__4__

60 16 6
                                    



بەدوای چاکەتێکی جیاوازدا دەگەڕام چاکەتێکی جلدیم دۆزیەوە بەڵام حەزدەکەم شتێکی جوانتر بدۆزمەوە
لەناکاو دەستم بەر شتێکی سەیر کەوت دەرم هێنا بۆکسێکی قەبارە مامناوەندی بوو لەسەر بێدەکە دانیشتم تا بیکەمەوە دەکرێ ئەوە دیاری بێت؟؟؟

بۆکسەکەم کردەوە بەڵام چەقۆیەک و موبایلێکی مۆدێل کۆنی تێدابوو ئەوەچیە دەکرێ ئەوانەم لەبەرچی هەڵگرتبێت چەقوەکەم دەستدایە بەڵام وادیارنیە بەکارهێندرابێت هێشتا مۆبایلەکەم هەڵگرت بەڵام کوژاندراوەتەوە
ویستم هەڵیبکەمەوە

"یۆنجی درەنگ دەکەوین هاا"
جیمین هاواری کرد لەو دیوی دەرگاکەوە بەخێرایی موبایلەکەم کردەوە ناو بۆکسەکە و لەشوێنی خۆیم دانایەوە و چاکەتەکم بەخێرایی هەڵگرت و ڕۆیشتم

"هاتم هاتم"
بەهۆی ئەوەی قازانجێکی باشمان کرد لەوڕۆژانەدا
جۆنگ سوک هەمووانی بانگهێشت کردەوە بۆنانی ئێوارە ئێستا پێویستە بڕۆین نزیکەی بە سێ سەیارە بەڕێکەوتین ههههه ئای خوایە یەکێ نەزانێت دەڵی بۆ پیاوکوژی هاتوون!!

"بەخۆشی"
هەموومان گوتمان و بەرداغە بچووکەکانمان پێکدادایەوە و خواردمانەوە ئیووووو تامی زۆر ناخۆشە نامەوێ بخۆمەوە
بەرداغەکەم دانایەوە

"دەتەوێ بۆتی تێبکمەوە؟"
جین پرسی

"نەخێر سوپاس"

"هەروایە لەسەرەتادا تامی ناخۆشە بەڵام دواتر داوای دەکەیتەوە بخۆوە"
جیمین گوتی

"نەخێر سوپاس هەستناکەم گەدەم داوای بکاتەوە"
بەبێزەوە گوتم ئەمەش وای کرد هەموویان پێبکەنن

..12:30...

دوای ئەوەی هەموویان زۆریان خواردەوە جگەلە من و بیۆل و جۆنگ سوک و یۆنگی گەڕاینەوە ماڵەوە ماندووبوم زۆر بەدیار مانگەوە خەیاڵم ڕۆشتبوو زۆر جوانەبەلامەوە هەمووئاسمانی ڕەشی ڕووناک کردووەتەوە وەک ئەوکاتەی زۆر بێهیوای بەڵام هێشتا تروسکەیەک هیوا لە دڵتدا بمێنێت دەزانن ئەوکەسە لەژیانی مندا کێیە؟؟؟
یۆنگی..بەڵێ یۆنگی ئەو زۆر یارمەتیدەرە هەمیشە بەشێوەیەک قەناعەت و هیوام بۆ دەهێنێتەوە لەگەڵ ئەوەی زۆر توڕە و بێ هەست دیارە بەڵام لەگەڵ منداوانیە لەکاتێکدا ئەندامەکانیتر وەک منداڵێک لێم دەڕوانن بەڵام ئەو وانیە من ئەوم وەک برایەک زۆۆر خۆشدەوێت
گوێم لەدەنگە دەگێک بوو لەخوارەوە لە باخچەکە

"دەچینە ژووری سەرۆکەکە لەوێ دەستبەسەری دەکەین"

"گەمژە ئەگەر بمان گرن"

"خەمت نەبێ ئەوان هەموویان خەوتوون"

ئەوانە بەجدیانە نەفرەت من هیچ چەکێکم لەلا نیە ئاا بەڵێ چەقۆکە ئەو چەقۆیەیەی لەناو بۆکسەکە بوو لەسەر جێگاکەم بوو کە گەڕامەوە

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەWhere stories live. Discover now