__14__

43 17 2
                                    











«چیت بیرکەوتەوە؟»
دانیشتووەکە پرسی لەکاتێکدایۆنجی  کەم کەمە هۆشی لەدەست دەدات

«من لە زیندان بووم»

«چی تر؟؟»

«چومە لای جۆنگ سوک و ئەوان»

«چی تر؟»

«دواتر دواتـــــ..»
بێهوش کەوت مانتۆر سوارەکە کە دەکاتە هاوکارەکەی
بەخێرایی بەرەو ڕووی ڕۆیشت














چەند جوڵەیەکی کرد و چاوەکانی هەڵهێان
گوێی لە دەنگی کەسانێک دەبوو بەڵام نەیدەتوانی بزانێت کە چی دەڵێن

چەند جارێک چاوی تروکاند تا بینایی ئاسایی ببێتەوە پاشانیش
شۆک ببێت

«کچەکەم یۆنجی!!!»
ئافرەتێکی بە ڕووکار بەتەمەن دیار بوو بەرەو ڕووی ڕۆیشت و لەباوەشی کرد یۆنجی شۆک و سەرسوڕماو کە نازاێنێت ئەسڵەن ئەوە کێیە لەشوێنی خۆی مابوویەوە

«کچەکەم زۆر بیرم دەکردی ئەوە حاڵە کە تۆهەتە؟ من پێم گوتی ئازاری خۆت مەدە تۆ بەڵێنت پێ دام»
بەگریانەوە قسەکانی دەکرد

«دایکت ڕاست دەکات کچەکەم»
دەنگی پیاوێکی بەتەمن بیسترا ڕوی سوڕاند بۆ ئاڕاستەی دەنگەکە
ئەو پیاوە بەتەمەنە کتێبەکەی دەستی دانا پاشان نزیک کەوتەوە

«خۆت ئەوەندە ئازار نەدابا کچەکەم»

«ئەزیزم با بەتەنها جێی بهێڵین پێویستە پشووبدات»
دەستی هاوسەرەکەی گرت و ڕۆیشتنە دەرەوە

دانیشت لەسەر سیسەمەکە سەرلێشێواو و ئەوانە کێ بوون؟
بە منیان گوت کچەکەم!؟ کەواتە من دایک و باوکم هەیە!
ئەی وێنەی ئەو کەسانەی هەن لە ژوورەکەم؟!

دەرگاکە کرایەوە ئەو کوڕەی پیشاندا کە پێشتر بەدوای کەوتم

«سڵاو باشتری؟»

«نەخێر»

«دەزانم لەوانەیە وەزعەکە قبوڵ نەکراو بێت بۆت بەڵام
پێویستە بەرگەی بگری ئەفسەر سورە لەسەر ئەوەی کارەکەت تەواو بکەین بەبێ گرنگی دان بە وەزعی خۆت
داوای لێبوردن دەکەم بەڵام دەتوانی تەنها سێ ڕۆژ بگەڕێیتەوە لای خێزانەکەت بەبێ ئەوەی بزانن تۆ توشی لە بیرچوونەوە بوی چونکە دایکت نەخۆشی دڵی هەیە ئەگەر ئەوە بزانێت ئەوە خوانەکا لەوانەیە دڵی بوەستێت لەبەر ئەم هۆکارە خوشکە بچوکەکەت بەم باباتە دەزانێت ئێستا لە ڕێگایە»
بەهێمنی قسەکانی بۆی دەکرد

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now