__18__

38 16 4
                                    













ئەمڕۆ ڕۆژی دادگاییەکەیە و تەنها کاتژمێرێک ماوە
بچنە دادگا هەمووان ترساون بێگومان حوکمەکەیان
سێدارەیە یان زیندانی تاهەتایی ئەوە زۆرە
وە بێگومان کەس خۆی دەرناخات



«پێم گوتی نابێت»
هاواری کرد لە مێزەکەی دا

«بەڵام بەبێ هەریەک لە ئەندامەکان ناتوانینن دەستگیری بکەین»
بەتوندی گوتی

«مەبەستت چیە ئێمە کۆمەڵێک ئەفسەری زیرەک و لێهاتوومان هەیە»

«گوێ بگرە تکایە لە بابەتەکە تێبگە ئەوان کارەکە باشتر دەکەن
پێویستم بەئەوانە تا کەیسەکە تەواو بکەم
ئێمە دەتوانین هەوان بەکار بهێنینن تا ئەو بازرگانە دەستگیر بکەین»
تەنها بۆ قایلکیردنی ئەفسەر ئەو وشانەم بەکارهێنا  ئێستا دڵنیا بوومەوە ئەو قسەیەیەی کوڕەکان کردیان ڕاست بووە

«من ڕێگە نادەم»
لەسەر کورسیەکەدانیشت

«ئەمە کەیسی منە بەهەرشێوەیەک تەواوی بکەم بەرپرسیارەتی لەسەر خۆمە»
هاواری کرد ڕۆیشت ئارامیەکەی هەر ئەوندە بوو کە ئەفسەر بەکاری هێنا

نزیکی کاتژمێرێک ڕۆیی هیچ کەس بەلای دەرگای زیندانەکە نەهات هەمووی پرسیاری هەبوو لەبەرچی نەهاتن؟
دەیانەوێ هەر لێرە بمانکوژن بەبێ دەنگی؟
یان چی مەبەستیان چیە؟

دەرگاکە کرایەوە و جی هونی پێشاندا

«بەپێی داوای ئەفسەر یۆنجی دادگاییەکە هەڵوەشایەوە
تاماوەیەکی نادیار»
هەموویان هەناسەی ئاسوودەییان دایەوە ڕەنگە بتوانین تا هەفتەیەکی  تریش بژین

«ههه ئەو دەیەوێت خۆی بکاتە فریشتە لەپێش چاوەکانمان؟»
هۆسیۆک بەگاڵتەوە گوتی

«بێگومان هەمووشتێک هۆکاری هەیە»
یۆنجی هاتە ژوورەوە

«وایە لەوانەیە بتانەوێ هەرليرە بمان کوژن»
تای گوتی

«بڕۆ دەرەوە جی هون»
یۆنجی فەرمانی کرد

«ناکرێ خانمەکەم»

«لەبەرچی؟ بێ فەرمانی دەکەی؟»

«خانمەکەم ئەوان بەجۆرێک ترسناکن»
بەترسەوە قسەکانی دەکرد

«تۆ ئێستا دەمەقاڵێم لەگەڵ دەکەی؟ بڕۆ دەرەوە گوتم»

«خانمەکەم ئەوان ترسناکن بەڵام هەر ئەوەی تۆ بیڵێی»
ویستی بڕوا

«مەبەستت چیە لەوەی ترسناکن؟»

«خانمەکەم ئەوان نزیکەی دووڕۆژە نانیان نەخواردوە»
بەترس و شەرمەزاری گوتی

❌ئێمە دژی یاساین❌ کۆتایی هاتووەOù les histoires vivent. Découvrez maintenant