__19__

41 15 6
                                    








گەڕایەوە بنکە دوای ئەوەی دکتۆر گوتی کە ئیللا پێویستی بە دکتۆری دەروونیە تەواوی ڕوخساری ماندوودیاربوو
سەر لوتی سورببویەوە کە ئاماژە بوو بۆ گریانی بەکۆڵی
حاڵی مەپرسە کە چەندە خراپە بۆ ئەوکارەی کردی بەبێ مەبەست

بیریکەوتەوە دەبێ بڕوات و قسە لەگەڵ ئەندامەکان بکات
دەبێ دووبارە خۆڕاگر بێت لەبەرامبەر قسە ڕەقەقانیان
هەرچی ڕووبدات خۆی هۆکاری هەموو شتێکە

بەهەمووی دووکاتژمێرە ڕۆیشتووە ماوەیەکەی زۆر نیە تەنها خەریکە بۆ کاتژمێر سێ دەچێت




هەمووی سەری بەرز کردەوە لەگەڵ کرانەوەی دەرگاکە
وە یۆنجی چوویە ژوورەوە

«چی ئەم جارەیان دەمانکوژی دوای ئەوەی نانێکی باشمان خوارد»
هۆسیۆک بەگاڵتەوە

«هەتا ئێستا پرسیوتانە لەبەرچی دادگاییەکم هەڵوەشاندەوە؟»

«لەوانەیە بتەوێ بەکارمان بهێنی»
نامجون گوتی

«یانیش بەشەکانی جەستەمان بفرۆشی»
جین گوتی

«لەبەر ئەوەی دەستەیەکی بازرگانی گەورە چوار ڕۆژی تر دێنە کۆریا پێویستم بە یارمتیتانە تا دەستگیریان بکەم»
بەهێمنی بابەتەکەی ڕوون کردەوە

«من هەرگیز ئامادە نیم بۆ ساتێکیش یارمتی پۆلیسی نەفرەتی بدەم»
جیمین بە ڕقەوە گوتی

«تکایە هاوڕێیان پێویستم پێتانە»

«ههه پێویست باسی چی دەکەی یۆنجی تۆ ئێمەت خستوەتە ئێرە و ژیانی ئێمەتـــــــــ..»

«بـــــەســـــە جۆنگکووک تکایە»
هاواری کرد

«تاوانی من چیە لە هەموولایەک فشارم لەسەرە
هەمووان ڕووگرژن بەرامبەرم
هێندەم زانی چاوەکانم کردەوە
گوتتان لێیدە بیکوتە بیکوژە برینداری بکە
چەکتان پێدام کاری خراپتان پێ کردم
گوتتان دایک و باوکم نیە چەند جار گوتم بیرم کەوتەوە جلی پۆلیسیم لەبەر بووە پشتگوێتان خست تا وای لێ هات بێزار دەبوون لەوەی باسی ئەو بابەتە بکەم بۆتان
ئێستاش دوو بەتەمەن هاتوون دەڵێن دایک و باوکتین کە خۆم بوومە هۆکاری مردنیان ئەمڕۆ هاتوون دەڵێن من خوشکتم ئێستا بەهۆی منەوە پێویستی بە دکتۆری دەروونیە
ئێوەش تاکە کەسن بۆمن کەچی خۆتان ڕوو گرژ کردوە ئەگەر ئێوەشم نەگرتبا ئەفسەر دەیکوشتن بەبێ ئەوەی جیهان پێتان بزانێت
سوێند دەخۆم هێشتاش پێم وایە دەبێ بچم پارەی ماددەکان وەربگرم بە شەق بەخوا هێشتاش وادەزانم ئێواران جین پەیوەندی دەکات و پێم دەڵێ بگەڕێمەوە
تەنانەت ئەم یەک شەمەیە چووم و کۆمەڵێک خواردنم کڕی تەنها لەبیرم کرد ئیدی لەگەڵ ئێوە نیم
تکایە بەسە لێم تێبگەن تکایە»
بەگریانەوە قسەکانی دەکرد ڕۆیشتە دەرەوە و دەرگاکە داخرا جۆنگکووک دانیشت و بێدەنگ بوو بەجۆرێک هەستی کرد زۆر شکێنەر بووە لەگەڵی بەڵام هێشتاش خۆی پێ حەق بوو

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now