئەوانەی خوارەوە ئەویان بینی هەمووان لە شوێنی خۆیان شۆک و سەرسوڕماو بوون
"نـ.ـونا زۆر داوای لێبوردن دەکەم نەمزانی بەڕاستی داوای لێبوردن دەکەم"
بەخێرایی هەستایەوە و دەستی گرت و بەکۆڵ دەگریا داوای لێبوردنی دەکرد...ڕەفتارێکی شۆک هێنەر
دەستی لەو دورخستەوە"چی دەکەی تـ.ـۆ کێی؟؟..ئێوە کێن؟من چی دەکەم لێرە؟؟"
بەترسەوە گوتی و چەند هەنگاوێک گەڕایەوە دواوە"نونا"
بە هەناسەیەکی ساردەوە گوتی"تۆ تۆ کێی من بەو ناوە بانگ دەکەی؟؟ئێوە كێن؟؟من بگەڕێننەوە ماڵەوە تکایە"
فرمێسک لە چاوەکانی هاتنە خوارەوە"یۆن چی ڕوودەدات؟؟"
بیۆل نزیک بویەوە"یۆن کێیە؟؟من نازانم یۆن کێیە؟"
سەیری دەورو بەری کرد کاتێک ناوێک هێنرا ئەوانەی لەوێ بوون بەبێ هێوایی و شۆکەوە لەیەکیان ڕوانی"یۆن هێمن ببەوە تکایە"
هۆسیۆک گوتی کاتێک ویستی نزیک ببێتەوە"نـــزیـــکــ مــەبــەوە!!نزیک مەبەوە"
قیژاندی"باشە باشە تەواو سەیرکە من هیچ شتێکم لەلا نیە ببینە وەرە با بڕۆین ئێستا تۆ حاڵت تەواو نیە"
بیۆل نزیک بویەوە دەیویست هێمنی بکاتەوە لەکۆتاییدا ئەو دکتۆر بوە"من دەمەوێم بگەڕێمەوە ماڵەوە تکایە من لێرە دەترسم"
دەیویست بابەتەک ڕوون بکاتەوە بۆ بیۆل
YOU ARE READING
❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووە
Adventureئەفسەرێکی پۆلیسی بۆکاری سیخووری تێکەڵی باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر دەبێ لەکاتی ئەرکی سیخووری لەنێو باندەکە تووشی لەبیر چونەوە دەبێت بەهۆی ڕووداوێک بەتەواوی رابردووی و پیشە و خێزان و هاورێکانی هەموو لێ تێکەڵ دەبێ و ژیانی لە ژینگەی یاسای دەگۆرێ بۆ...