__7__

47 17 7
                                    

دوو دڵۆپ باران ئەبارێت
بۆلای جلەکانی سەر تەناف ڕائەکەیت
ئەی بۆ بۆ فرمێسکەکانی من وانیت؟

__عەباسی کەمەندی__
+
+
+
+

«یۆنجی کچێ یۆنجی هەستە لەخەو دەکەوی!»
یۆنگی لەخوارەوەی دارەکە هەوڵی هەستاندنی یۆنجی دەدا

«هم؟»
یۆنجی سەری بەرزکردەوە بەڵام ئەوە باش نەبوو چونکە کەوتەئەرزەکە قاچی بەخراپی ئازاری پێگەیشت و تازەش لەخەو هەستابوو هێندەی تر ئازاری هەبوو کەچی یۆنگی لەولاوە پێی پێدەکەنی

«ئای کورە بەسە پێمەکە وابزانم سەقەت بووم»

«نا نا سەقەت نەبووی هەستە بابڕۆین»

«بۆ کوێ؟»

«نازانم بەس با ليرە نەبین هەرکوەک بی دەمانبیننەوە»

«باش»
هەستایەوە بەئازەرەوە

~~~

«بابڕۆین بەدوایاندا بگەڕێین»
جۆنگکووک بەبێ سەبری گوتی

«بچین کوێ بگەڕێین جۆنگکووک خۆ نازانینن ئەوان لە کوێن»
جیمین بێ هیوا ببوو

«دەبوو لەجێی یۆنجی خۆتان بچووبنایە بۆ ڕزگارکردنی یۆنگی خۆ دەتانزانی ئەو حاڵی تەواو نیە»
جۆنگکووک دوبارە سەرزەنشتی جۆنگ سوک دەکات کە لە ئەو زیاتر خەمیەتی

«من چۆن بزانم ئێمە دەورو بەری خانووەکە هەمووی گەڕاین بەڵام نەمان دۆزینەوە وەک ئەوەی هەڵاتبن»
بەبێ چارەیی گوتی

«نەفرەت کێ دەزانێ ئێستا چیان لێ هاتووە»
جۆنگکووک

~~~

«ئای خوایە ئەوە گوندە!!»
یۆنجی گوتی کە گوندێکیان بینی لەدوورەوە

«بەڵێ وابزانم»
یۆنگی گوتی

«ئای لەکۆتاییدا»

«چی لەکۆتاییدا خۆ خزمەتمان ناکەن و سیسەمی نەرممان پێ بدەن لەوانەیە ئەسڵەن دەرمان بکەن ليرە»
یۆنگی بێزاری دەربڕی بەهۆی بیرکردنەوە گەمژانەکەی یۆنجی

«بەهەرحاڵ دەتوانینن پەیوەندی بە کوڕەکانەوە بکەین»
مەبەستەکەی گۆڕی

«ئم وایە»

زیاتر ڕۆیشتن و گەیشتنە گوندەکە خەڵکەکە بە کاری خۆیانەوە سەرقاڵ بوون و حەقی کەسیان نەبوو بەڵام سەرنجێکی زۆریش لەسەر دووکەس بوو کە کوڕەکە بە شەلەش دەڕۆیی و هەردووکیشیان جلەکانیان پیس بوون بەهەرحاڵ
تا لەدوورەوە بینیان دووکەس بۆلایان ڕادەکەن کە قاتی ڕەشیان پۆشیوە لەگەڵ عەینەکی ڕەش بەبێ دووجار بیرکردنەوە پیاوەکانی
پاڕک هیم چان

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now