__Final__

97 18 28
                                    













«خواردنم هێنا»
یۆنجی عەلاگە خواردنەکەی دانا لەسەر مێزی هۆڵەکە کە هەموویان لەوێ دانیشتبوو لەسەر ئەرزەکە

«ههه نەدەترسایی بڕۆین لەبەرچی دەرگاکەت قفڵ نەکرد؟»
جۆنگکووک گوتی

«دەمزانی کە واناکەن و بەتەنیا بەجێم بهێڵن»
بەئاسایی گوتی کە خەریکی دەرهێنانی خواردنەکان بوو

«چۆن بوێری دەکەی ئەوەندە متمانەمان پێ بکەی؟»
جۆنگکووک هەستایەوە نزیکی بوویەوە

«تەنها دەمزانی کە ناچن لەودارستانە ڕابکەن کە هیچ زاناریەکتان نیە لەسەری»

«چۆن بوێری دەکەی ئەوەندە بەبێ ئابوڕوویی قسە بکەیت»
هاواری کرد ویستی لێیبدات بەڵام دەستی گیرا

«لەبیرت کرد لێدان لە ئەفسەرێکی وەها گەورە حۆکمەکەی پێنج مانگ زیندانیە؟»
یۆنگی بەبێ هەستی گوتی

«تۆ لەسەر ئەو دەکەیەوە؟»
جۆنگکووک بەتووڕەیی و چاوی کراوەوە پرسی

«دەتوانی بڕۆی خاتونی ئەفسەر خۆمان کارەکان دەکەین سوپاس بۆ خواردنەکە»
یۆنگی بە ڕووی یۆنجیدا گوتی یۆنجی بەچاوی پڕ فرمێسکەوە سەری لەقاند و ڕۆیشت

«لەبەرچی لەسەر ئەو دەکەیەوە ئەو کوێرانە بەدوامانەوەیە هەرگیز نەیدەگوت کە ئەوان لێیانداوم یانیش
باهەڵیبێنم تۆش دەستت لەگەڵ ئەوتێکەڵە هاا؟»

«بوێری نەکەی ئەوەی بڵێی جیۆن جۆنگکووک»
یۆنگی هاواری کرد

«کەواتە چی؟»

«تۆ لەبیرت نیە ئێمە خۆمان هۆکاری خەم خواردنی خۆمانین باشتر بڵێم تۆ هۆکاری جیۆن جۆنگکووک
ئەگەر تۆ وات لەو نەکردبایە تووشی لەبیرچوونەوە بێت تەنانەت ئەگەر ڕووداویش بێت هێشتاش خەتاکەی تۆیت»

«بوەستە لەوە هیۆنگ»
جۆنگکووک دوبارە هاواری کرد

«ئەگەر تۆ ئەوەت نەکردبایە هەرگیز ئەوندە خەممان نەدەخوارد
ئێمە خەم لەوە دەخۆین ئەو سەری بەرزناکاتەوە لەبەرامبەرمان
سەڕەڕای ئەوەی کارەکەی کردوە
پێتوایە لەبەرچی؟ ها
لەبەرئەوەی ئەو خۆی بەهاوڕێی ئێمە دەزانێت گەمژە ئێمەش خەم لەوە دەخۆین بەڵام ئەگەر تەنها ئەو ڕۆژە بەزۆر یۆنجیت لەگەڵ خۆت نەبردایە بۆ کارەکە ئەگەر تەنها وەک مرۆڤ مانتۆرسکیلەکەت لێبخوڕیبایە ئەوا ئەوە ڕووینەدا
بەسەربەرزی سەری بەرز دەکردەوە
شانازی بەخۆیەوە دەکرد کە خەڵاتی بردەوە بەهۆی چالاکیەوە
نەوەک لەپشتی دەرگاکە بگریت
ناچار نەدەبوو هەموو شتێکمان بۆ ڕوون بکاتەوە

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now