__10__

44 17 11
                                    












بەڕاکردن گەیشتمە ژوورەکەم کە نازانم چۆنیش شۆفێریم کردوە
تەنها ئەوەی لێی دڵنیام من کەسێکی باش بوومە واتا کەسێک نەبوومە کە لەنێو کاری ماددەی هۆشبەر بم بەهیچ شێوەیەک

دەرگا بچووکەکەم کردەوە ئەودڵە بچکۆلەیەم لەسەر دەهەزار لێیدەدا هەناسەم تەنگ ببوو خۆشم نازانم لەسەرچی و لەبەرچی

دوو نامەی تێدابوو کە تاریخ و واژووی منیان لەسەر بوو دانیشتم و دانەیەکم کردەوە

____

بیۆل و تای ڕۆژی سێشەمە کە دەکاتە بەرواری */*/****
دەڕۆنە بەندەری***** لەوێ ماددەکان دەگەن کە  بەشێوەی شاراوە لەنێو خواردنەکان حەشار دراون

_____

نامەکەی ترم هەڵگرت

____

کەسێک لەنێو یەکێک لە ژوورە بچووکەکانی ماڵەکە
کە درێژی ژوورەکە ٢مەتر بە ١،٥ بەبێ هۆ گیراوە و بێ تاوانە
جۆنگ سوک و یۆنگی تاوان بارن لەبارەی گیرانیەوە

____

ئەگەر ئەگەر من لەو نامەیە مەبەستم ئەو کەسەبێت کە!!!!

ناکرێ بەهیچ شێوەیەک منیش یەکێکم لە تاوانبارەکان من بکوژی ئەو کوڕەم کە بێ تاوانە

من بیرمە ئەو ڕۆژە جۆنگ سوک هاواری بەسەردا کردم
لە لێدانی دەکرێ ئەوە هەمان کوڕ بێت بەڵام
لەبەرچی من ئەوەم نوسیوە کەواتە کەسانێک لەپشتم بوونە دەبێ بۆ ئەوانم نووسیبێت بەڵام لەبەرچی تا ئێستا ئەوان دەرنەکەوتوون نزیکی دووهەفتە دەبێت ئەو ڕووداوە ڕووی داوە کەواتە دەبێ دەرکەوتبن لەوانەشە...پشتیان تێم کردبێ!

نازانم دەکرێ باوەڕ بەچی بکەم کە هیچ شتیک بۆ من ڕاستەقینە نیە لێرە هەمووان توند و خراپن لەگەڵم...دەکرێ من کەسێکی تر بم بەڵام ئەو پرسیارە لەکێ بکەم؟خۆ کەس بەوە نازانێت ليرە!
یانی دەکرێ هەروا بمێنمەوە؟ لێرە لەنێو ئەو گەردەلوولە؟










بەهێمنی دابەزیم لە سەیارەکە پاشان لەو کەلاوەیە نزیک بوومەوە کە بڕیارە بچم پارەکەیان لێ بستێنم بەشەڕ

هیچ کەسێک لەوێ نەبوو کاتێک چومە ژوورەوە کەواتە ئەوان فێڵ دەکەن هەرگیز ناتوانن لەگەڵم

«پێتان وایە دەتوانن بەبێ پارەدان لە ژێر دەستم دەرچن؟»
بە گاڵتەوە گوتم و بەدەوری خۆمدا خولامەوە

«وەرنە دەرەوە با قسە بکەین دەی»
دانیشتم لەسەر بەردێک

لەناکاوێک شتێکی تیژ بەر دەستم کەوت و کەسێک بەلامدا تێپەڕی و ڕای کرد هەر خێرا ڕۆیشتم پشتیم گرت و بەرمدایەوە

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now