یۆنجی ڕۆیشتە ژوورەکەی ناو دۆڵابەکەی گەڕا و بۆکسەکەی دوبارە بەر چاو کەوتەوە لەلایەک داینا و زیاتر گەڕا دەستی بەر بەشێک کەوت و کەمێک بریندار بوو جلەکانی هەموو دەرهێنا
سەیری ئەو بەشەی دەستی بەر کەوت دەکرد و دەیپشکنی تا چاوی شوێنی کلیلێکی دۆزیەوە بۆ ساتێک بە شۆکەوە سەیری دەکرد هیچ کلێکی نیە تا بۆ ئێرە بێت کەواتە کلیلەکە لە کوێیە جواتر سەرنجی دا ژمارە 50 بە بچووکی نوسرابوو بە قەلەمێک سەرلێشێواو کە نازانێت ئەسڵەن ئەمە مانای چیە دانیشت لەسەر بێدەکە و بۆکسەکەی کردەوە ویستی موبایلەکە هەڵبکاتەوە بەڵام دەبوو بارگاوی بکرێتەوە ناچار داینادەستی کرد بە ڕێکخستنی جلەکانی کە کەمێک پێش ئێستا تێکیدا
دوای تەواو بوونی لەسەر بێدەکە پاڵکەوت و خەوبردیەوە
—————
خۆی بە پەتێکەوە گرتبوو لەبەرزاییدا
لە بێتەلەکەیدا دەنگێک هات«کارەکە جێ بەجێ بکەن»
«فەرماتنە گەورەم»
ــــــ
«یۆنجی وەرە بڕۆ ئەمجارەیان تۆ دەبێ بچیتە ماڕکێت»
جین هاواری کرد«باشە ئێستا دێم»
وازی لە موبایلەکەی هێنا و ڕۆیشت«سەیارەکەی خۆت ببە»
جین سویچەکە دایێ«باش»
«ئەوشتانە بکڕە کە نووسیومە»
وەرەقەی دایە دەستی«باشە»
بەبێزاری هەناسەی هەڵدەکێشا ئێستا ئەوە چی بوو لەسەر ئەو هەمووە سەرقاڵیەییۆنجی بەهۆڵەکەدا ڕۆیشت تا بگاتە دەرگای سەرەکی سەرنجی سویچەکەی دا کە چەند کلیليکی پێوەیە دانەیەکیان ئێ ماڵەوەیە دانەیەک ئی ژوورە بچووکەکانی ناو ماڵەکە بەڵام ئەوەی سێیەم ئێ چیە کە ژمارە 49'ی لەسەرە سەیرە دوێنێ شەو ژمارە پەنجا ئێستاش ئەوەیان دەکرێ ئەوە کلیلی کوێ بێت
گەڕایەوە چێشتخانە
«جین ئەو کلیلە ئێ چیە؟»
«ئەوەیان ئی مەلەوانگەیەکە تۆ زۆر دەچوویە ئەوێ ئیدی بۆخۆت یەکێک لە لۆکەرەکانت کڕی»
«بەڕاستی ئەو مەلەوانگایە کوێیە؟»
«ئەو مەلەوانگای******* بەڵام لەبەرچی؟»
پرسی بەگومانەوە«تەنها ویستم بزانم دەگەڕێمەوە»
یۆنجی هەر خێرا ڕۆیشت لەوێچویە ماڕکێت هەر دوای ئەوەی شتەکانی لە ماڵەوە دانا ڕۆیشتە ئەو مەلەوانگەیەی کە جین باسی کرد
«ئۆهـ خاتوو یۆنجی تۆ گەڕایتەوە دەتەوێ مەلە بکەی بەڵام ببورە ئێمە دەمانویست مەلەوانگەکە پاک بکەینەوە هیچ ئاوێکی تێدانیە زۆر داوای لێبوردن دەکەین»
ئەوکوڕەی لەوێ وەستابوو کە وەک کارمەندێک کار دەکات ليرە گوتی ئاخر هەموویان یۆنجی دەناسن«نەخێر ئاساییە هەندێک شت لەناو لۆکەرەکەمە دەمەوێ بیبەم»
ڕۆیشتدەرگای لۆکەرەکەی کردەوە و سەریری ناوەوەی کرد تاکە شت کە دۆزیەوە کلیلێک بوو ئەویش لەسەر نووسرابوو
50 بەقەلەمێک
بۆمبەکە دەتەقێتەوە🙄
YOU ARE READING
❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووە
Adventureئەفسەرێکی پۆلیسی بۆکاری سیخووری تێکەڵی باندێکی بازرگانی مادەی هۆشبەر دەبێ لەکاتی ئەرکی سیخووری لەنێو باندەکە تووشی لەبیر چونەوە دەبێت بەهۆی ڕووداوێک بەتەواوی رابردووی و پیشە و خێزان و هاورێکانی هەموو لێ تێکەڵ دەبێ و ژیانی لە ژینگەی یاسای دەگۆرێ بۆ...