☼ كۆتا هەفتەی پشوو ☽

4.6K 443 49
                                    


ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

Sarang's P.O.V

‎ئەزانم كە بەیانیە بەلام هێشتا لە جێگاكەم مابومەوە

‎"ساااااراانگگ"
‎خوشكە بچوكەكەم لە نهۆمی خوارەوە هاواری ئەكرد

‎ئایش ئەم كچە نازانێت بە ئارامی من لەخەو هەڵبستێنێت

‎بەتوندی دەرگای ژوورەكەمی كردەوە بەبێ ئەوەی لە دەرگا بدات

‎"ئۆنی دەی هەڵسە لەخەو ئەنجامەكان گەڕاونەتەوە"
‎هەركە گوێبیستی وشەی ئەنجامەكان بووم خێرا هەڵسام و سەیرم كرد

‎"چیی؟؟ ئایش من چەند گەمژەم چۆن لەبیری دەكەم كە ئەمڕۆ ڕۆژی گەڕانەوەی ئەنجامەكانە "
‎بەخێرای لە جێگاكەم هەڵسام و بۆڵەم ئەكرد بەخێرای چوومە نهۆمی خوارەوە ،دایك باوكمم بینی كە لەسەر قەنەفەكە دانیشت بوو وە كارتی ئەنجامەكانی بەدەستەوە بوو كە سەر بە ئەكادیمیای خۆر و مانگە! ئەوان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی منیان ئەكرد كە كارتەكە بكەمەوە و ئەنجامەكان بزانم

‎كارتەكەم لە دەست گرت و كردمەوە بە هێواشی و شڵەژاوی

‎كارتی ئەنجامەكەم دەرهێنا و چاوەكانم بە توندی داخست
‎"ئێوە بیخوێنەوە من ناتوانم"
‎كارتەكەم دا بە باوكم

‎ئەوان ئەنجامەكەیان خوێندەوە و بە بێدەنگی مابونەوە

‎ئەم بێدەنگیە من ئەكوژێت

‎"پیرۆزەەەەەە"
‎هەرسێكیان بە دڵخۆشیەوە لە ئامێزیان گرتم

‎چیی؟؟

‎"پیرۆزە كچەكەم تۆ تاقیكردنەوەكەت بە باشی ئەنجام دا وە ئێستا تۆ وەرگیرایت لە ئەكادیمیای خۆر و مانگ"
‎دایكم بەدڵخۆشیەوە وتی كاتێك فرمێسكی چاوەكانی ئەسڕی

‎من بڕوا ناكەم !!!!!! من ئەنجامم دا
‎بەدڵخۆشیەوە هەڵئەپەڕیم

‎"من شانازیت پێوە ئەكەم كچە جوانەكەم"
‎باوكم بەخەندەوە وتی

‎ئەمە خەونی من بوو كە وەربگیرێم لەم ئەكادیمیایە

‎"سوپاستان ئەكەم "
‎ئەوانم لە ئامێز گرت بە دڵخۆشی

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now