☽ ڤێلا ☼

901 218 77
                                    

‎‎
ڤۆت پێش خوێندنەوە

بەهیوای كاتێكی خۆش

☀︎☀︎☀︎☀︎☀︎

بۆ ڕۆژی دواتر ئەمە سەیر بوو كە هەموو قوتابیەكان لەیەك شوێن كۆببوونەوە....... سارانگ دەیویست بزانێت كە چی ڕوویداوە

‎لەناكاو بەیكهیون بەڕاكردن بەرەو لای سارانگ هات : ئەوە تۆ لێرەیت!!! سارانگ تۆ پێویستە ئەمە ببینیت
‎بەیكهیون وتی و دەستی سارانگی گرت تا ڕایبكێشێتە دەرەوە لە پۆل و بەرەو هۆڵی سەرەكی بیبات

‎سارانگ بە تێنەگەیشتنەوە : چی ڕوویداوە؟

‎بەیكهیون : ئێستا خۆت ئەیبینی

‎هەموو قوتابیەكان لە هۆڵی سەرەكی بوون ، كاتێك بەیكهیون و سارانگ چوون ، قوتابیەك هاواری كرد : ئەستێرەی سەرەكی لێرەیە

‎دوای ئەمە هەموو قوتابییەكان سەیری سارانگیان كرد ، سارانگ نائاسودە بوو بەهۆی ئەم هەموو چاوە لەسەری ، ئەو بیری دەكردەوە كە ئایا هیچ شتێكی هەڵەی كردوە ئاوا هەمووان سەیری دەكەن؟

‎بەیكهیون سارانگی ڕاكێشا تا گەیشتن بە تەختەی گەورە كە تایبەتە بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی نوێ لە ئەكادیمیا و بینینی نمرەی قوتابییەكان

‎سارانگ سەیری تەختەكەی كرد و چاوەكانی فراوان بوون : ئایا ئەمە خەونە !؟

‎دیئۆ بەرەو لای سارانگ هات : پیرۆزە سارانگ

‎سارانگ شۆك بوو بوو بۆیە هێشتا چاوی لەسەر بڵاوكراوەكەی سەر تەختەكە بوو كە دەڵێت

‎زیرەكترین پێنج قوتابی ئەكادیمیا كە بەرزترین نمرەیان هێناوە لە تاقیكردنەوەكان

‎١- پاڕك سارانگ

‎٢- كیم جون میۆن

‎٣-دو كیونگسوو

‎٤-كیم جۆنگ دای

‎٥-كیم میون سۆك

.....................:.

‎قوتابییەكان هێواش هێواش گەڕانەوە پۆلەكانیان دوای ئەوەی زۆربەیان پیرۆزباییان لە سارانگ كرد

‎هەرچەندە چانیۆل زۆر زۆر دڵخۆش بوو بۆ سارانگ كە پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە ، ئەو دەیویست پیرۆزبایی لێ بكات بەڵام هێشتا ئامادە نەبوو ك دوبارە بتوانێت قسە لەگەڵ سارانگ بكاتەوە

Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction Where stories live. Discover now