یارمتیدەربن تا بتوانم بەردەوام بم🤓
+
+
+
+
+
+
+
+چاوەکانی کردەوە چەند جارێک چاوی تروکاند تا بینایی ڕۆن بوویەوە
بەڵام ئەو لە خانوویەکی دارین بوو کە چەند تابلۆیەک لەلای چەپی دایوارەکە هەڵواسرابوو دەرگاکە دارین بوو لە نزیک دەرگاکە کەمێک دوورتر مێزک و کورسیەک هەبوو پەنجەرەیەکی قەبارە مامناوەندی هەبوو کە دەرەوەی نیشاندەدا ئەوێش دارستانەکە بوو
هەستایەوە و دەرگاکەی کردەوە ئەوێ وەک و هۆڵێ ماڵەکەبوو کە لەناوەڕاستی ميزو کورسیەک هەبوو پیاوێک لەسەری دانیشتبوو
بەدیوارەکەوەش چەکی ڕاوکردن هەڵواسرابوو وە لەسەرەوی دەرگایەک کە زیاتر وا دیار بوو دەرگای چێشتخانە بێت سەری ئاسکێکی کێوی هەڵواسرابوو کە ڕەق کرابوویەوە وە ترسناکیش دیار بوو وە لە بەشی سەرەوەی هۆڵەکە قەنەفەیەکی لێ بووە و یۆنگی پاڵکەوتببوو بە بێ هۆشی«یۆنگی یۆنگی»
یۆنجی هەر خێرا بەرەو ڕووی چوو کاتێ زانی ئەوە یۆنگیەپیاوەکە ئاگادار بوویەوە و سەیری کرد شێوەی ترسناک بوو بەتایبەتی کاتێک زەردەخەنەی کرد و ددانە ڕەشەکانی بەدیار کەوتن
«ئۆهـ کچەکەم بەخەبەرهاتی»
زەردەخەنەی کرد«ببورە بەڕێزم تۆ کێی؟ئێمە چی دەکەین لێرە؟ دڵنیام کۆتا جار ئێمە لەناو خانوویەک هاتینە دەرەوە کە ئاگری تێدا کەوتبوویەوە»
یۆنجی خێرا قسەی دەکرد«خانوو؟!ئاگر!؟ من ئێوەم لە دارستان دۆزیەوە خەریک بوو بەرازە کێویەکانی دارستان هێرشتان بکەنەسەر من ئێوەم ڕزگار کرد و هێنامن بۆ ئێرە!»
«بەڵام...»
«بەهەرحاڵ من خواردم بۆ ئامادە کردوون وەرە دانیشە بەڵام نازانم ئەو کوڕەی لەگەڵتە ناوی چیە؟ناوی چی بوو؟»
«یۆنگی»
«بەڵێ یۆنگی..ئەی تۆ ناوت چیە؟»
«من یۆنجی»
«زۆرباشە کچەکەم ئێستاش وەرە دانیشە نانەکەت بخۆ وەهەوەها منیش ناوم ویلیام'ـە کۆریم بەڵام ناوەکەم بیانیە»
«ئا بەڵێ»
یۆنجی دانیشت لەسەر کورسیەک و ئەو خواردنەی خوارد کە بەڕێز ویلیام ئامادەی کردبوو ڕاستیەکەی شتێکی وا نەبوو تەنها شۆربایەکی برنجی ئاسایی بوو،..،یۆنجی سەرنجی دیواری لای ئەو دەرگایەی دا کە لێوەی هاتە دەرەوە هەمووی سەری ئاژەڵانی دارستان بوو کە لەوێ هەڵواسرابوو زۆریش قێزەون دیار بوون
![](https://img.wattpad.com/cover/343855490-288-k44380.jpg)
VOCÊ ESTÁ LENDO
❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووە
Aventuraئەفسەرێکی پۆلیسی بۆکاری سیخووری تێکەڵی باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر دەبێ لەکاتی ئەرکی سیخووری لەنێو باندەکە تووشی لەبیر چونەوە دەبێت بەهۆی ڕووداوێک بەتەواوی رابردووی و پیشە و خێزان و هاورێکانی هەموو لێ تێکەڵ دەبێ و ژیانی لە ژینگەی یاسای دەگۆرێ بۆ...