☾ خوشكە بچوكەكەی سارانگ ☼

1K 255 56
                                    


ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

‎ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو سارانگ هیچ كاتی پشووی نەبووە ، ئەرك و وانەكانی زۆر زیاتر بوون
‎بە ماندویەتیەوە لە هۆڵە درێژەكەی ئەكادیمیاكە دەڕۆیشت بەرەو پۆلەكەی

‎تا لەناكاو كەسێك بانگی كرد و وەستاندی

‎"سارانگییی چاوەڕێم كە "
‎چانیۆل لە دوورەوە هاواری كرد و بەرەو لای سارانگ ڕای كرد

‎"چانی چی بووە ؟"
‎سارانگ پسیاری لێكرد كە چانیۆل لە پێشی وەستا

‎"من زۆر داوای لێبوردن دەكەم سارانگی ئەزانم كە ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو بە ساردی ڕەفتارم كردوە بەڵام كێشەیەكم هەبوو بۆیە تكایە بمبورە "
‎چانیۆل وتی و لەكۆتای وشەكانی خەندەی كرد

‎بەڵێ ڕاستە ئەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو چانیۆل بەساردی ڕەفتاری دەكرد لەگەڵ سارانگ
‎بەڵام سارانگ دەزانێت كە بێگومان هۆكارێك هەیە كە چانی وا بكات بۆیە كێشەی نیە كە ئێستا داوای لێبوردنی كرد

‎"نا چانی كێشە نیە من دڵخۆشم كە ئێستا باشتری "
‎سارانگ بەدڵخۆشیەوە وتی و دەستی لەسەر شانی چانی دانا

‎"كەواتە من ڤیتامین سیەكەی تۆم ڕاستە "
‎چانیۆل بە پێكەنینەوە وتی

‎"بەڵێ بەڕاستی من زۆر ماندوو بووم بەڵام بەهۆی تۆوە ڤیتامینم بۆ گەڕاوە "
‎سارانگ بە پێكەنینەوە وتی و هەردوو دەستی لەسەر ڕوومەتەكانی چانیۆل دانا

‎"تۆ كیوتییی"
‎بە دڵخۆشیەوە وتی لەكاتێكدا چانیۆل سوور هەڵگەڕاوە بەهۆی هەستكردن بە دەستەكانی سارانگ لەسەر ڕووخساری

‎لەهەمان كاتدا سوهۆ لەڕێگادا بوو بەرەو پۆلەكەی كاتێك سارانگ و چانیۆلی بەیەكەوە بینی .... هەوڵیدا خۆی دەرنەخات و بەبێدەنگی بە تەنیشت ئەواندا بڕوات لەكاتێكدا بە لایەكی چاوی سەیری سارانگی دەكرد كە پێدەكەنێت لەگەڵ چانیۆل

‎"تۆ بیری منت كردبوو ڕاستە ؟"
‎چانیۆل بە پێكەنینەوە وتی و دەستی لەدەوری شانی سارانگ دانا ، وە بەیەكەوە بە دڵخۆشیەوە بەرەو پۆلەكەیان ڕۆیشتن

‎كاتێك چونە ناو پۆلەكەوە سوهۆ چاوی هەر لەسەر ئەوان بوو
‎برۆیێكی بەرز كردەوە بە تێنەگەیشتنەوە
‎"دڵنیام شتێك هەیە لە نێوان ئەم دووانە !؟"
‎سوهۆ قسەی لەگەڵ خۆی دەكرد بە نزمی

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now