__11__

51 16 0
                                    














دوای مانگێک....

مانگێک ڕۆیی بەسەر هەموو ئەوانەی ڕوویدا هەمووشتێکم لەبیر کرد تەنانەت ئەو موبایلەی لە ژوورەکەشم دۆزیمەوە شکاندم و فڕێمدا ئەوانەی کە نازانم کێن پێشتر هاوکارم بوون بەڵام پشتیان تێ کردم کەواتە باشترە منیش لە بیریان بکەم دەستم باشترە ئێستا بەباشی دەتوانم بیجوڵێنم وە ئەندامەکانیش پێم دەڵێن کە ئێستا وەک یۆنجی جارانم لێهاتوەتەوە بەهەرحاڵ

جۆنگ سوک بەوشێوەش خراپ نەبوو کە بیرم لێی دەکردەوە
تەنها زۆر قسە ڕەقە و بەس

«سەبارەت بەوەش ئێمە ناتوانین هەر بەزویی ئەوە بخینە بازاڕەوە»
جۆنگ گوتی کاتێک خەریکی کۆبوونەوە بوون لەگەڵ ئەندامەکان

«کەواتە چی بکەین»
نامجون بەبێ چارەیی پرسی

«ئێمە بەرهەمەکەمان زۆر باشە تەنها ئەوەیە ماددەی تەواومان نیە بۆ دروستکردنی زۆر ئەگەرنا کەمێکمان هەیە»
جۆنگ ڕوونی کردەوە بۆیان

«دەزانی کاتێک دەرهێنەرێک فیلمێک دەردەهێنێت چیدەکات؟»
یۆنجی پرسی لەناکاوێک

«یەکەم ئەڵقەی پەخش دەکات ئەگەرچی هێشتاش فیلمەکەیان تەواو نەکردوە»
تای گوتی

«ڕێک...دەرهێنەر دڵنیانیە لەوەی ئەکتەرەکان زیندوودەمێننەوە یان ئەسڵەن خۆی بەڵام سورە لەسەر ئەوەی باشترین بەرهەم هی ئەو بێت تەنانەت ئەگەر پێویستی بە پارەش بێت کاتێک بڵاوی دەکاتەوە
بینەری دەبێت و پارەی دەبێت چونکە سپۆنسەری بۆ زیاد دەبێت»
یۆنجی قسەکانی کرد بە هیوای ئەوەی ئەوان تێبگەن

«مەبەستی تەواوت؟»
جۆنگکووک پرسی

«مەبەستم ئەوەیە ئێمە ئەگەر پارەیەکی تەواومان نیە تا ماددەکانی بکڕین کاتێک بازرگانە گەورەکان دەزانن ئەوا پشتگیریمان دەکەن»

«جوانە کەواتە هەرئەمشەو چاوپێکەوتنێکت بۆ دادەنێم لەگەڵ قەلەڕەش»
جۆنگ گوتی هەستایەوە

«لەبەرچی مننننن»

«چونکە خۆت بیرۆکەکەت دانا»
شانی هەڵتەکاند و ڕۆیی

.
.
.
.
.
.
.
گڵۆپر ڕەنگاوڕەنگەکە ئەو ناوەی ڕووناک کردبویەوە
دەنگە گەورەی میوزیکەکەش ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لەوشوێنە
خەڵکی هەمووی سەمایان دەکرد و بەقسەی خۆیان خۆشیان دەبینی

بەڵام

لەڕاستیدا ئەمە جگەلە کاری پیس زیاتر هیچیتر نەبوو

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now