__3__

69 17 2
                                    



"جیمین"
یۆنجی بانگی کرد

"هم"

"یۆنگی گوتی هەموومان هۆکارێکمان هەیە بۆ بونمان لێرە هۆکاری تۆ چیە؟"
پرسی و چاوەڕێی وەڵام بوو

"کچێک هەبوو زۆرم خۆشدەویست هێندەی ڕوحی خۆم کە حەز ناکەم ئازاری پێبگات خۆشمدەویست بەڵام ئەوکاتە تەنها خوێندکارێکی زانکۆ بووم و هەژار بووم ئەوکچە جێی هێشتم بەهۆی هەژاریەوە تەنانەت ئێستاش بیرمە کە چاوەکانی چەندە جوان بوون هەمیشە کە گوڵم بۆی دەکڕی چەندە دڵخۆش دەبوو*جیمین کەوتبوویە خەیاڵەوە*
هەر جارێک دەچووینە دەرەوە ئەزیەی بەدڵی من لەبەر  دەکرد پاشان لەبەرچاوەکانم بەدەوری خۆیدا دەخولایەوە قژی چەند جوان بڵاودەبوویەوە یان ئەوکاتانەی وەک منداڵێک شیرینی دەخوارد و زۆریش حەزی لە دۆنات بوو
*ڕووی کردە یۆنجی*من ئێستاش خۆشم دەوێت بەڵام بێگومان دەمەوێ دەوڵەمەند بم چونکە ئەو پێی گوتم کە هەرگیز ناتوانم ئێستاش خەریکم دەیسەلمێنم"

"چیڕۆکەکەت خەمناکە"
یۆنجی سەری لەقاند

______________

هەفتەیەک ڕۆیشت بەسەر ڕووداوەکاندا یۆنجی زۆر باشە لەگەڵ هەموو شتێک کە ڕوودەدات ئەو فێری ئەوڕفتارانە بووە کە یۆنجی پێشتر دەیکرد لەگەڵ کڕیارەکان بێ ڕەحمانە و دڕندە هەچەندە ئەو هەر وەک منداڵێک وایە لەگەڵ ئەندامەکان بەڵام هێشتاش نێوانی زۆر باش نیە لەگەڵ جۆنگ سوک هەرچەندە هێشتا زۆر باش نیە لە شۆفێری بە خێرایی

"پارەکە"
بە تووڕەیی گوتی

"باسی چ پارەیەک دەکەی خانمەکەم من پارەم نیە دایکم نەخۆشە تکایە بەزەییت هەبێت"
بەگریانەوە پاڕایەوە

"پێم گوتی پارەکە سیناریۆم ناوێت"
هاواری کرد

"خانمەکەم بەخوا هەفتەیەکی..."

"وادیارە تۆ بەقسەی خۆش تێناگەی"
چەکەکەی سوارکرد لەبەرامبەری ڕاگرت

"تکایە مەکوژە هەر ئێستا بە چەک بۆتی دەنووسم"
دەستی بەرز کردەوە

"بەکاش"
هاواری کرد و دووگوللەی بە هەردوو ڕاست و چەپی ئەو کوڕە تەقاند بۆ ئەوەی بیترسێنێت

"باشە باشە لەژێر ئەو بەردانەیە"
بەترسەوە گوتی

"هەستە بیهێنە"
بەچەکەکەی ئاماژەی بە شوێنەکە کرد

هەرکە کوڕەکە جانتاکەی هێنا سەیری پارەکانی کرد و

"ناتکوژم چونکە کڕیارێکی باشی"
بە گاڵتەوە گوتی جانتاکەی برد و ڕۆیشت وکەمێک دوورکەوتەوە سواری سەیارەکە بوو

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now