☼ بازاڕكردن لەگەڵ خاتوو كیم ☽

921 237 50
                                    


ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

خاتوو كانگ ئەنجامی ئەو تاقیكردنەوەی ڕاگەیاند كە قوتابیەكان كردیان لە یەكەم ڕۆژی تاقیكردنەوە وە هەموویان نمرەی بەرزیان هێنا بوو تەنیا یەك كەس نەبێت ...... كای ئەو تەنانەت ئامادە نەبوو لە ڕۆژی تاقیكردنەوەكەش بەڵام هێشتا ڕۆژێكی تری تاقیكردنەوە ماوە كە بەیانیە ، دوای بەیانی ڕۆژی ئاهەنگەكەیە

‎سارانگ نازانێت بۆچی بەڵام ئەو نیگەرانی كای بوو ، نیگەرانی بوو چونكە لەو ڕۆژەی كە سارانگ وشە ڕەقەكانی پێ وت كای نەهاتووە ... ئەمە دوو ڕۆژە كای نەهاتووە بۆ ئەكادیمیا و تەنانەت ئامادە نەبوو لە تاقیكردنەوەكان ! سارانگ پەشیمان بۆتەوە لەو وشە ڕەقانەی كە بە كای وت

‎سارانگ لە ئۆفیسەكەی بوو بەهۆی ئەوەی لەگەڵ سوهۆ چارەسەری هەندێك لە كێشەكانی شەوی ئاهەنگەكە دەكەن .... وە هەروەها كەمێكی تریش چانیۆلیش دێت بۆ ئۆفیسەكەی تا سەبارەت بە چۆنیەتی كارەكەی چانیۆل قسە بكەن بۆ شەوی ئاهەنگەكە كە پێشكەشكاریە

‎"من بەتەواوی قسەم لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی (سی ئێن بلوو ) كرد و ئەو ڕازی بوو كە ئەوان بێت بۆ ئەكادیمیاكەمان بۆ شەوی ئاهەنگەكە تا نمایش پێشكەشبكەن"
‎سوهۆ بەخەندەوە بە سارانگی ڕاگەیاند

‎"ئۆو بەڕاست ؟ من زۆر دڵخۆشم كە ئەوان دێت ، ئەوان ئەستێرەی منن"
‎سارانگ بەدڵخۆشیەوە وتی و سوهۆش زەردەخەنەی بۆ كرد

‎"ئا بەم بۆنەیەوە سوهۆ زۆر سوپاست دەكەم تۆ بەڕاستی یارمەتیت دام لەهەموو كێشەكانم"
‎سارانگ دەستی لەسەر شانی سوهۆ دانا بەدڵخۆشی

‎سوهۆ : نا شایەنی نیە من هەمیشە ئامادەم بۆ یارمەتیدانت سارانگ

‎سارانگ خەریكی خوێندنەوەی لیستی پلانەكان بوو لەكاتێكدا سوهۆ بیریدەكردەوە كە چۆن پسیار لە سارانگ بكات سەبارەت بە ڕەنگ و جۆری جلوبەرگی بۆ شەوی ئاهەنگەكە

‎سوهۆ بە نزمی بۆڵاندی : ئایشش دایكە ئەمە هەموو هەڵەی تۆیە

‎سارانگ بەتێنەگەیشتنەوە سەیری كرد : تۆ شتێكت وت ؟

‎سوهۆ سەری بەمانای نەخێر جوڵاند : ناا هیچشتێك

‎سوهۆ بەشڵەژاویەوە پسیاری لێ كرد : ئا سارانگ --- ئایا تۆ ئامادەیت بۆ شەوی ئاهەنگەكە ؟

‎سارانگ سەیری كرد و بەبێزاری دەستی لەژێر چەناگەی دانا : لەڕاستیدا نەخێر ، من هێشتا هیچ جلێكم نەكڕیوە تا بیپۆشم !! چونكە زۆر سەرقاڵ بووم بە چارەسەركردنی كێشەكان

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now