ڤۆت پێش خوێندنەوەبەهیوای كاتێكی خۆش
☀︎☽☀︎☽☀︎☽☀︎☽☀︎
كاتێك سارانگ چوو بۆ ناو پۆلەكەی ، ئەمە وەك هەمان یەكەم ڕۆژی ئەكادیمیا بوو ، هەستی شەرمەزاری و شڵەژاوی .....سارانگ نەیئەتوانی سەیری ڕووخساری ئەوانی تر بكات ، تەنیا سەیری دیئۆی كرد و زەردەنەیان بۆ یەكتری كرد ..... سارانگ تێبینی جێگا بەتاڵەكەی كای كرد ، دوبارە كای نەهاتووە بۆ وانە
دواتر لە پشووی نێوان وانەكان ، سارانگ بەتەنیا چوو بۆ كافتریا ، پێیوانەبوو كە بتوانێت دوبارە سەیری ئەوان بكاتەوە دوای ڕووداوەكەی دوێنێ بۆیە بڕیاری دا كە باشترە بەتەنیا نانی نیوەڕۆ بخوات ، هەرچەندە زۆر بیری ئەوانی كرد بوو ، قسەكردن لەگەڵ هەموویان ، بیری بەسەربردنی كاتەكانی دەكرد لەگەڵ ئەوان
لەهەمان كاتدا چانیۆل و بەیكهیونیش بەتەنیا دانیشت بوون لە كافتریا ، هەردووكیان سارانگیان بینی كە دانیشتووە بەتەنیایە ، چانیۆل سەری نزم كردەوە و بەردەوام بوو لە خواردنەكەی
بەیكهیون : یاا چانیۆل تا كەی سارانگ پشگوێ دەخەیت؟
چانیۆل : دوای ئەوەی ڕوویدا من پێم وانیە ئێمە باشترین هاوڕێی یەكتر بین
بەیكهیون بێزار بوو بەهۆی كەلەڕەقیەكەی چانیۆل : یاا چانیۆل ! بەڵام ئێوە دەتوانن دوبارە ببن بە باشترین هاوڕێی یەكتر ، ڕاستە تۆ هەستت بۆ ئەو هەبوو بەڵام دوای ئەوەی ڕەتكرایەوە ئەمە هیچ شتێك لە بابەتەكە ناگۆڕێت ، ئێوە هەر بە باشترین هاوڕێی یەكتر دەمێنەوە .... سەیركە ئەو ئازار دەكێشێت ! ئەی تۆش بیری ئەو ناكەیت؟
چانیۆل : بەیك ئەگەر دەزانی من چەندە بیری ئەو دەكەم ، ئەمەوێت ئێستا لەلای بم و لە ئامێزی بگرم ، دڵنەوایی بكەم بەڵام ناتوانم چونكە ئەو منی ڕەتكردەوە
بەیكهیون : بەڵام ئەو تەنیا خۆشەویستیەكەتی ڕەتكردەوە نەك باشترین هاوڕێی ، ئەو ئێستا پێویستی بە تۆیە چانی
چانیۆل وەوەڵامی نەدایەوە
بەیكهیون : باشە كەواتە من دەچم بۆ لای لەجیاتی باشترین هاوڕێی
بەیكهیونی خواردنەكەی هەلگرت و چانیۆلی بەجێهێشت ، بەرەو مێزەكەی سارانگ ڕۆیشت
سارانگ چاوەكانی فراوان بوون بە بینینی بەیكهیون، بەیكهیون بەدڵخۆشیەوە لە تەنیشت سارانگ دانیشت
YOU ARE READING
Boys Academy ✔️ EXO Fanfiction
Fanfictionچی ڕوودەدات دوای ٥٠ ساڵ یاسایی ئەكادیمیا بگۆڕێت و كچێكێك بێت بۆ ئەكادیمیای كوڕان و لە ئەكادیمیاكە لەگەڵ كوڕەكان بخوێنێت ؟ جۆری چیڕۆك : كۆمیدی ، خۆشەویستی ، هاوڕەیەتی