__8__

47 16 6
                                    


چی ئەگەر ئەو ئاسمانە جوانەی سەیری دەکەین تەنها شاشەیەکی گەورە بێت و هێشتاش ئاسمانی جوانمان نەبینیبێت🫧
+
+
+
+
+
+
+

«هاوڕێیان من شتێکم بیرکەوتەوە ئەوڕۆژە»
یۆنجی بە دوودڵیەوە قسەی کرد

«بەڕاستی چیت بیرکەوتەوە؟؟»
تای ڕاستەوخۆ پرسی

«کاتی خۆشوشتن؟»
جین بەگەمژەیی گوتی

«یان کاتێک خەڵکیت دەکوشت؟»
نامجون بە دڵنیاییەوە گوتی دەم چاوی دەیگوت من مێشکیم خوێدوەتەوە

«ڕێگەبدەن قوڕبەسەرەی قسەبکات»
بیۆل بەبێزاری گوتی

«من نازانم بەتەواوی ئەو شوێنەی لێی بووم کوێ بوو بەڵام جلێکی پۆلیسی شینم لەبەردا بوو وە کەسێک قسەی دەکرد لە بەرامبەرم بەڵام من گوێم لێ نەدەبوو»
یۆنجی بە نادڵنایی قسەی دەکرد چونکە بەڕاستی نەیتوانێ هەموو شتێک ببینێت یان گوێی لە قسەکانی ئەو کەسەبێت کە قسەی دەکرد بەڵام دەیویست بە ئەندامەکان بڵێت

«ئۆوو یۆنجی هەفتەیەک بەر لەوەی تۆ ئەوڕووداوەت بۆ ڕووبدات من تو ۆ تای چوینە جل کڕین لەوێ لە دووکانی پیاوان چاکەتێکی پۆلیسیت لەبەر کرد هەر وەک و گاڵتەوگەپ لەوانەیە ئەوەت بیرکەوتبێتەوە»
جیمین بە هێمنی قسەی کرد و دەویست شڵەژاویەکەی یۆنجی نەهێڵێت

«بەڕاستی وام کرد؟»

«بەڵێ مێشکی خۆتی پێ سەرقاڵ مەکە»
سەری لەقاندبۆی بە زەردەخەنە گەشەکەیەوە

«بەهەرحاڵ ئێمە دەبێت بچینە لای ئەندازیار یۆنجی ئایا بیرت دەکەوێتەوە؟»
جۆنگ سوک بە دەنگێکی سەپێنەرەوە دەستی کرد بە قسەکردن بەشێوازێک لەکاتی قسەکردنیدا زۆر بڕوای بەخۆی هەبوو وە لەکۆتاییشدا سەرنجی تیژی خستە سەر یۆنجی

«ئەندازیار.....کەسێکی کورت و قەڵەوە؟»
پرسی

«بەڵی وە کەچەرە»
جین گوتی

«بەڕاستی هیچ پرچی نیە؟؟»
یۆنجی بە پێکەنینەوە دەستی لەسەر سەری دانا و جینیش بەزەردەخەنەوە سەری لەقاند یۆنجی پێکەنینەکەی زیاتر بوو بەڵام

«بەسیکە»
جۆنگ گوتی ڕاستەوخۆ یۆنجی پێکەنینی ڕاگرت و بێدەنگ بوو

«ئێمە دەچینە لای ئەو وە ڕێککەوتنم لەگەڵ هیم چان هەڵوەشاندەوە لەوانەیە لەگەڵ ئەندازیار ڕێککەونتێکی دوور و درێژ بکەین»
هەستایەوە سەرپێ
«یۆنجی وەرە»
ڕۆیشت دوای ئەوەی دەستی خستە بەڕکی پانتۆڵەکەیەوە

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now